بایک ئاشکرای کرد، پرسەکانی کورد و فەڵەستین کە دوو پرسی هەرە مەزنی ڕۆژهەڵاتی ناوینن، هەروەها دوو داینامیکی گەورەی دیموکراتیزەکردنن و ڕایگەیاند، "چارەسەری ئەم دوو کێشەیە بە مێشک و نزیکایەتیەکی دیموکراتیک دەبێت. بۆیە کۆتایی بە نەتەوەپەرستی، ئایینپەرستی، نەتەپەرستی دەوڵەتی و هەموو جۆرە کۆنەپەرستییەک دەهێنێت کە سەرچاوەی هەموو کێشەکانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین. چارەسەری هەمیشەیی ئەم دوو پرسە ئێران، عێراق، سوریا، تورکیا و ئیسرائیل بە شێوەیەکی دیموکراتیک دەگۆڕێت، چارەسەر ئەم دوو پرسە زۆر گرنگ و مەزنە، لە لایەکی دیکەوە زەمینەیەک بۆ دیزاین و ئۆپەراسیۆن و پیلانگێڕی لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوین ناهێڵێتەوە. چارەسەری پرسەکانی کورد و فەڵەستین کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەواوی جیهان دەبێت"
جەمیل بایک ڕایگەیاند، لە غەززە بەشێوەیەکی ئاشکرا، کۆمەڵکوژی دەکرێت، بانگەوازی لە ئیسرائیل کرد، هێرشەکان ڕابگرێت. هاوکات بانگەوازی لە گەلانی کورد و فەڵەستین کرد، دەست لە وڵاتی خۆیان هەڵنەگرن.
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە، جەمیل بایک، تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) نرخاندنی بۆ هێرشی داگیرکاری ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کرد کە دوای هێرشی حەماس لە ٧ ی تشرینی یەکەم بۆ سەر ئیسرائیل، دەستی پێ کرد.
سوپای ئیسرائیل دوای ٥٠ ساڵ بە فەرمی شەڕی ڕاگەیاند. شاری غەززە کە ژمارەی دانیشتووانی دوو ملیۆن کەسە لە ئاسمانەوە بە قورسی بۆردومان دەکرێت. کۆچبەرییەکی مەزن هەیە. ئیسرائیل چووە ناو ناوەندی غەززە. پلانی قڕکردنی ئیسرائیل لەسەر غەززە پیادە دەکرێت. دەوترێت خاڵیکردنی غەززە لە دانیشتووان، دەکردنی فەلەستینیەکان بۆ بیابانی سینا یان هەندێک وڵاتی دیکە لە ڕۆژەڤی ئیسرائیلدایە. بەڕێوەچوونی شەڕەکە چۆن دەنرخێنن؟
شەڕ لە دژی فەلەستینییەکان نوێ نییە. شەڕ و سیاسەتی قڕکردن دەیان ساڵە بەردەوامە. ئەوەی ئێستا دەکرێت بەشێک یان درێژەپێدەری ئەم شەڕەیە. ڕاگەیاندنی شەڕ ڕەنگە بە مەبەستی جێبەجێکردنی پلانی ئامادەکراو و پاساودانی کارەکان و وەرگرتنی پشتیوانی لە ناوەوە و دەرەوە بێت. بێجگە لەمە، ڕاگەیاندنی شەڕ هیچ مانایەکی جیاوازی نییە. ڕەنگە ئەمە تەنها بۆ هێز هەژموونخوازەکانی وەک ئەمریکا، ناتۆ، هەروەها بۆ هەندێک دەوڵەتی هەرێمی کە بەدوای هێزدا دەگەڕێن، مانای هەبێت. چونکە ئەم هێزانە ململانێیان هەیە، بەرژەوەندییان لە هەرێمەکەدا هەیە. دەوڵەتی ئیسرائیلیش لە نێو ئەو هێزانەدایە. بۆیە ئەوەی دەکرێت و ئەوەی دەخوازرێت کە بکرێت، دابڕاو نییە لەم ڕەوشە. تەنها لەم چوارچێوەیەدا نرخاندن بۆ ڕاگەیاندنی شەڕ دەکرێت. ئەگەرنا بۆ فەلەستین و فەلەستینیەکان هیچ مانایەکی نییە. گەلی فەلەستین دەیان ساڵە دژی داگیرکاری و قڕکردن بەرخۆدان دەکات، بۆ ئازادی و ڕزگاری تێدەکۆشێت. وەک تێکۆشانی کورد، تێکۆشانی گەلی فەلەستینیش سەد ساڵە بەردەوامە. سەد ساڵە لە فەلەستین شەڕ هەیە و ئەم شەڕە کۆتایی نەهاتووە. بێگومان ئێستا ڕووداوی نوێ ڕوودەدەن و ئەمەش ڕەوشێكی نوێیە. بەڕای ئێمە بە گشتی دەرئەنجامێکی لەم جۆرە هاتۆتە پێش؛ ناکرێت ئەم چەقبەستنە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن درێژە بکێشێت.
چارەسەری پرسەکە لە هەموو لایەکەوە خۆی دەسەپێنێت. ئەمەش نابێت چاوپۆشی لێ بکرێت. ئەم ڕاستییە بە ڕاگەیاندنی شەڕ و جەختکردنەوە لەسەر کۆمەڵکوژی و قڕکردنەکان ناسڕێتەوە. لە ئێستادا هێزە هەرێمی و جیهانییەکان، بەتایبەت دەوڵەتی ئیسرائیل، بەپێی ئەم ڕاستییە مامەڵە ناکەن. بۆیە کێشەکە چارەسەر نابێت. هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کێشەکان ئاڵۆزتر دەکەن و چارەسەر قورستر دەکەن. کێشەکانی کورد و فەلەستین لە ڕیشەی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناویندایە. ئامانجە باوەکانی دەوڵەتی ئیسرائیل ڕوونن. دەیەوێت فەلەستینییەکان لەسەر خاکی مێژوویی فەلەستین نەهێڵێت. هێرشەکانی ئێستا بۆ سەر غەززە لەم چوارچێوەیەدایە. دەوڵەتی ئیسرائیل تا ئێستا لە دەرەوەی ئەم سیاسەتە هەڵسوکەوتی نەکردووە. چونکە مێشکی ئێستا ڕێگە بەم کارە نادات. هەم مێشکی دەوڵەتی نەریتی و هەم گەمە و دەستێوەردانی هێزە هەرێمی و نێونەتەوەییەکان، بەربەستن لە بەردەم نزیکایەتییەکی نوێ، لەبەردەم چارەسەری پرسەکەدا. ئەوەی لە غەززە دەگوزەرێت، دەرئەنجامی ئەم مێشک و ئەم دەستێوەردان و گەمەیە. ئەگەر ئەمە نەبوایە هەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە دەگیرایەبەر. ئەنجامەکانی ئێستا ڕووی نەدەدا. گەلی فەلەستین هەرگیز دوژمنی جولەکەکان نەبووە. دژی مێشک و ئەو دەوڵەتەی کە داگیرکاری و قڕکردن دەکات، تێدەکۆشێت، ڕزگاری خۆیشی لە تێکشکاندنی ئەم مێشکەدا دۆزییەوە. لە نێو گەلی ئیسرائیلدا نزیکایەتییەکی دیموکراتیک هەیە کە ڕاستی دەبینێت. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت ئەم نزیکایەتییە زۆر بەهێز بووە. چەند مانگێکە خۆپیشاندان دژی ئیدارەی نەتانیاهۆ و سیاسەتەکانی بەڕێوەدەچێت. ئەم چالاکییانەی گەلی فەلەستین بۆ چارەسەری کێشەی فەلەستین زۆر گرنگن. وەک دەزانرێت، ئەم هەڵوێستەی گەل نەگۆڕاوە. دەوڵەتی ئیسرائیل یان ئیدارەی نەتانیاهۆ لەڕێگەی چالاکییەکانی حەماس لە دژی خەڵکی سڤیل کە ناڕەزایەتی لێکەوتەوە، هەوڵی گۆڕینی ئەم هەڵوێستەی گەل دەدات. به ڵام سەرەڕای ئەوە، گەل لەناو شه ڕ و شەڕخوازیدا هەڵوێستی خۆی ناگۆڕێت، چارەسەری دیموکراتیکی دەوێت، ئەم هەڵوێستە زۆر گرنگه. لە لایەکی ترەوە ئەم دۆزە ڕەوایەی گەلی فەلەستین، پشتیوانی هەموو گەلانی ستەملێکراو و سۆسیالیست و هێزە دیموکراتیک و ئازادیخوازەکان وەردەگرێت. هەموو ئەم لایەنانە تێکۆشانی دیموکراسیانەی گەلی فەلەستین و چارەسەری دیموکراسیانەی پرسەکە بەهێزتر دەکەن. بەڵام نزیکبوونەوەی دەوڵەتەکان و هێزەکانی بندەستیان، پێچەوانەی ئەمەیە، پرسە ئاڵۆزتر دەکەن، چارەسەرەکە قورستر دەکەن. چونکە ئەوان بە نزیکایەتییەکی دیموکراتیک لە پرسەکە نزیک نابنەوە، بەڵکو لەسەر بناغەی بەرژەوەندی سیاسی و ئابووری جیاواز نزیک دەبنەوە و دەستوەردان لە پرسەکە دەکەن. ئەمە نزیکایەتی ئەمریکایە. نزیکایەتی وڵاتانی ئەوروپاش وەهایە. نزیکایەتی دەوڵەتانی هەرێمییش، بەتایبەت تورکیا و ئێران بەم جۆرەیە. بە تایبەتی نزیکایەتی تورکیا زۆر پراگماتیکە. لەسەر بناغەی درێژەدان بە سیاسەتی قڕکردنی کورد نزیک دەبێتەوە. تا ئێستا نزیکبوونەوەی دەوڵەتانی عەرەبی یەکلایی نەبووەتەوە. چونکە ئیدارەکانی ئێستا بە پێی بەرژەوەندی دەوڵەت سیاسەت بەڕێوە دەبەن. لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا دەوڵەت لە جڤاک دوورە. بەرژەوەندی دەوڵەت بە تەواوی لەسەر بناغەی دژایەتی جڤاک دامەزراوە. ڕێبەر ئاپۆ بە وردی ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی ناوینی شیکردەوە. هەم دەوڵەتانی عەرەبی و هەم دەوڵەتانی دیکەی هەرێمەکە خاوەنی عەقڵی دیموکراتیک نین. لە هەلومەرجێکی لەم شێوەیەدا، ئایا دەتوانن ڕوانگەیەکی دروست بۆ کێشەی فەلەستین پیشان بدەن، بەرژەوەندییەکی دروست نیشان بدەن و ئیرادەی چارەسەرکردنی پرسەکە نیشان بدەن؟ بێگومان ناتوانن. ئەمەش نەک هەر دەوڵەتە عەرەبییەکان بەڵکو هەموو هێزەکان و دەوڵەتەکانیش دەگرێتەوە. ئەوانەی عەقڵی دیموکراتیکیان نییە ناتوانن هێزی چارەسەر بن.
