جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بۆ بەرنامەى تایبەتی کەناڵی ستێرک تیڤی قسەى کرد و لەبارەی پێشهات و رووداوەکانی کوردستان، تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بابەتە پەیوەندیدارەکان بە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) شیکاریی گرنگی پێشکەشکرد.
بایک رایگەیاند، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ٢٢ ساڵی تێپەڕاند و وتی، ٢٢ ساڵە بەرخودانێکی مێژووی بەڕێوەدەچێت. بایک وتیشی، ئۆجالان بۆ گەلی کورد و مرۆڤایەتی بەرخودان و بەرەنگاری دەکات، دەبێت گەلی کورد و دۆستەکانیان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد تێبکۆشن.
بایک لەبارەی سەردانى شاندی سەربازیی دەوڵەتی تورک بە سەرۆکایەتیی خولوسی ئاکار بۆ بەغەدا و هەولێر وتی، "وەک دەزانرێت پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە سوریا دەستیپێکرد. دەیانەوێت ئەوە لە عێراق و باشووری کوردستان درێژە پێ بدەن تاوەکو بە ئەنجام بگەن. بۆ دەستپێکردنی پیلانگێڕی لە سوریا چەندین تاکتیک و شێوازی ستراتیژییان گرتەبەر. کەسی وەک خولوسی ئاکار و هاکان فیدان لە باشووری کوردستان و عێراق چاوپێکەوتن ئەنجام دەدەن.
تورکیا و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) پلانیان ئەوەیە پەکەکە پاکتاو بکەن و دەیانەوێت عێراقیش بەشداری ئەو پلانەیان ببێت، بەڵام لەبەر ئەوەى لەو پلانەدا عێراق هیچ بەرژەوەندییەکی نییە، بۆیە دەیانەوێت بە هەڕەشە و ترساندن عێراق بخەنە ناو پلانەکەیان. ئەوە دۆخێکی زۆر جدییە، دەبێت هەموو کەس ئەوە ببینێت و لێی تێبگات. پەدەکە پێشتر بە دزییەوە لە دژی پەکەکە دەجوڵاییەوە و دوژمنایەتیی دەکرد. لەگەڵ تورکیا بە دزییەوە دەجوڵاییەوە، بەڵام ئێستا ئەو دوژمنایەتییە بە شێوەیەکی روون و ئاشکرا ئەنجام دەدات".
دەقی چاوپێکەوتنەکەى جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەکە لەگەڵ ستێرک تیڤی دا:
- گۆشەگیری و سیستمێک، کە گەیشتووەتە ئاستی ئەشکەنجەیەکی دژوار لەسەر رێبەر ئاپۆ، ٢٢ ساڵی تێپەڕاند، ئێمە بەرەو ساڵیادی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات دەڕۆین، ئێوە لەوبارەیەوە چی دەڵێن؟
پێش ئەوەى وەڵامی پرسیارەکەتان بدەمەوە، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژ بە رێبەر ئاپۆ، لە کەسایەتیی رێبەر ئاپۆ دا لە دژی گەل و بزووتنەوەکەمان پێشدەخرێت، ئیدانە دەکەم. لە ژێر دروشمی خەلیل ئۆراڵ دا، کە لە دژی پیلانگێڕی وەستایەوە، لە دەوری رێبەر ئاپۆ بازنەیەک لە ئاگری پێشخست تاوەکو پیلانگێڕییەکە بە رێبەر ئاپۆ نەگات و لەو تێکۆشاندا چەندین کەس شەهید بوون. بەو بۆنەیەوە من یادی هەموو شەهیدان دەکەمەوە و رێزی خۆمیان پێشکەش دەکەم.
