باقرخان: موخاتەبی چارەسەر عەبدوڵا ئۆجالانە

هاوسەرۆکی گشتی هەدەپ، لە کۆبوونەوەی گەل لە ئێلح، گوتی: "ئەگەر دەتانەوێت پرسی کورد چارەسەر بکەن، ئەوە ئاسانە. گەلی کورد بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان وەک موخاتەب نیشان دەدات. ناونیشانی چارەسەری پرسی کورد دیارە".

هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (هەدەپ)، تونجەر باقرخان و شاندێک یاوەری گەیشتنە ئێلح، لەلایەن هاوڵاتیانەوە پێشوازیان لێ کرا، پانکارتی وەک "گۆشەگیری هەڵگرە، فاشیزم هەڵوەشێنەوە" و "بە گەنجی دەستمان پێ کرد، بە گەنجی سەردەکەوین" بەرزکرانەوە.

باقرخان دووپاتی کردەوە، بە قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕین، ئەو زیهنیەتەی دەڵێت با لە فەڵستین خەڵکی سڤیل نەکوژرێت، لە ڕۆژئاوا کورد دەکوژێت و بۆردوومانی دەکات. ئەوانەی داوای ئاشتی بۆ فەڵەستین دەکەن، شەڕ لە دژی کوردانی ڕۆژئاوا دەکەن.

باقرخان ئاماژەی بەوە کرد، دەمانەوێت خاوەندارێتی لە چاند و زمانی خۆمان بکەین، خاوەندارێتی لە ئیرادەی خۆمان بکەین. ئیتر کاتی کۆتاییهێنانە بە قەیومەکان، گوتی: " ئەم سیستەم و قەیومانە دژایەتی ناوەندی چاندی جەلادەت بەدرخان و پەیکەری ئەحمەد خانی دەکەن. ئەوان دەیانەوێت بە دەستی قەیومەکان ئێمە بکەنە تورک، بەڵام ئێمە تورک نین کوردین. هەموو بەهاکانی خەڵکی ئێلح و ئامەد تاڵان. بستێک زەوییان بۆ شارەوانی نەهێشتەوە. هەموویان فرۆشت و خوارد".

باقرخان ڕایگەیاند، پرسی کورد لە سەدەی یەکەمی کۆماردا، چارەسەرنەکرا، دەیانەوێت سەدەی دووەم ببێتە سەدەی دیموکراتیکبوون و چارەسەری پرسی کورد، گوتی: "ئەگەر دەتانەوێت پرسی کورد چارەسەر بکەن، ئەوە ئاسانە، گەلی کورد بەڕێز ئۆجالان وەک موخاتەب دەبینن و ئێستە ئەو لە زیندانی ئیمراڵییە. ڕێگە و ناونیشانی چارەسەری پرسی کورد دیارە. ئێمە لە پرۆسەی چارەسەردا بینیمان بەڕێز ئۆجالان هەرچی لەدەستی هات کردی. لەبری ئەوەی گفتوگۆی لەگەڵدا بکەن و چارەسەری پرسەکە بکەن، گۆشەگیری توندتر دەکەنەوە. لەجێگەی ئەوەی دەرفەتی بدەنێ، ئەم گۆشەگیرییە چییە؟ دەیانەوێت هەموو گەنجانی کورد و گەلی کورد گۆشەگیر بکەن و گەنجان ئالوودەی مادەی هۆشبەر بکەن. ئەم سیستەمە دەیەوێت جوگرافیای کوردستان بە گشتی تاڵان بکات. بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان کە ئەندازیاری چارەسەرە و هەموو زیندانییەکان ئازاد دەکەین".

لەکۆتاییدا، باقرخان بانگەوازی لە خەڵکی ئێلح کرد، بە ڕۆحی سەفەربەری خەباتی هەڵبژاردنی خۆجێی و خۆڕێکخستن بکەن، قۆناغی ئایندە بە بەرخۆدان و تێکۆشان و ڕێکخستن بەڕێ بکەن.