بێگومان ئەم ڕەوشە زۆر بە ئازار و دڵتەزێنە. لە غەززە کۆمەڵکوژییەکی زۆر دڕندانە و بە ئازار ئەنجام دەدرێت. ئێمە بە توندی ڕەخنەی لێدەگرین و شەرمەزاری دەکەین. بە ڕوونی دەڵێین؛ بە دڵنیاییەوە گەل لێپرسینەوە لەم مێشک و دەوڵەتە قڕکەرانە دەکات. ئێمە ئەو هێزانەی پشتیوانی لە سیاسەتی قڕکەرانەی دەوڵەتی ئیسرائیل دەکەن بەتوندی ڕەخنە دەکەین و شەرمەزار دەکەین. ئێمە هەمان هەڵوێست بەرامبەر ئەو هێزانە دەردەبڕین کە هەڵوێستی درۆ نیشان دەدەن و وا نیشان دەدەن کە لەگەڵ گەلی فەلەستینن. لە بواری جەوهەریدا نزیکایەتی هەموو ئەو هێزە هەرێمی و جیهانیانەی ئاماژەیان پێکرا وەک یەکن. ئەوان دۆستی گەلی ئیسرائیل نین و دۆستی گەلی فەلەستینیش نین. هەریەکەیان بۆ بەڕێوەبردنی سیاسەتەکانیان لە پرسەکە نزیک دەبنەوە. بۆیە ئەم ڕێبازە قبوڵ ناکرێت. پێویستە هەموو لایەک به شێوەیەکی دروست نزیک ببێتەوه، هیچ کەس له بەرامبەر دۆزی ڕەوای گەلی فەلەستین، گەلی کورد، دژی تێکۆشانی گەلان ڕێگر نەبێت وپشتیوانی له سیاسەتی قڕکەر نەکات. دەوڵەت و ئیدارەی ئیسرائیل دەبێت زووبەزوو شێوازی ئێستای خۆی بگۆڕێت و هێرشەکان ڕابگرێت. دەبێت دەستبەرداری سیاسەتی شەڕ و قڕکردن و کۆمەڵکوژی بێت. سیناریۆیەکە ئێستا باسی دەکەین مەترسیدارن، قەد قبوڵ ناکرێن. قەد نابێ مرۆڤ و کۆمەڵگایەک لە شوێنی خۆی ئاوارە بکرێن. ئەمە کۆمەڵکوژییە. بەهیچ هۆکارێک و پاساوهێنانەوەیەک قبووڵ کراو نییە. ئەمە تا ئێستا بەسەر گەلی فەلەستین سەپێنراوە. گەلی فەلەستین ئاوارە بوون، خاکەکەیان داگیرکرا و دەستی بەسەردا گیرا. هێشتا بە ملیۆنان فەلەستینی لە دەربەدەریدان. هەمان شتیان بەسەر گەلی غەززەدا سەپاندووە. هەمان شت بەسەر گەلی کورددا سەپێنراوە. دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوا هەوڵی کاری وا دەدات. ئەم ڕەوشە قەد قبوڵکراو نییە. ئەوەی بۆ گەلی کورد دەمانەوێت، بۆ گەلی فەلەستینیش دەمانەوێت. هەرچییەک ڕووبدات با رووبدات، پێویستە گەل لە خاکەکەی بمێنێتەوە.
ڕێکخراوە فەڵستنییەکان هەڵوێستی جیاوازیان هەیە لەمەڕ ئەم شەڕە. ناکۆکی نێوان فەتح و حەماس و ئیدارەیەکی دوولایەنە تا ئێستا بابەتی گفتوگۆ بووە. ئەم ڕەوشە چۆن کاریگەری لەسەر ململانێکانی ڕێکخراوە فەلەستینییەکان و تێکۆشانی گەلی فەلەستین هەیە؟ تایبەتمەندییەکی گرنگ شەڕی نێوان حزبوڵای لوبنان و ئیسرائیلە کە بە شەڕێکی کۆنترۆڵکراو' پێناسە دەکرێت. نەسروڵڵا سەرۆکی حزبوڵا سەبارەت بە هێرشەکانی ٧ ی تشرینی دووەم گوتی: "ئەمە بەتەواوەتی بڕیاری خودی حەماس بوو"، بەڵام دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، بەرەیەکی نوێی کردەوە. بەشداری حزبوڵڵا مانای چییە؟ چۆن کاریگەری لەسەر شەڕ دەبێت؟ ئایا مەترسی هەیە شەڕی ئیسرائیل و حەماس بگۆڕێت بۆ شەڕێکی هەرێمی؟
ماوەیەکی زۆرە شەڕێکی هەرێمی لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا هەیە. سەدەیەکە هەرێمەکە لە شەڕدایە. چونکە کێشەکان زۆرن و پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە. هیچ کێشەیەک بێ ئەنجامی هەرێمی نابێت. هەموو شتێک زۆر بەیەکەوە گرێدراوە و کاریگەری لەسەر یەکتر هەیە. لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە تا ناوەڕاستی ئەو سەدەیە، دوو شەڕی مەزن لە جیهاندا ڕوویاندا. جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم. دوای ئەم دوو شەڕە، شەڕەکان لە ئەوروپا کەمیان کرد. بەڵام ئەمە لە هەموو جیهاندا وا نەبوو. بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوین شەڕەکە هەرگیز کۆتایی نەهات. شەڕی دەوڵەتان لە نێوان یەکتر و دژی گەلان بەردەوام بووە. لە کوردستان و فەلەستین چەندین سەدە شەڕی قڕکردن لە لایەن دەوڵەتانەوە سەپێندراوە. بەرخۆدان و تێکۆشانی گەل لە دژی ئەمە هەیە. بۆیە گرنگ ئەوەیە نرخاندن بۆ شەڕی هەرێمی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین نەکرێت، گرنگ ئەوەیە نرخاندن بۆ ئەوە بکرێت کە ڕۆژهەڵاتی ناوین چۆن لەمە دەردەچێت. لە لایەکی ترەوە تا کێشەکانی ئێستا بەردەوام بن، تا بەو عەقڵیەتی ئێستا لە کێشەکان نزیک دەبنەوە و تا کێشەکان چارەسەر نەکرێن، شەڕ کۆتایی نایەت. ڕۆژهەڵاتی ناوین لە شەڕی هەرێمی ڕزگاری نابێت و باقی جیهان دەکێشێتە ناو ئەم شەڕەوە.
ڕێکخراوە فەلەستینییەکان هێشتا یەکێتی پتەویان لە نێوان خۆیاندا دروست نەکردووە. بێگومان ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر تێکۆشانی گەلی فەڵەستین هەیە. بەڵام پێویستە گەلان بزانن و تێبگەن کە بۆچی ڕوویداوە و چۆن ڕوویداوە. کێشەکە تەنها بۆ ململانێی نێوان حەماس و فەتح نییە. بزووتنەوەی فەلەستین بە گشتی لاواز و دابەشبووە. فەتح و گروپەکانی تر لە نێوان خۆیاندا دابەشبوون و لە دۆخێکی لاوازدان. ئەم ڕەوشە تەنیا دەرئەنجامی فشاری دەوڵەت نییە. ئەم دۆخە بەهۆی هۆکاری ئایدیۆلۆژی و سیاسی و مێژووییەوە ڕوویدا. بزووتنەوەی فەلەستین تەنیا بە تێگەیشتن و چارەسەرکردنی ئەم هۆکارانە دەتوانێت بەسەر ڕەوشی ئێستادا زاڵ بێت. بۆ ئەوەی لە ڕەوشی گەلی فەلەستین و بزووتنەوەکەیان تێبگەین، دەبێ ئەمە بزانین.
وەک دەزانرێت لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل، شەڕی زۆر لە نێوان دەوڵەتانی عەرەبی و ئیسرائیل ڕوویدا. دەوڵەتی ئیسرائیل بە پاڵپشتی هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، لەو شەڕانە نەدۆڕا و هەبوونی خۆی پاراست. لەسەر بنەمای ئەو عەقڵیەت و ئایدۆلۆژیایەی کە بنیات نراوە، سیاسەتی داگیرکاری و قڕکردنی لە فەلەستین بەڕێوەبرد. لە نزیکبوونەوەی دەوڵەتانی عەرەبیدا، بیرۆکەی لەناوبردنی دەوڵەتی ئیسرائیل هەبوو. ئازادکردنی فەلەستین لە وێرانکردنی ئیسرائیلدا بینرا. تەنانەت کاتێک ئەمە ڕووی نەدا، پەیوەندیی خۆیان بەە دۆزی فەڵەستینەوە بڕی. ئەم نزیکایەتی و سیاسەتەی دەوڵەتانی عەرەبی گەورەترین زیانی بە دۆزی فەلەستین گەیاندووە. دەزانرێت هەندێک وڵاتی عەرەبی چۆن لە کۆچبەرە فەلەستینییەکان نزیک دەبنەوە. ئێستاش نزیکایەتی و هەڵوێستی ڕاستەقینەی دەوڵەتانی عەرەبی نییە. کاتێک بە زیهنیەتی دەوڵەتپارێزی لە کێشەکە نزیک دەبنەوە، نابنە هێزی چارەسەر. دوای ئەوەی تێگەیشتن کە دەوڵەتە عەرەبییەکان ناتوانن کێشەی فەلەستین چارەسەر بکەن، بزووتنەوەی فەلەستین بەهێز بوو و دۆزی گەلی فەلەستین پێشکەوتنی بەدەستهێنا. دوای شەڕی شەش ڕۆژە، بزووتنەوەی فەلەستین لەسەر هێڵێکی سەربەخۆ پەرەی سەند و بەهێزتر بوو. پاڵپشتییەکی بەرچاوی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و هەموو جیهانی بەدەستهێنا و کاریگەر بوو. چارەسەر و داننان بە کێشەی فەلەستین بوو بە ڕۆژەڤ. دەوڵەتەکان نەیاندەتوانی پەیوەندیان دۆزی گەلی فەلەستینەوە نەبێت. گەلی فەلەستین لە لایەن گەلانی جیهانەوە گرنگی و پشتیوانییەکی زۆری بەدەستهێنا.