ئامانجی پێلانگێڕیی نێونەتەوەیی ئەوە بوو، کە دەیانخواست لە کەسایەتیی رێبەر ئاپۆدا بزووتنەوەى پەکەکە پاکتاو بکەن، تاوەکو بتوانن گەلی کورد پاکتاو بکەن و بیسڕنەوە. ئەوە ئامانجەکەیان بوو. کاتێک رێبەر ئاپۆیان دیل کرد، هەموو کەس دەیوت، 'پەکەکە کۆتایی پێهات، خەلاس بووە'. کەس بڕوای نەدەکرد، کە پەکەکە بەردەوام بێت و بەمشێوەیە گەورە ببێت و کاریگەریی لەسەر سیاسەتی جیهان دروست بکات، تەنانەت لەو کاتەدا هەندێک کەس دەیانوت، 'تەمەنی پەکەکە ٦ مانگی ماوە، تاوەکو ٦ مانگی تر پەکەکە کۆتایی پێدێت'، بەڵام پەکەکە بەردەوامیی بە خۆی دا، بە گەورەیش بەردەوامیی بە خۆی دا، بۆ؟ چونکە بناغەکەى زۆر بەهێز و ئایدۆلۆژی و رێکخستنی هەبوو، بۆ ئەوەش هەر چەند هەوڵیاندا پەکەکە پاکتاو بکەن و کورد بسڕینەوە، بە ئامانجەکەیان نەگەیشتن، چونکە ئەوان بە باشی لە راستیی رێبەر ئاپۆ، راستیی پەکەکە و ئایدۆلۆژیاکەى، فەلسەفەکەى، رێکخستنەکەى و تێکۆشانەکەی تێنەگەیشتبوون. لە سەرتاسەری جیهاندا پیلانگێڕیی زۆریان ئەنجامدابوو و دەیانوت، 'چۆن بە پیلانگێڕییەکانی پێشتر ئەنجاممان بەدەستهێنابوو، بەم پیلانگێڕییەش ئەنجام بە دەست دەهێنین'. دواتر زۆر بۆیان دەرکەوت و تێگەیشتن، کە ئەم بزووتنەوەیە وەک بزووتنەوەکانی تر نییە. هەر وا بە ئاسانی ناتوانن ئەنجام بە دەست بهێنن. لەبەر ئەوەش خواستیان پیلانگێڕییەکەیان نوێ بکەنەوە، تاوەکو بتوانن درێژە بە پیلانگێڕییەکەیان بدەن و بتوانن ئامانجەکەیان جێبەجێ بکەن. رێبەر ئاپۆ، لە دژی پیلانگێڕییەکە وەستایەوە، چونکە رێبەر ئاپۆ لەوە تێگەیشتبوو، کە ئامانجی پیلانگێڕییەکە بۆ گەلی کورد و بۆ مرۆڤایەتیی چییە؟ لەبەر ئەوەش ئەو بەرپرسیارانە نزیک بوویەوە. بەرپرسیارییەکی مێژوویی گرتە ئەستۆ. لە رووی فیکرییەوە نوێبوونەوەى پێشخست. هەم لە ناو پەکەکە و هەم لە ناو گەلی کورددا نوێبوونەوەى دروستکرد. ئەوەش تەنها نەک بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ ئەوەى مرۆڤایەتیش بتوانن کێشەکانیان بە دیموکراسی، ئازادی و دادپەروەری چارەسەر بکەن، بۆ ئەوەش پارادیگمایەکی پێشخست. پارادیگمایەکی سۆسیالیزمی پێشخست. ئەوە پیلانگێڕیی پووچ کردەوە. خزمەتێکی زۆر گەورەی بۆ گەلی کورد، پەکەکە و مرۆڤایەتی پێشخست. بەوەش خۆی لەسەر پێ راگرت، هەم حیزب و هەم گەلی لەسەر پێ راگرت. بۆ مرۆڤایەتیش هیوایەکی گەورەی دروستکرد. ئێستا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٢٢ ساڵی بەسەردا تێپەڕی، ئێمە دەچینە ٢٣هەمین ساڵی پیلانگێڕییەکەوە. یانی لە ماوەى ئەو ٢٢ ساڵەدا رێبەر ئاپۆ تێکۆشانێکی مێژوویی پێشخست و هێشتاش پێشیدەخات. دەبێت هەموو کەس، هەم کادێران و جەنگاوەرانی ئەم بزووتنەوەیە، هەم گەلی کورد و هەمیش مرۆڤایەتی بە باشی لەو بەرخودانە تێبگەن و واتا بەو بەرخودانە بدەن، چونکە ئەو بەرخودانە وەک بەرخودانێکی ئاسایی نییە، کەس ناتوانێت هەلومەرجی ئیمراڵی، کە وەک تابوتێکە، لەوێ بەرخودانێکی مێژووی بۆ پەکەکە و گەلی کورد و مرۆڤایەتی پێشبخات، نوێبوونەوە دروست بکات، هیوای گەورە بخوڵقێنێت. بزووتنەوە گەورە بکات. ئەوە ئەستەمە، ئەگەر رێبەر ئاپۆ ئەوانەى خوڵقاندووە، ئەو هیوایەی دروستکرد، هێشتاش لەسەر ئەو بنەمایە