هۆکاری زۆر هەیە کە بزووتنەوەی فەلەستین لەمڕۆدا لاواز و پارچەپارچە بووە. پێویستە گرنگترینیان دیاری بکات. لە جەوهەری بەهێزبوونی بزووتنەوەی فەلەستینیدا، کاریگەری و بەشداری ئایدۆلۆژیای سۆسیالیستی یەکلاکەرەوەیە. ئەو پێشکەوتنەی کە بزووتنەوەی فەلەستین لە ساڵانی شەست و حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا بەدەستی هێنا، پەیوەستە بەمەوە. بێگومان هەموو گروپە بەرخۆدەرەکان ئایدۆلۆژیای سۆسیالیستییان نەبووە. به ڵام تەنانەت ئەوانەی ئایدۆلۆژیای سۆسیالیستیشیان نییه، هەم لەژێر کاریگەری ئەمەدا بوون، هەم پشتیان دەبەست بە بناغەی سیاسی و جڤاکی. دەرکەوتن و پێشهاتی هاوشێوە لە وڵاتانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوین ڕوودەدات. یەکێک لەوانە کوردستان بوو. بێگومان ئەم پێشهاتانە کە لە جیهاندا بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا سەریان هەڵدا، بۆ بەرژەوەندی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری مەترسیدار بوون. لە پێناو ڕێگریکردن لە گەشەسەندنی سۆسیالیستی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (ئەمریکا) پشتگیری لەو گروپانە کردووە کە پشتیوانی ئایدۆلۆژیای ئایینی دەکەن و ئەو جۆرە گروپانەیان دروستکردووە. لە ئەنجامدا گرووپە ئیسلامییە توندڕەوەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین سەریان هەڵدا. بەمانە ڕێگری لە پەرەسەندنی سۆسیالیزم کرد. دوای ئەوەی یەکێتی سۆڤیەت هەڵوەشایەوە و ئایدۆلۆژیای سۆسیالیستی لەبەرامبەر نەریتپارێزییدا کاریگەری لەدەستدا، ئیتر ئەو ئەرکەی کە بەو گروپە ئایینییە ڕادیکاڵانە درابوو گەیشتە ئەنجام. ئەم سیاسەتەی ئەمریکا پێشخستووە لەلایەن ناتۆوە ئەنجامدرا. ئەمەش ناوی 'پرۆژەی پشتێنەی سەوز' بوو. بۆ نمونە تورکیا خرایە ناو ناتۆوە، پاشان لەدژی بزووتنەوەی گەلی دیموکراتیک گروپی تائیفی و ئایینپەرستیان پێکهێنا و هەریەکەیان کردە کۆنترا. ئەمەش پەیوەندی بەو ئامانج و سیاسەتەوە هەبوو. ئەمڕۆ ئەوانەی تورکیا بەڕێوەدەبن، لە کۆمەڵەکانی ئەمریکا و ناتۆ مەشق و ڕاهێنانیان وەرگرتووە. بۆیە قسەکانی دژی ئەمریکا و ئیسرائیل و ناتۆ تەنها قسەن. مەبەست لەم کارە ئەوەیە کە زیاتر خواستی ئەمریکا و ئیسرائیل و ناتۆ قبوڵ بکەین و پشتگیری زیاتریان لێ وەربگرین.
حەماسیش وەک زۆرێک لە ڕێکخراوە ئایینپەرستەکان لە ئەنجامی ئەو سیاسەتە سەریهەڵدا. بە مەبەستی دابەشبوون و لاوازکردنی بزووتنەوەی فەلەستین، ڕێگە لەبەردەم حەماس کرایەوە. ئەمریکا و ئیسرائیل ڕاستەوخۆ هانیان دا و پشتگیریان کرد. ئامانج لێی لاوازکردنی بزووتنەوەی فەلەستین و گۆڕینی دۆزی فەلەستین بوو. ڕق و کینەی ئایینی پەرەی پێدرا، تێکۆشانی گەلی فەلەستین دژی داگیرکاری و قڕکردن لە ڕێڕەو دەرچوو. تێکۆشان بۆ ڕزگاری و ئازادی گۆڕا بۆ شەڕی ئایینی. دەوڵەتی ئیسرائیل خۆی زیهنیەتی ئایینپەرستی هەیە. لە بەرامبەر ئەمەشدا ڕێکخراوی حەماس بە زیهنیەتی ئایینپەرستی دروست بوو و بەم شێوەیە دۆزی ڕەوای گەلی فەلەستین لە ڕێگا دەرهێنرا. ئێستا بەپێی شەڕی ئایینەکان و ئەرمەگدۆن و هتد. شتەکان پێناسە دەکرێن. ئەمانە درۆ و هەڵە و شتگەلێکن کە لە ڕێگا دەرهێنراون. سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل نەتانیاهۆ نموونەی ئەو ڕووداوانە دەهێنێتەوە کە لە تەوراتدا باسکراون، ماوەیەکی کەم پێش ئەوە سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ڕایگەیاند کە مەهدی ئێستا لەسەر زەوییە و دەژی. ئەمەش ئاستی لەڕێ دەرچوونەکە دەردەخات.
لە بن ئەم وتە و نزیکایەتییانەدا شەڕی بەرژەوەندی دەوڵەتانی ناوبراو هەیە. بەداخەوە دوای ئەوەی حەماس پێشخرا و دۆزی فەلەستین لاواز بوو، بزووتنەوەی فەلەستین سەربەخۆیی خۆی لەدەستدا. لە بارودۆخی ئێستادا جەخت لەسەر داینامیکی دەرەکی دەکرێتەوە نەک بزووتنەوەی فەلەستین.
ڕەوشێکی دیکە کە بزووتنەوەی فەلەستین لاواز دەکات، ئەو باوەڕەیە کە کێشەکە تەنیا بە دیپلۆماسی چارەسەر دەکرێت. بزووتنەوەکە لەبری پشتبەستن بە تێکۆشانی هاوبەش و یەکڕیزی دیموکراسیانەی گەلانی فەلەستین و ئیسرائیل، خۆی لەسەر دیپلۆماسی لەگەڵ دەوڵەتدا بنیات دەنێت. ئەمە هەڵەیەکی مێژووییە. ئەم نزیکایەتییە هەڵەیە و باجی زۆری لێکەوتووەتەوە. ئەگەر تێکۆشان و هاوپەیمانی دیموکراسیانەی گەلی ئیسرائیل و فەلەستین وەک بناغە وەربگیرێت، هەم چارەسەری کێشەی فەلەستین بەدی دەهات، هەم دیموکراتیزەکردنی ئیسرائیلیش بەدی دەهات. بەڵام ئەمە نەکرا. بە وتووێژەکانی ئۆسلۆ، بزووتنەوەی فەلەستین پاسیڤ کرا. ئەمەش بووە هۆی قووڵبوونەوەی داگیرکاری و قڕکردن. ئەو شتانەی کە بەسەر بزووتنەوەی فەلەستینیدا سەپێنران، بە هەمان شێوە بەسەر گەلی کورد و تەڤگەری ئازادیی کورددا سەپێنران. دەوڵەتی تورک بەمەبەستی ڕێگریکردن لە تێکۆشانی ئازادی، تەریقەت و ڕێکخراوی کۆنترای بە ناوی JÎTEM و جەردەوانێتی لە کوردستان پەرەی پێداوە. یەکێک لەوانە حیزبولکۆنترا بوو. ئێستاش دەوڵەت پاڵپشتی ئەم ڕێکخراوە دەکات و لە ڕێگەی ئەوانەوە هەوڵ دەدات سەروەری خۆی لە کوردستان بەهێز بکات. قسەکانی وەزیری پێشووی ناوخۆ، پەیوەست بەم بابەتە، جەوهەری ئەو بابەتە دەردەخەن.
لە لایەکی دیکەوە وەک چۆن لەگەڵ بزووتنەوەی فەلەستین کرا، ویستیان لە ژێر ناوی چاوپێکەوتن و دیالۆگ، تەڤگەری ئازادیی کورد تەسلیم بکەن. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ لەسەر بناغەی هاوپەیمانی دیموکراتیک و تێکۆشانی هاوبەشی گەلان، تێکۆشانی بۆ نەتەوەی دیموکراتیک لە سەردەمی نوێدا پێشخست و ڕێگری لەوە کرد. بەم شێوەیە پەرەسەندنی تێکۆشان بۆ ئازادی و دیموکراسی بەردەوام بوو. لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین هیوای ئازادی بەم شێوەیە پارێزرا. لە ئەنجامدا هەنگاوی گرنگ لە تورکیا و سوریا نرا. لە تورکیادا ئەو هاوپەیمانییە دیموکراسییەی کە گەلی کورد و هێزە دیموکراتیکەکان دروستیان کردبوو، گۆڕاوە بۆ سەنگەرێکی گرنگ. شۆڕشی ڕۆژئاوا ڕوویدا. کورد و عەرەب پەیوەندییەکی نوێیان لەسەر بناغەی دیموکراسی دامەزراند. لەدوایین ئاستدا، هەنگاوی گرنگ لە ڕۆژهەڵات و ئێران نرا.
با بچینە سەر پرسیارەکەت. بەهۆی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و تێوەگلانی زۆرێک لە هێزە هەرێمی و نێونەتەوەییەکان لەم شەڕەدا، ئەو شەڕەی کە بە شەڕی ئیسرائیل و حەماس پێناسە دەکرێت، گۆڕاوە بۆ شەڕێکی هەرێمی. بارودۆخی حیزبوڵڵای لوبنان و تێوەگلانی لە مەسەلەی لوبنانیشدا لەم چوارچێوەیەدایە. کاریگەری ئێران لەسەر حزبوڵڵای لوبنان و زۆرێک لە هێزەکانی تر ئاشکرایە. ئەمانە شاراوە نین. کاریگەرییەکەی لەسەر حەماسیش زانراوە. بۆیە ئەگەر حیزبوڵڵا و هێزەکانی تر بەو شێوەیە مامەڵە بکەن کە ئێوە باستان کردووە، ئەوا لە ئێران دانابڕێت. دەوڵەتی تورکیش پەیوەندی لەگەڵ حەماس هەیە. ئیدارەی ئاکەپە-مەهەپە و تەیب ئەردۆغان ماوەیەکی زۆرە هەوڵی بەکارهێنانی حەماس و دۆزی فەلەستین دەدەن. ئەو وڵاتەی زۆرترین کەڵک و قازانج لە دۆزی فەلەستین وەردەگرێت تورکیایە. ئیسرائیلیش لە ژێر کاریگەری ئەمریکا و هێزەکانی تری مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدایە. ئەم هێزانە بە پشتبەستن بە بەرژەوەندییەکانیان، بەتەواوی سود لە دۆزی ئیسرائیل و فەلەستین وەردەگرن. لەم ڕوانگەیەوە ئەگەر و مەترسی هەیە ئەم شەڕە ببێتە شەڕێکی هەرێمی. ئەو شتانەی کە ڕوودەدەن بەشێکن لە شەڕی جیهانی سێیەم. ململانێی دەسەڵات لە نێوان هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا هەیە. ململانێ بۆ خاوەندارێتی لە سەرچاوەکانی وزە، هێڵەکانی کارەبا، ڕێڕەوی بازرگانی، ئاو، زەوی و هتد. هەن. هەموو جۆرە بابەت و کێشەیەک بۆ لاوازکردنی یەکتر بەکاردەهێنن.
دەوترێت ئەمریکا هەوڵی 'راگرتنی' ئیسرائیل دەدات. ئەمریکا دەیەوێت چی بکات، هێزە هەژموونخوازەکان لەم شەڕەدا بەدوای چیدا دەگەڕێن؟ ئایا پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوینی مەزن نوێ دەکرێتەوە؟
لەم بابەتەدا پێم خۆشە بە تایبەتی ئەمە بڵێم. پێش هەموو شتێک نابێت نزیکبوونەوەی ئەمریکا و هەموو هێزەکان بۆ قووڵکردنەوەی شەڕ بێت. هەر نزیکایەتییەک ببێتە هۆی شەڕ، پرسەکە ئاڵۆزتر دەکات و ڕێگری لە چارەسەر دەکات. ئەگەر هەوڵێکتان هەیە دەبێت کۆتایی هێنان بە شەڕ و جێبەجێکردنی چارەسەری پرسەکە بێت. ئەمەش بە نیشاندانی ئیرادەیەکی سیاسی و دیموکراسی، بە میتۆدی دیموکراسی ڕوودەدات. ئەوانەی بە خواستی پاراستنی بەرژەوەندی جیهانی و هەرێمی، دژ بە یەکتر دەجوڵێن یان هەڵوێست دەگرن، خزمەتی ئەمە ناکەن. قڕکردنێک لە دژی گەلی فەلەستین ئەنجام دەدرێت. ئەمەیە کە لە غەززە دەکرێت. پێویستە ئەم پراکتیزەیە کۆتایی پێبێت و داگیرکردنی فەلەستین ڕابگیرێت. چارەسەرەکە لێرەدا دەدۆزرێتەوە. پێویستە هەوڵ بدرێت بۆ دڵنیابوون لەمە. لەسەر بناغەی ئەمەش دەتوانرێت چارەسەر پێش بخرێت. ئاسایشی ئیسرائیل کە زۆر باسی لێوە دەکرێت تەنها لە ڕێگەی ئەمەوە دەتوانرێت بەدەست بهێنرێت. بێگومان ئێمە دەزانین و دەبینین کە هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و بەتایبەت ئەمریکا بەم شێوەیە نزیک نابنەوە، ڕێبازێکی دیموکراسییان نییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، بەپێی بەرژەوەندییە سیاسی و ئابوورییەکان نزیک دەبنەوە و ئەمەش ململانێ و بنبەست قووڵتر دەکاتەوە. ئەمریکا هێزی هەژموونخوازی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییە.
گرنگترین لایەنی جەنگی جیهانی سێیەمە. بەهۆی ئەم تایبەتمەندییەوە ناتوانرێت ئەمریکا بەشێک بێت لە چارەسەری دیموکراسیانەی کێشەکان و هەوڵی ئەمەش بدات. باس لە ڕێگریکردن لە ئیسرائیل دەکرێت، بەڵام ئەوە سیاسەتی ئەمریکا و ناتۆ و هێزەکانی دیکەی سەرمایەی جیهانییە کە ئیسرائیلی گەیاندووەتە ئەم ئاستە و زەمینەی جێبەجێکردنی سیاسەتی داگیرکاری و قڕکردنی بۆ چەندین ساڵە خۆشکردووە. بۆیە پێویستە ئەمریکا کە هێزی سەرەکی پشت ئەم کێشەیە لەبەرچاو بگیرێت. ئەگەر سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بە پێشەنگایەتی ئەمریکا سنووردار بێت و سیاسەتەکانی بەرژەوەندی جیهانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بلۆک بکرێن، دەوڵەتی ئیسرائیلیش سنووردار دەبێت. ئایا ئەمریکا یان سەرکردەکانی ئەمریکا دەتوانن شتێکی لەو جۆرە بکەن؟ پێویست ناکات مرۆڤ ئەمە شرۆڤە بکەن، چونکە ئەوان نەیانکردووە و ئەمەش ئاشکرایە. دەوڵەت و هەموو هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، زیهنیەت و تێگەیشتنیان نییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. ئەگەر بخوازرێت هەنگاو دژی دەوڵەتان یان سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بنرێت، ئەمە لە ڕێگەی پەرەپێدانی تێکۆشانی جڤاکییەوە دەکرێت. ئەگەر جڤاک ناڕەزایەتییەکی توند پەرەپێبدات، ڕەنگە ئەمریکا و هێزەکانی دیکەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ناچار بە هەنگاونان بکەن.
بۆیە چارەسەر تێکۆشانی جڤاکییە. ڕوونە کە ئەمریکا و هەموو هێزەکانی دیکە بە دەوڵەتانی ڕۆژهەڵاتی ناوینیشەوە لە چوارچێوەی جەنگی جیهانی سێیەمدا مامەڵەیان کردووە. جەنگی جیهانی سێیەم، شەڕێک کە لە نێوان هێزەکانی مۆدێرنیتە سەرمایەداریدا بەردەوامە، بۆ ئەوەی ببێتە هێزی باڵادەست لە جیهان و هەرێمەکەدا، شەڕێک بۆ خاوەندارێتی کێڵگە و هێڵەکانی وزە، ڕێڕەوی بازرگانی و جیۆپۆلەتیکی ستراتیژی سەرهەڵدەدات. لە هەمان کاتدا ئەم شەڕ دەرخەری قووڵبوونەوەی قەیرانی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییە. هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هەوڵ دەدەن لە شەڕی جیهانیدا بوونیان بپارێزن. بۆیە ئەگەرچی ئەم شەڕە شەڕی هێزە لە نێوان دەوڵەتان و بۆ خاوەندارێتی سەرچاوە ماددیەکانە، بەڵام لە بنەڕەتدا دژی جڤاک و مرۆڤەکان بەڕێوەدەچێت. ئەگەر سەرنج بدەن قوربانی ئەم شەڕە جڤاک و گەلە. شەڕی بەردەوامی غەززە باشترین نموونەی ئەمەیە. ئەمریکا، تورکیا، ئێران، هێزەکانی ناتۆ و زۆر وڵاتی دیکە، دۆزی گەلی فەلەستین بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاردەهێنن. دەوڵەتی ئیسرائیل و سەرکردەکانی لەخۆدەگرێت. دەوڵەتی ئیسرائیلیش بەشێکە لە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و هەوڵ دەدات لە ڕێگەی فشار و ترس و پیلانگێڕییەکانەوە کە لەسەر گەلی ئیسرائیل بەرەوپێش دەبات، بەرژەوەندییەکانی سیستەمەکە مسۆگەر بکات. ڕوونە کە ژیانی ئازاد و سەلامەتی گەلی جولەکە بەم شێواز و سیاسەتانە مسۆگەر ناکرێت. چۆن گەلی جولەکە ئازاد بێت و لە ئاسایشدا بژی لە کاتێکدا فەلەستینییەکان دەکوژرێن و فەلەستین داگیر دەکرێت و دەخرێتە ژێر دەسەڵاتەوە؟ ئایا دەوڵەتی جولەکە لەسەر ئەمە دامەزراوە؟ بەڕوونی ناتوانرێت. ئەمەش بەو مانایەیە کە دەوڵەتی ئیسرائیل و ئیدارەکانی کار بەو نیگەرانیانە ناکەن کە زۆرجار باسی دەکەن. ئەمڕۆ پێمان وایە ئەم ڕاستییە لەلایەن گەلی ئیسرائیلیشەوە ڕوونە.
ڕۆژهەڵاتی ناوین ناوەندێکی گرنگە. ناکرێ سیستەمێک یان دەسەڵاتێک کە پشت بە ڕۆژهەڵاتی ناوین نەبەستێت لەسەر پێی خۆی بمێنێتەوە و پێگەی سەروەری هەبێت. ئەم ڕاستییە نە لە مێژوودا نە لە ئێستادا نەگۆڕاوە. وەک هەندێک دەڵێن گرنگی ڕۆژهەڵاتی ناوین کەم نابێتەوە. بە پێچەوانەوە گرنگی هەرێمە ناوەندییەکان لە بواری سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا کە گەیشتووەتە قۆناغی جڤاکی بەکاربەر، هێندەی تر زیادی کردووە. هەڵە نابێت ئەگەر بڵێین لە سەردەمی ئێمەدا جوگرافیایەکی گرنگتر نییە. ڕۆژهەڵاتی ناوین هەرێمێکی جیۆپۆلەتیکی گرنگە. سەرچاوەی وزەی مەزنی هەیە و هێڵەکانی کارەبا و ڕێڕەوی بازرگانی پێدا تێدەپەڕێت. هەروەها خاوەنی چاندێکی جڤاکی بەهێزە. ئێستا جگە لە ئەمریکا، بەرژەوەندی و پەیوەندی هێزەکانی وەک ڕووسیا، چین و تەنانەت هیندستانیش لە هەرێمەکەدا زیادی کردووە. ئێران و تورکیا لە ڕێگەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هێزەکانی جیهان هەوڵ دەدەن ببنە هێزی کاریگەر لە هەرێمەکەدا. سعوودیەکان و وڵاتانی هاوشێوەی ئەوانیش بانگەشە و نزیکایەتی لەو شێوەیەیان هەیە. ئێران گرووپەکانی سەر بە خۆی لە هەرێمێکی بەرفراوان دامەزراندووە و هەوڵ دەدات نفوزی خۆی لە ناوچەکەدا زیاتر بکات. هەروەها کێشەکانی لەگەڵ ئەمریکا بە شێوەیەک ئاستەنگ دەکات کە کاریگەری لەسەر ناوخۆ نەبێت.
سیستەمێکی وای بنیات ناوە کە شەڕی خۆی لە دەرەوەی وڵات بەڕێوە دەبات. تورکیا هەوڵ دەدات بە قڕکردنی کورد ببێت بە هێزێک لە هەرێمەکەدا. بەمەرجێک کە پشتیوانی بۆ قڕکردنی کورد وەربگرێت، دەتوانێت هەر جۆرە پەیوەندییەک بکات. بێگومان ئەمریکا کاریگەرییەکی گرنگی هەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و هەموو جیهاندا. ئەمریکا لە مێژە دەیەوێت ڕۆژهەڵاتی ناوین لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانیدا دیزاین بکات. ئێستا بەم مەبەستە مامەڵە دەکات. لە لایەکی ترەوە ململانێ و کێبڕکێ لە نێوان ئەمریکا و چیندا هەیە. ئەو ململانێ و کێبڕکێیەی کە لە ئاسیای زەریای هێمن بەردەوامە، دەبینرێت کە بۆ هەرێمەکانی دیکەی جیهان بڵاوبووەتەوە. دەتوانین بڵێین ئەمە لە ڕۆژهەڵاتی ناوینیشدا ڕوودەدات. لەم دواییانەدا پەیوەندییەکانی چین لەگەڵ هەرێمەکە زیادی کردووە. هەندێک هەنگاوی ستراتیژی نرا. گرنگترینیان هەوڵەکانیان بوو بۆ کۆکردنەوەی دەوڵەتانی ئێران و سعودیە کە ململانێی مێژوویی لە نێوانیاندا هەیە و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت. چین ڕایگەیاند کە دەیانەوێت مامەڵە لەگەڵ پرسی فەلەستینیشدا بکەن.
لە سەردەمێکدا کە هەموو شتێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوین ئەوەندە بەیەکەوە گرێدراوە و کاریگەری لەسەر یەکتر هەیە، ئەو ڕووداوانە چین کە بە هێرشەکانی حەماس لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ و هێرشەکانی دەوڵەتی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە قووڵتر دەستیان پێکردووە؟ ئێستە دەگوترێت دەبێتە هۆی شەڕی هەرێمی، ئایا لەم ڕەوشە جیاوازتر چاوەڕێمانە؟ بێگومان نەخێر. هەرکەس بڵێ وایە، هیچ لە واقیعی ڕۆژهەڵاتی ناوین تێناگات. لە لوتکەی گروپی ٢٠ کە لەم دواییانەدا لە هیندستان بەڕێوەچوو، بڕیار درا کە ئەو سیستەمە وزە و بازرگانی و ڕێگاوبانانەی کە چین دەیویست پەرەی پێبدات جێبەجێ نەکرێت. جگە لە چین، ئێران، تورکیا، ڕووسیا و هێزەکانی تر. زانراوە بەهۆی ئەو بڕیارانە و ئەو پڕۆژە نوێیەی وزە و بازرگانییەوە کە دراوە، نیگەرانن. هه موو ئه و هێزانەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، کە لەم گۆشەنیگایەوە دەڕواننە جیهان و ژیان و به داخوازی ماددی و دەسەڵات دەجووڵێنەوە، هه موو شتێک بۆ بەرژەوەندییەکانیان بەکاردەهێنن. ئەم هێزانە دۆزی گەلی فەلەستین دەکەنە قوربانی بەرژەوەندی و پەیوەندیی هێز و هاوکاری نێوانیان. ئەمە ڕەوشێکی زۆر ڕوونە. لەو چوارچێوەیەشدا لە کوردیش نزیک دەبنەوە. گرنگ ئەوەیە ئێمە لەسەر بناغەی هێز و یەکێتی گەلان درێژە بە تێکۆشانی خۆمان بدەین.
میسر، سعودیە، ئیماراتی عەرەبی، عێراق، وڵاتانی کەنداو... هاتوچۆیەکی دیپلۆماسی هەیە کە هەموو وڵاتانی هەرێمەکە دەگرێتەوە. وڵاتانی عەرەبی داوای 'ئاگربەست' دەکەن. نزیکایەتی وڵاتانی عەرەبی بۆ کێشەی فەلەستین چییە؟ ئەم ڕێبازە چۆن کاریگەری لەسەر گەل و تێکۆشانی فەلەستین هەیە؟
دەوڵەتی ئیسرائیل لە ئێستاوە هەوڵی بەدیهێنانی ئامانجی ئایدۆلۆژیای زایۆنیستی دەدات. به پێی ئه م جوگرافیایه ی که وه ک خاکی یەهودی پێناسه کراوه لە گەل و جڤاکەکانی تر خاڵی بکرێت و هەرێمەکە ببێتە شوێنی یەهودییەکان. ئەمەش بە واتای داگیرکردنی فەلەستین، قڕکردنی گەلی فەلەستین دێت، کە سەرچاوەی هەموو کێشەکانە. ئەم بیردۆزە بووەتە سیاسەتی فەرمی حکومەتی ئیسرائیل. بە گشتی ناڕەزایی و فشاری گەلی عەرەب و هەروەها تێکۆشانی بەشێک لە دەوڵەتانی عەرەبی، بەتایبەتی بەرخۆدان و تێکۆشانی ڕێکخراوی گەلی فەلەستین، دەوڵەتی ئیسرائیلی ناچار کردووە کە جارجارە هەندێک ڕێگەچارە بخاتە ڕۆژەڤەوە. بەڵام سەرەڕای ئەمەش ئەم سیاسەت و فیکرە نەگۆڕاوە. ئەمە سیاسەت و ئامانجی ئیسرائیلە لە ئێستادا. لە لایەکی ترەوە ئەم ئایدۆلۆژیا و سیاسەتە لەلایەن مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و بەتایبەت ئەمریکاوە پاڵپشتی کراوە. بۆیە سیاسەت و زیهنیەتی دەوڵەتی ئیسرائیل تەنیا دەرئەنجامی داینامیکی ناوخۆیی نییە. مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ڕۆڵێکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بە ئیسرائیل بەخشیوە و دەیەوێت ئیسرائیل ئەم ڕۆڵە بەجێبهێنێت. ئێمە دەزانین کە هەندێک کەس بەم شێوەیە بیر ناکەنەوە و بە پێچەوانەوە دەڵێن ئیسرائیل ڕۆڵی بە کەسانی دیکە داوە. بەڵام ڕاستی بەم شێوەیە نییە. دەوڵەتی ئیسرائیل بە زۆر خراوەتە ناو سیاسەت و ئایدۆلۆژیای زایۆنیزمەوە. ئەمەش دەتوانرێت لە ڕێگەی تێکۆشان و گۆڕانکارییەکی جڤاکیی ناوخۆییەوە بگۆڕدرێت. سەیر نییە بڵێین ئەم جۆرە هۆشیاری و بزووتنەوەیە لە جڤاکی ئیسرائیلدا گەشە دەکات. ئەمەش وەک پێشهاتێکی ڕاستەقینە و ئەرێنی سەیر دەکرێت. ئەم جۆرە پێشهاتانە ئیسرائیل دەگۆڕن، کێشەی فەلەستین چارەسەر دەکەن، کۆتایی بە ململانێی عەرەب و جوولەکە دێنن. بۆیە پێویستە ئەمە بە گرنگ هەژمار بکرێت و هەوڵ بۆ پێکهێنانی بدرێت. بەبێ ئەمە، ئیسرائیل کە پشتیوانی لە ئەمریکا و ناتۆ و هێزەکانی تری مۆدێرنیتەی سەرمایەداری وەردەگرێت، ناتوانرێت لە سیاسەتی قڕکردن و داگیرکاری دوور بخرێتەوە. لە لایەکی ترەوە ئەم ڕەوشە وا دەکات نەیارەکانیشی وەک خۆی بن. ئەوانەی دژی ئیسرائیل و سیاسەتەکانین، بۆ ئەوەی دژی ئیسرائیلێکی لەو شێوەیە تێبکۆشن، پێویستیان بە ئەمریکا و ناتۆیە. هەروەها ئەمەش دەبێتە هۆی پەیوەندی لەگەڵ هێزەکانی جیهان کە هەندێک ململانێیان لەگەڵ ئەمریکا و ناتۆ هەیە، بەڵام هاوشێوەی ئەمریکا و ناتۆن و بەدواداچوون بۆ بەرژەوەندیی هەرێمی و جیهانی دەکەن. بەڕای ئێمە ئەمە یەکێکە لە گرێکوێرەکان. بەداخەوە ئەمە ڕەوشی ڕێکخراوە فەلەستینییەکانە. ئەوان لە پەیوەندیدان لەگەڵ ئەمریکا و ناتۆ یان لە پەیوەندیدان لەگەڵ ئەو هێزانەی کە ململانێیان لەگەڵ ئەمریکا و ناتۆ هەیە.
با باسی وڵاتانی عەرەبی بکەین. خەڵک دەڵێن هەندێک وڵاتی عەرەبی ڕاستتر دەکەن. چونکە نزیکبوونەوەی گەل و دەوڵەتەکان جیاوازن. لە سەردەمی دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیلدا، هەندێک دەوڵەتی عەرەبی هەبوون کە لەلایەن پاشایەتییەوە حوکمڕانی دەکران. دەزانرێت ئەم دەوڵەتانە چۆن دروست بوون. ئەم شانشینیانە لەلایەن ئینگلتەراوە دامەزراون و وابەستەی ئەو شانشینییە بوون. هەروەها ئیسرائیل بە مۆڵەتی ئینگلتەرا دامەزرا. ئەم شانشینیانەی کە لە گەل دابڕان، نەیانتوانی دەوڵەتی ئیسرائیل بوەستێنن کە لەلایەن مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییەوە ڕۆڵێکی ستراتیژی پێبەخشرا. دوای ئەو پرۆسەیەی کە ناسیۆنالیزمی عەرەبی تیایدا بەهێزتر بوو و ڕژێمەکان بەپێی ئەم ئایدۆلۆژیایە گۆڕدرا، ئەم ڕەوشە نەگۆڕا. لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە، بەرژەوەندی دەوڵەتانی عەرەبی بۆ پرسی فەلەستین کەمی کردووە. لە نێوان خۆیاندا ململانێی قووڵ هەبوو، ئیسرائیل و هێزە دەرەکییەکان سوودیان لەو ململانێیانە وەرگرت. لانی کەم لەسەر ئاستی فەرمی زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی دوای ئەم ماوەیە پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل دامەزراند. هەروەها پشتیوانی لە بزووتنەوەی فەلەستینی سنووردار بوو. بەرژەوەندی و هاوسەنگی دەوڵەتەکان لە پێشەوە بوو. ئێستا هەمان نیگەرانییەکان لە پێشە. بەبەراورد لەگەڵ ڕابردوو، بەرژەوەندی و هاوسەنگی دەوڵەتەکان پێشکەوتووترە. پێش دەستپێکردنی ڕووداوە ئاماژەپێکراوەکان، گفتوگۆی فەرمی لە نێوان زۆرێک لە دەوڵەتانی عەرەبی و ئیسرائیلدا هەبوون. ڕێککەوتنێک لە نێوانیاندا کرا بە ناوی ڕێککەوتنی ئەبراهام-ئیبراهیمی. دەوترێت بەهۆی ئەم ڕەوشەوە ئەم پرۆسەیە وەستاوە، بەڵام تا ئێستا هیچ یەکێک لە دەوڵەتە عەرەبییەکانی لایەنی ئەم پرۆسەیە هەڵوێستیان نیشان نەداوە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەمە. بێگومان ئەمەش دەبینرێت؛ ڕێککەوتنی دەوڵەتانی عەرەبی و ئیسرائیل دوورە لە چارەسەری کێشەی فەلەستین. بەدیهاتنی ڕێککەوتنێکی دوور لە چارەسەری کێشەی فەلەستین ئاسان نییە. لە ئێستادا بەشێکی زۆر گرنگی دەوڵەتە عەرەبییەکان پەیوەندییان لەگەڵ ئەمریکا هەیە. لە لایەکەوە پەیوەستن بە ئەمریکا و ئیسرائیلەوە. بەپێی ئەو هاوسەنگییەی کە ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا دایمەزراندووە، ئەوان بوونیان هەیە و سیاسەت دەکەن. لەم ڕەوشەی ئێستادا سەرنجی هەمووان لەسەر ئەمریکایە. نە کۆمکاری عەرەبی، نە ڕێکخراوی یەکێتی ئیسلامی، نە هیچ ڕێکخراوێک بەبێ ئەمریکا و ناتۆ ناتوانێ هیچ کارێک بکات. بانگەوازەکانی ئاگربەست و ناڕەزایەتییە زارەکییەکان دوورن لە ڕاستییەوە. بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایی گەلی عەرەب ئەم کارە دەکەن. ئەو هێزەی کە ئەم پرۆسەیە دەباتە پێشەوە ئەمریکایە. هەروەها ئەمریکا هەژمار و پلانی جیهانی و ناوچەیی هەیە. بەو پێیە مامەڵە دەکرێت. بێ گومان ناڕەزایەتی جددی و فشاری جڤاکی دەتوانێت ئەمریکا و ئیسرائیل و دەوڵەتە عەرەبییەکان ناچار بە هەنگاونان بکات. دەتوانێت پلانەکە بگۆڕێت. بێجگە لەمە تەنها پلانی ئەمریکا دەچێتەپێش.
ئەگەر بە فەرمیش نەبێت، دەگوترێت ئێران و تورکیا بە پراکتیکی لەنێو ئەم شەڕەدان. نزیکایەتی ئەم دوو وڵاتە لە مەسەلەی چیە؟ مەسەلەی فەڵەستین چ کاریگەریەکی لەسەر پەیوەندی دوو وڵاتەکە هەیە. ئەم ڕەوشە کاریگەری دەکاتە سەر پێگەیان لە سوریا و عێراق؟ ئەم شەڕە چ کاریگەرییەک دەکاتە سەر پرسی کورد؟
ئێران و تورکیا دوو دەوڵەتن کە هەوڵ دەدەن نفوز و کاریگەری خۆیان لە هەرێمەکەدا زیاتر بکەن. تەنانەت ئەگەر بەرژەوەندییەکانیان جیاواز بێت، هەردوو دەوڵەت لەم ئامانجەدا یەکگرتوون. هەروەها ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ببنە ڕکابەر و سەرنجیان لەسەر یەکتر بێت. بێگومان لە کۆتاییدا یەکێک هەوڵدەدات کاریگەری ئەوی دیکە کەم بکاتەوە، بیخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە. ئەمەش یەکێکە لە تایبەتمەندییە سەرەتاییەکانی دەوڵەتەکان. بەڵام هەمیشە ئەمە ڕوونادات. ئەوان بە شێوەیەکی سەرەکی هەوڵ دەدەن بە کارلێککردن لەگەڵ هێزە جیاوازەکاندا هاوسەنگی یان زاڵبوون بەسەر یەکتردا. قووتدان و لەناوبردنی یەکتر بە دەگمەن ڕوودەدات. ئەمەش دەتوانێت دەرئەنجامی پلان و سیاسەتێکی درێژخایەنیش بێت. جگە لەمەش ململانێ و کێبڕکێ و پەیوەندی هەیە. یەکێکیان سەروەری ڕەهای بەسەر ئەوی تردا نییە، ئەوی دیکەیان ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت. دیالەکتیکی هاوشێوە لە نێوان ئێران و تورکیادا هەیە. لە نێوانیاندا ململانێیەک هەیە بۆ بوون بە هێزێکی هەرێمی و لە پەیوەندیدان لەگەڵ یەکتردا. بەو پێیەی یەکێک ناتوانێت بە تەواوی زاڵ بێت بەسەر ئەوی تردا، سیاسەتی هاوسەنگی پەیڕەو دەکەن.
ئێران هێزێک نییە لە دەرەوەی سیستەم. ئەویش بەشێکە لە سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و بەشێکە لە ململانێی هێز لەناو سیستەمدا. بۆیە هێزێکی چالاکی جەنگی جیهانی سێیەمە. ئەگەر پۆلێن بکرێت، ئەوا لە شەڕ و ململانێی نێوان ئەمریکا-ئەوروپا-ڕووسیا-چین، لە بەرەی ڕووسیا-چین دەوەستێت و سیاسەت دەکات. بە جێگیرکردنی خۆی لەم بەرەیەدا، هەوڵدەدات فشارە سیاسی و ئابوورییەکانی ئەمریکا بێلایەن بکات. لە لایەکی دیکەوە ئێران بەرەیەکی لە ناوچەکەدا دامەزراندووە کە بە هیلالی شیعە پێناسە دەکرێت. هەندێک هێز لە عێراق، سوریا، لوبنان، یەمەن و هەندێک شوێنی دیکە پەیوەندییان بەم بەرەیەوە کردووە. ئەم دەسەڵاتانە ئیدارەی دەوڵەتانی ئاماژەپێکراویشن. بەڵام بۆ ئەم دەوڵەتانە دەتوانین باسی بڵاوبوونەوەیەکیش بکەین. لە ناو شەڕی ناوخۆدان، یان پەرش و بڵاو و دابەشبوون. لەبەر ئەوەیە کە لە دۆخێکی باشدا ئێران نییە کە سەرنجی ڕاکێشاوە، یان کاریگەری لەسەر کەسانی نزیک لە خۆی لەسەر دەوڵەت داناوە. ئەمانە هێشتا هێزی گرنگن. زانراوە کە ئێران پشت بەو هێزانە دەبەستێت، بەمەش سیاسەت لە هەرێمەکە دەکات و هێزیان لێ وەردەگرێت. هەوڵ دەدات لە ڕێگەی ئەم هێزانەوە بەرامبەر سیاسەتی ئەمریکا و ئیسرائیل لە لە هەرێمەکەدا بوەستێتەوە. لەمەوە هەندێک ئەنجامیش بەدەست دەهێنێت. بەڵام سەرەڕای ئەمەش هێشتا ئێران ڕەوشێکی باشی نەخوڵقاندووە کە تێیدا هەڕەشەکە لاببرێت و سیاسەتەکەی لە هەرێمەکەدا قبوڵ بکرێت. دەوڵەتی ئێرانیش وەک دەوڵەتی ئیسرائیل مەترسی لەسەر هەبوونی خۆی دەبینێت.
وەک هەموو شتێک، نزیکبوونەوەی دۆزی فەلەستینیش لەم چوارچێوەیەدایە. پێش هەموو شتێک ئێران وەک دەوڵەتێک هەوڵی پاراستنی هەبوونی خۆی دەدات. کاتێک زیاتر نیگەران دەبێت لەم بابەتە، هێشتا بە وریاییەوە لەو هەنگاوانە نزیک دەبێتەوە کە مەترسییەکە زیاد دەکەن. دەوڵەتی ئێران بە شێوەیەکی سەرەکی بە بارودۆخ و سیاسەتی خۆی دەیەوێت لە هەرێمەکەدا قبوڵ بکرێت. هەروەها بۆ ئەمەش پەیوەندی و هاوپەیمانی لە هەرێمدا کەڵک وەردەگرێت. هەروەها پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حەماس لەم چوارچێوەیەدایە. لەبەر ئەوەی حەماس سروشت و هێڵێکی دیموکراتیک نییە، پێویستی بە هێزی وەک ئێران و تورکیا هەیە بۆ ئەوەی بتوانن لە دژی ئیسرائیل شەڕ بکەن، یان کاریگەر بن، یان پارێزگاری لە بوونی خۆی بکەن. تەنانەت ئەگەر پەیوەندی لەگەڵ هێزە جیاوازەکانیش هەبێت، بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕێگەی پەیوەندی لەگەڵ تورکیا و ئێران هەوڵ دەدات کاریگەر بێت. ئەمەش حەماس دەکاتە بەشێک لە ململانێی هێز و ڕکابەری و بەرژەوەندییە هەرێمییەکان. بێگومان ئەمەش زیان بە دۆزی فەلەستینیش دەگەیەنێت. لە کاتێکدا کە دۆزی فەلەستین دەبێتە بەشێک لە ململانێکانی هەرێمی، هێڵی تێکۆشانی دیموکراتیک لاواز دەبێت و لە چارەسەر دوور دەکەوێتەوە. هەڵبەت پێشکەوتن لەسەر هێڵی تێۆشانی دیموکراتیک و بەهێزبوونی ئەم تێکۆشانە دەبێت. بزووتنەوەی فەلەستین لە دوای شەڕی شەش ڕۆژە گەشەی کرد و بەهێزتر بوو، کاتێک زانی دەوڵەتە عەرەبییەکان دەسەڵاتی چارەسەرکردنییان نییە. تێکۆشانی گەلی فەلەستین بەم هۆیەوە بەهێزتر بوو. بەڵام ئێستا پێگەی دیموکراتیک و سەربەخۆی خۆی لەدەستداوە. تەنانەت لە پێشووتریش لە دواوەیە. بێگومان ئەمە بەو مانایە نییە کە بزووتنەوەی فەلەستینی پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتان نەبێت یان پشتیوانی لە دەوڵەتان نەگرێت. گرنگ ئەوەیە کە تێکۆشان و بەرخۆدان لەسەر بناغەی گەل بێت، دەبێت گەل بە بناغە وەربگیرێت. تا ئەو پرەنسیپە وەرنەگیرێت هیچ پشتیوانییەک خزمەتی تێکۆشان ناکات. ئەو پشتگیرییەی دەوڵەت دەیکات، لەسەر بنەمای سیاسەتەکەیە. ئێران و تورکیا و هەموو وڵاتانی عەرەبیش بە پێی بەرژەوەندی خۆیان سیاسەت بەڕێوە دەبەن. هیچ کام لەو دەوڵەتانە پەیوەندییەکی ستراتیژییان لەگەڵ گەلی ستەملێکراودا نییە. وەک دەبینین هیچ وڵاتێک بە ئێرانیشەوە هەنگاوێکی کۆنکرێتی نەناوە. ئێران بازنەی لە دەرەوەی وڵات دروست کردووە، و بەپێی سیاسەتی خۆی بەکاریان دەهێنێت. دوای ئەوەی پلانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ڕوون بووەوە، ئێران حزبوڵڵا و ئەوانی دیکەی کۆکردەوە. خەڵکێکی زۆر چاوەڕێی ئەوە بوون کە هەنگاو بنێت، بەڵام نەیکرد. چونکە نە ئێران و نە هیچ لایەکی تر ناتوانێت هەڵوێستێک نیشان بدات کە هاوسەنگی تێکبدات. بە دڵنیاییەوە کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین قووڵن و توانای لەرزین و گۆڕینی هاوسەنگییان هەیە. یەکێک لەو هۆکارانەی کە دەتوانێت ببێتە هۆی ئەمە بە دڵنیاییەوە کێشەی ئیسرائیل و فەلەستین و ئەم شەڕەی نێوانیانە.
نزیکایەتی تورکیا بۆ ڕووداوەکانی هەرێمەکە لەسەر بناغەی سودوەرگرتن دامەزراوە. بەو پێیەی سیستەمی دەوڵەتی تورک لە جەوهەردا دوورە لە دیموکراسی، واتە جڤاک کاریگەری لەسەر دەوڵەت نییە، بە پراگماتیزمی لە ڕادەبەدەر مامەڵە دەکات. ئەوەی ئەمڕۆ دەڵێت هەڵەیە، سبەی دەتوانێت بڵێت ڕاستە، ئەوەی وەک دوژمن ڕایدەگەیەنێت، سبەی لە باوەشی بگرێت. بێگومان دەوڵەتی تورکیا لە بارودۆخی جیۆپۆلەتیکی خۆی کەڵک وەردەگرێت و سیاسەتێکی لەو شێوەیە پەیڕەو دەکات. ئەگەر وا نەبوایە، شێوازێکی لەو شێوەیە نەیدەتوانی بەردەوام بێت. دەوڵەتی تورک هەموو ئەمانە بۆ سیاسەتی قڕکردنی کورد دەکات. سیاسەتی بنەڕەتی دەوڵەتی تورکیا سیاسەتی قڕکردنی کوردە. هه موو پەیوەندی و سیاسەتێک لەسەر ئەو بناغەیە بەڕێوەدەبات. نزیکایەتی لە دۆزی فەلەستینیش هاوشێوەیە. وا خۆی نیشان دەدات کە بەرگری لە دۆزی فەلەستین دەکات، بەڵام لە واقیعدا دەیەوێت سوود لەمە وەربگرێت. بەڕاستی تورکیا دەیەوێت دەرفەت بۆ درێژەدان بە سیاسەتی قڕکردنی کورد دروست بکات و لەسەر ئەو بنەمایە دەسەڵاتی خۆی لە هەرێمەکەدا زیاد بکات. هەر بۆیە قسەی توند دەڵێت، بەڵام هەنگاوێکی کۆنکرێتی نانێت. چونکە دەوڵەتی تورکیا زۆر باش دەزانێت بەبێ پشتیوانی ئەمریکا و ئیسرائیل و ئەوروپا و ناتۆ ناتوانێت سیاسەتی قڕکردنی کورد جێبەجێ بکات. تا ئێستا بە پاڵپشتی ئەو هێزانە توانی سیاسەتی قڕکردنی کورد جێبەجێ بکات. بۆیە ئەم پشتیوانییە بۆ دەوڵەتی تورک گرنگە. تەیب ئەردۆگان ناڕەزایی خۆی لە زیادکردنی ئەم پشتیوانییە نیشان دەدات. ئیدارەی ئاکەپە-مەهەپە لەو کاتەوەی تا ئێستا ئەم پشتیوانییەی وەرگرتووە، بەڕاستی گرنگی بە دۆزی فەلەستین نەداوە. پێش ئەوەی ئەم ڕووداوانە ڕوو بدەن، تەیب ئەردۆگان لە ئەمریکا لەگەڵ نەتانیاهۆ کۆبووەوە. کاتێک هێرشەکان بۆ سەر غەززە دەستیپێکرد، تەیب ئەردۆگان وتی، "بڕیار بوو بچمە ئیسرائیل، بەڵام ئێستا ناچم". ئەمە قسەی تەیب ئەردۆگان بوو کاتێک خەڵکی غەززە کوژران. به ڵام له نێوان تورکیا و ئیسرائیل ڕێککه وتنی ئابوری و بازرگانی و سەربازی به بڕی ملیاران دۆلار هەیه و هێشتا بەردەوامن. زانراوە کە فیشەکەکانی سوپای ئیسرائیل لە پۆڵای تورکیا دروستکراوە. سوپا و فڕۆکە و تانکەکانی ئیسرائیل لە شاری کۆنیا مەشق دەکەن، بەشێکیان لە تورکیاش بەرهەم دەهێنرێن. لەم ئاستەدا تورکیا لەم شەڕەدایە، بەشێکە لەو شەڕە. ئەمە لە ڕای گشتی شاراوەتەوە و هەوڵی شاردنەوەی ئەم دووڕووییە دەدەن. بەڵام لەبەردەم پەرلەماندا بانگەشەی ئەوە دەکات کە کڕین و بەکارهێنانی بەرهەمە ئیسرائیلییەکان ئەنجام نادرێت و ناڕەزایی خۆی بەرامبەر بە دەوڵەتی ئیسرائیل نیشان دەدات. هەرچەندە پەیوەندییە سەربازی و وزە و بازرگانییەکان بە هەموو شێوەیەک کاردەکەن، بەڵام ڕۆژانە ملیۆنان دۆلار دێت و دەڕوات. لە ڕاستیدا بە پێچەوانەوە شەڕی تایبەت لەم ئاستەدا ڕوونادات! بەداخەوە ئۆپۆزیسیۆنیش لەنێو ئەم ڕەوشەیە، ئەوانیش دەبنە بەشێک لەم گەمەیەی دەسەڵات.
یەکێک لە هۆکارەکانی بەشێک لە لێدوانەکانی دەوڵەتی تورک دژی ئیسرائیل فاکتەری ئێرانە. تا پرسی فەلەستین چارەسەر نەکرێت، دژایەتی ئیسرائیل لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کۆتایی نایەت. ئێران دەیەوێت سوود لەم کەشوهەوای ناڕازییە وەربگرێت. تورکیا کە ململانێی لەگەڵ ئێران هەیە و تێدەکۆشێت بۆ ئەوەی ببێتە هێزێکی هەرێمی، لە دەرەوەی ئەم مەیدانەدا نامێنێتەوە، مەیدانەکە بۆ ئێران بەجێناهێڵێت. تورکیا هەوڵ دەدات بە نیشاندانی ئاستێک لە ناڕەزایی خۆی لە گرنگیدان بە ئێران بەدوور بگرێت. بۆیە نزیکایەتییەکانی تورکیا تا کۆتایی 'سیاسی'ن. ئەمەش بەبێ مۆڵەتی ئەمریکا نییە. هۆکارێکی دیکەش ڕای گشتییە لە تورکیا. حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە بە کۆنتڕۆڵێکی توند بەسەر جڤاکدا دەوڵەت و وڵات بەڕێوەدەبات. بۆ ئه م کاره هه وڵ ده دات که ش و هه وایه ک دروست بکات و بیپارێزێت. بەم نزیکانە هەڵبژاردنی ناوخۆیی بەڕێوەدەچێت و حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە دەیەوێت ئەم ڕەوشە بکاتە دەرفەتێک. لە گردبوونەوە بەناو بۆ فەلەستین و غەززە کە لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو، باس لە دوژمنایەتی بەرامبەر کورد و ڕۆژئاوا کرا و ڕاگەیەندرا کە داگیرکاری نوێ ئەنجام دەدرێت. لە تورکیا جەماوەرێکی زۆر لە گەل بە نەتەوەپەرستی و ئایینپەرستی و دوژمنایەتی بەرامبەر بە کورد هان دەدرێن. دوژمنایەتی کورد بە گوتاری ئیسلامی-ئاینی داپۆشراوە. لە ڕاستیدا یەک سیاسەتی تورکیا هەیە و ئەویش سیاسەتی قڕکردنی کوردە. دەوڵەتی تورک دەیەوێت لە ڕێگەی دوژمنایەتی بەرامبەر کورد و قڕکردنەوە ببێتە هێزێک لە هەرێمەکەدا. هەروەها ئایین و ئیسلام و نەتەوەپەرستی بۆ ئەمە بەکاردەهێنرێت. هەروەها حەماس دۆزی فەلەستین وەک ئامرازێک بۆ ئەمە بەکاردەهێنێت. لەوەش زیاتر دەوڵەتی تورک هیچ پەیوەندی و پشتیوانییەکی بۆ دۆزی فەلەستین نییە.
نیگەرانی دەوڵەتی تورک ئەوەیە کە ڕەوشەکە دژی ئەو بێت، هاوسەنگی بەجۆرێک دەگۆڕدرێت کە دژی بێت و سیاسەتی قڕکردنی کورد زیانی پێ بگات. هەر بۆیە تەیب ئەردۆگان نیگەرانە. هەموو هەوڵەکانی تەیب ئەردۆگان بۆ ڕێگریکردنە لەمە، هەوڵی تێپەڕاندنی سیاسەتی قڕکردن دەدات. ڕوونە کە تورکیا هەمیشە سوودی لە ململانێ و شەڕ لە جیهان و هەرێمەکە بینیوە. بۆ ئه وه ی سیاسەتی قڕکردنی کورد جێبەجێ بکات، سوودی له هاوسه نگیەکان بینیوە، ئەمەش لە سیاسەتی قڕکردندا یەکلاکەرەوە بووە. ئەگەر ئەم فاکتەرانە نەبوایە دەوڵەتی تورک نەیدەتوانی سیاسەتی قڕکردن دژی کورد جێبەجێ بکات. بۆیە دەوڵەتی تورک نیگەرانی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوین نییە. بە پێچەوانەوە پلانی هەیە ئەم ڕەوشە بکاتە دەرفەتێک. پلانەکەی ئەوەیە پشتیوانی زیاتر بۆ شەڕی دژی کورد وەربگرێت، لە ڕۆژئاوا و سوریا، ناوچەی تر داگیربکات.
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان، کاتیک کە شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شڕۆڤە دەکات، باس لەوە دەکات کە ئایین پەرستی و نەتەوە پەرستی ناتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات و دەلێت: "ئەقلییەتی دەولەت نەتەوە چ بە ئایین پەرەستی بێت یان نەتەوە پەرستیی، تا ئەو کاتەی کە لەسەر ئەو ئەقلییەتە بەردەوام بێت شەڕ لەناو کۆمەڵگادا بەردەوام دەبێت. دەستنیشانی دەکات کە ئەم ئەقلییەتە هۆکاری سەرەکی کێشە و شەڕەکانە. نەتەوەی دیمۆکراتیک وەک چارەسەرێک نیشان دەدات. ئایا دەتوانرێت ئەم چارەسەرە بۆ کێشەکانی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل بەکار بھێنرێت؟
مێژوو دەریدەخات کە لەگەڵ دەستپێکردنی سیستەمی دەوڵەت پەرستی، کێشەکانی کۆمەڵگا زیاتر بووە. لەگەڵ بەهێزبوونی دەوڵەت، مرۆڤایەتی لە یەکسانی، ئازادی، خۆشک و برایەتی، پێکەوە ژیان و ئاشتی دوور دەکەوێتەوە. شەڕ و داگیرکەری زاڵ دەبێت. ئەمە ڕاستییەکی مێژووییە. سیستەمی دەوڵەت نەتەوە سیستەمێکە کە کە زۆرترین شەڕ و داگیرکاری تێدایە. جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم لە دوای ئەم دوو شەڕە گەورەیە سەدان شەڕی ناوچەیی و ناوخۆیی هەبووە، ھۆکاری شەڕەکان نەتەوە دەولەتەکان بوون. ئەو شەڕ و داگیرکارییانەی کە لە دووسەد ساڵی ڕابردوودا ڕوویانداوە، سەدان جار لە ماوەی دە هەزار ساڵی مێژووی مرۆڤایەتیدا کاریگەریی نەرێنی هەبوو. ئەمەش پەیوەندی بە پەرەپێدانی ئامرازەکانی جەنگەوە هەیە، پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە مێشکەوە هەیە. یەکێک لەو هەرێمە سەرەکیانەی کە دەوڵەت نەتەوە زۆرترین زیانی پێ گەیاندووە و نەیتوانیوە چارەسەری بۆ بدۆزێتەوە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. دەوڵەت نەتەوە کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی چەند قات کردووە. ئێستاش سەرچاوەی هەموو کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەوڵەت نەتەوەیە. دەوڵەت نەتەوە بەربەستی سەرەکییە بۆ پێش کەوتنی ڕۆژهەلاتی ناوەراست. ڕێبەر ئاپۆ بە وردی ئەنجامی ئەو ئەقلییەتە و سیمای دەوڵەت نەتەوەی لە چوارچێوەی ڕاستی کۆمەڵگادا هەلسەنگاندووە. چ بە ڕێبازی عەلمانیەت بێت یان ڕێبازی ئاین پەرستی، دەرئەنجامی دەولەت نەتەوەکان وەک یکن. بە هەردوو شێوە کێشەکە زیاتر دەبن، چارەسەر نەکردن قوڵتر دەبێتەوە. تورکیاش یەکێکە لە نموونە بەرچاوەکانی دەوڵەت نەتەوەی عەلمانی و ئایین پەرست. تورکیا لە سەرەتای دامەزراندنیەوە خاوەن فۆرمێکی نەتەوە پەرستیی عەلمانی بووە. ئێستاش نەتەوە پەرستیی ئایینی بۆ خۆی دەکات بە بنەما. به هه ڕدوو ڕێگاوه چارەسەڕی ڕاستەقینه بۆ کێشه کانی تورکیا نەدۆزراوەتەوە. لەبەر ئەوەی مەحاڵە دەوڵەت نەتەوە بتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات. لە بناغەی دەوڵەت نەتەوەدا عەقیدەی شەڕ و کوشتن هەیە. هاوکات لەگەڵ شەڕی کۆمەڵگا، ئەو ڕووداوانەی کە دەوڵەت نەتەوە هۆکاری ڕوودانیانە، لە سەردەمی خانەدانی و پاشایەتی درندانە ترە. هەڵەیە وا بیر بکەینەوە کە کۆمەڵگا بە سیستەمێکی لەو شێوەیە ڕووناک دەبێت و گەشە دەکات. لە تورکیا ئەوانەی فکری عەلمانییەتیان وەک بنەما وەرگرتووە، خاوەن فکرێکی بەو شێوەیەن. دوای ئەوەی نەتەوە پەرستیی ئایینی دەسەلاتی گرتە دەست، دەوترێت بە نەتەوە پەرستیی عەلمانی کێشەکان چارەسەر دەکرێت. بێگۆمان دەوڵەت نەتەوە بەربەستێکە لە بەردەم ڕووناکی، دیموکراتیک بوون، ژیانێکی ئازاد و دادپەروەرانە. بۆیە بە نەهێشتنی هەموو جۆرەکانی نەتەوە پەرستییەک، دەتوانرێت کێشەکان چارەسەر بکرێت و پێشکەوتن دروست ببێت. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چارەسەری ڕاستەقینەی کێشەکان عەقڵی دەوڵەت نەتەوەیە. نەتەوەی دیموکراتیک شێوازێکە لە ژیانی دیموکراتیک کە ڕاستی نەتەوەیی دەردەخات، لایەنە چەپەکانی نەتەوە پەرستی لەناو دەبات. بۆ نموونە: ڕەنگە زۆر قسەی لەسەر نەکرێت، بەڵام لەگەل گەل، کۆمەڵگا، بیروباوەڕی ئایینی و ژنان دەتوانن لە سیستەمی نەتەوەی دیمۆکراتیکدا زۆرترین گوزارشت لە خۆیان بکەن و بە شێوەیەکی راست و ئازاد بژین. لە هەمان کاتدا دەوڵەت نەتەوە ئەرکی بەرجەستە کردنی دەسەڵات و هێزە کە بەرهەمی مێشکی دەسەلاتداری پیاوە. نەتەوە پەرستیی عەلمانی و نەتەوە پەرستیی ئایینی تەنیا فۆڕمی جیاوازی دەوڵەت نەتەوەن. لە سیستەمێکی لەو شێوەیەدا، کۆمەڵگا، مرۆڤ و ژن ناتوانن بوونیان هەبێت، ناتوانن ئازادانە بژین بوونی خۆیان دەرببڕن. ئەمەش لە پراکتیکیاندا دیارە.
ڕیشەی کێشە و ململانێکانی عەرەب و جولەکە نەتەوە پەرستیە. بۆیە چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە تەنیا بە لەناوبردنی نەتەوە پەرستی، نەتەوە پەرستیی ئایینی و عەلمانیەت کە دوو ڤایرۆسی دەوڵەت نەتەوەن، بەدی دێت. ئەمە ئەو ڕاێبازەیە کە ئێمە دەدنیشانمان کردووە. ئێمە پێمان وایە کێشەکان بە بنیاتنانی دەوڵەت نەتەوەیی چارەسەر ناکرێت. بۆ چارەسەری کێشەکانی فەلەستین ئەمە وەک پێشکەوتووترین چارەسەر خراوەتەڕوو. بێگومان دەوڵەتی ئیسرائیل ئەمە قبوڵ ناکات. بەڵام بۆ فەلەستینییەکان دروست کردنی دەوڵەت نابێتە چارەسەرێکی هەمیشەیی. سەرەتا دەبێت مێشکی دەوڵەت نەتەوە نەهێڵرێت. هەتاوەکو ئەم کارە نەکرێت شەڕ و ململانێکان کۆتایی نایەت. بە عەقڵی دەوڵەت نەتەوە، جوگرافیا، شاخ، ڕووبار، شارەکان لە یەکتر جیا دەکرێنەوە، ئەمەش چارەسەری کێشەکان نییە. ئەو چارەسەرییەی کە بۆ قودس دەستنیشان دەکەن، شارەکە دەکاتە دوو بەش. ئایا شتێکی لەم شێوەیە دەبێت؟ لەم خاکە مێژووییەدا گەل، کۆمەڵگا و باوەرییەکان پێکەوە دەژین. لە جوگرافیایەکی وەهادا، کە فرەچەشنی لەم ئاستە بوونی هەیە، ئایا دەوڵەت نەتەوە و نەتەوە پەرستی دەتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات؟ جگە لە شەڕ هیچ شتێک لەگەل خۆیدا ناهێنێت. هەرخۆی سەد ساڵە ئەمە ڕوودەدات. لەناوبردنی ئەم ئەقلییەتە و چارەسەرکردنی بە عەقڵی نەتەوەیەکی دیموکراتیک بۆ ئەوەی کە هەموو جیاوازییەکان پێکەوە بژین و ئیفادەی نەتەوە، کولتوور، باوەڕیەکانیان بکەن مومکینە. ئەو شوێنەی کە پێویستە چارەسەری نەتەوەی دیموکراتیک تێدا جێبەجێ بکرێت، جوگرافیای گەلی ئیسرائیل و فەلەستینە.
گرنگی چارەسەرکردنی کێشەی کورد و کێشەی فەلەستین لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێکهێنانی دیموکراتیزاسیۆن، بۆ ژیانێکی ئارام، ئازادی گەل چییە؟
لە تەواوی چاوپێکەوتنەکەدا هەوڵماندا گرنگی ئەم دوو کێشەیە و ئەو چارەسەرییەی کە بە دروستی دەزانین ڕوون بکەینەوە. ئەو سیستەمەی کە هێزی مۆدێرنیتە سەرمایەداری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بنیات ناوە، دژی گەلان بووە. کوشتن و ئینکاری گەلی کورد و فەلەستین دەرئەنجامی ئەم سیستەمەیە. بە چارەسەرنەکردنی ئەم دوو کێشەیە، بە سەپاندنی کوشتن، دۆخی کێشەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەردەوام بوو. بەمەش دەوڵەت نەتەوەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا شەڕیان لەگەڵدا کرا، لەدژی یەکتری تیژکران و هێزە هەژموونییەکانیش بەم شێوەیە کۆنترۆڵیان گرتە دەست و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان بەتەواوی کۆنترۆل کرد. گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئازارێکی زۆریان چەشت و زیانیان بەرکەوت. گەورەترین زەرەرمەند گەلی کورد و گەلی فەلەستین بوو. چارەسەرنەکردنی ئەم دوو کێشەیە نەک هەر کاریگەری لەسەر ئەو گەلانە هەبوو، بەڵکو بووە هۆی ئەوەی هێزی ستەمکار و ئیمپریالیست زاڵ بن بەسەر ناوچەکەدا و زیان بە هەموو گەلانی ناوچەکە بگەیەنن. دەکرێ بڵێین ئەگەر ئەم دوو کێشەیە چارەسەر بکرێن، پێشکەوتنی گرنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدی دێت، شەڕ کۆتایی دێت و ئاشتی ڕاستەقینە بەرقەرار دەکرێت. کێشەی کورد و فەلەستین گەورەترین کێشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. لە هەمان کاتدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گەورەترین دینامیکی دیموکراتیک بوونە. چارەسەرکردنی ئەم کێشانە بە مێشک و ڕێبازێکی دیموکراتیک دەگاتە ئەنجام، بۆیە ئەمە دەبێتە هۆی کۆتاییهێنان بە نەتەوە پەرستی، ئایین پەرستی و هەموو جۆرە کۆنەپەرستییەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە سەرچاوەی سەرەکی کێشەکانە لە ڕۆژهەلاتی ناوەراستدا. بە چارەسەری هەمیشەیی ئەم دوو کێشەیە گۆڕانکاری دیموکراتیک لە ئێران، عێراق، سوریا، تورکیا و ئیسرائیل دروست دەبێت، کە بەتەنها خۆی گرنگی و گەورەیی ئەم پێشکەوتنە نیشان دەدات. لە لایەکی ترەوە هەموو ئەو دیزاین، ئۆپەراسیۆن و زەمینانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادە دەکرێن، دەبێت لەناو ببرێت. چارەسەرکردنی کێشەکانی کورد و فەلەستین کاریگەری ئەرێنی لەسەر هەموو جیهان دروست دەکات.