خزمەتی بزووتنەوەى مرۆڤایەتی دەکات، هۆکاری هەیە. ئەگەر پەیوەستبوونی رێبەر ئاپۆ بە حیزب، بەشداریکردن، بۆ گەل و بۆ مرۆڤایەتی، بۆ شەهیدان و ئازادی نەبوایە، ئەستەم بوو لە ناو هەلومەرجی ئیمراڵی دا، کە وەک تابوتێکە، بەو شێوەیە ٢٢ ساڵ بەرخودانی مێژوویی پێشبخات. ئەو بەرخودانە، بەرخودانی گەلی کوردە، بەرخودانی مرۆڤایەتییە، کە بۆ ئازادی، دیموکراسی و دادپەروەری تێدەکۆشێت. بۆ ئەوەش بەرخودانێکی مێژووییە. ئەو بەرخودانەى رێبەر ئاپۆ خزمەتێکی گەورەی بۆ مرۆڤایەتی پێشخستووە. بۆ ئەوەش دەبێت هەموو کەس ئەوە ببینێت و پێی بزانێت. مادام رێبەر ئاپۆ ئەو بەرخودانەى پێشخستووە و هیوای دروستکردووە، ئەو هیوایەشی گەورە کردووە، ئەوا لەو کاتەدا هەموو کەس لەوە بەرپرسە، کە گەورەی بکات. هەم بۆ کادێران و جەنگاوەرانی پەکەکە و هەم بۆ گەلی کورد و هەم بۆ ئەوانەى لە جیهاندا بۆ ئازادی، دیموکراسی و دادپەروەری تێدەکۆشن. دەبێت بزانن، کە بەرپرسیاریی مێژووییان لە ئەستۆدایە. بۆ ئەوەش دەبێت ئەو بەرپرسیارییە بەرامبەر بە رێبەر ئاپۆ ببینن. رێبەر ئاپۆ بۆ گەلی کورد و مرۆڤایەتیش زۆر شتی پێشخستووە. ئەوەتا رێبەرایەتییەکی نوێی پێشخستووە. لە مێژووی گەلی کورددا، مێژووی نوێیە. لە ژێر ئەو رێبەرایەتییەدا ئەو مێژووە پێشکەوت، ئەو نوێبوونەوە و گۆڕانکاری و هیوایە پێشخران. بە تایبەتیش ئەوە، کە رێبەرایەتی چۆن گەلی کوردی لە جیهاندا ناساند، شکۆی گەلی کوردی دروستکرد و کردی بە گەلێکی نمونەیی. بۆ ئەوەش هەموو کەس لە گەلی کورد ئومێد وەردەگرێت و بۆ خۆی دەیکاتە نمونە. لێرەدا خزمەتێکی زۆر گەورەی ئەنجامدا، ئەو رێبەرایەتییەکە، کە هەم بۆ ژنانی کورد و هەم ژنانی جیهان خزمەتێکی زۆر گەورەی پێشخستووە، بەڵکو لە جیهاندا زۆر کەس لەسەر کێشەکانی ژنان هەڵوەستەیان کردبێت، خزمەتیان کردبێت، بەڵام ئەو خزمەتەی رێبەر ئاپۆ پێشیخستووە، لە هەموو کەس زیاترە. بۆ، چونکە بۆ ژنانی کورد و ژنانی جیهان تیۆرییەک، ئایدۆلۆژییەک، فەلسەفەیەک، رێکخستنێک و تێکۆشانێکی پێشخستووە. لە جیهاندا هەرگیز هیچ کەسێک ئەوەى بۆ ژنان نەکردووە. من لەو بڕوایەدام، لە داهاتوماندا، رێبەر ئاپۆ لە جیهاندا بە رێبەرایەتیی ژنان بناسرێت و لێ تێبگەن، چونکە ئەو تێکۆشانەى بۆ ژنانی پێشخستووە، نەک تەنها ژن دەکاتە هێز، شکۆی ژنیشی دروستکردووەتەوە، لە کۆیلەیەتی رزگاری دەکات، بەوە ئازادیی پیاو و ئازادیی کۆمەڵگەش دروست دەکات. ئازادیی مرۆڤایەتی دروست دەکات. مرۆڤایەتی بۆ ئازادیی کۆمەڵگە و دیموکراسی زۆر تێکۆشاوە و قوربانیی گەورەی داوە. لەوەشدا دەبێت هەنگاویان پێشخستبێت، بەڵام بە تەواوی بە ئامانجەکەی خۆیان نەگەیشتوون، رێبەر ئاپۆ بە ئازادیی ژنان، ئەو ئامانجەى بۆ مرۆڤایەتی پێشخست. بەوەش خزمەتی گەورەی بۆ مرۆڤایەتی کرد. بۆ ئەوەش دەبێت هەموو جەنگاوەرانی پەکەکە، گەلی کورد، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە جیهانیش دا ئەوانەى بۆ سۆسیالیزم، دادپەروەری، دیموکراسی و ئازادی تێکۆشان دەکەن، بە تایبەتی ژنان و گەنجان دەبێت خۆیان بە قەرزداری رێبەر ئاپۆ بزانن. دەبێت قەرزەکەى خۆیان بدەنەوە. ئەوەى لە هەموو کەس دەخوازرێت ئەوەیە. بۆ ئەوەش ئێمە دەڵێین، 'کات کاتی ئازادییە' و بۆ ئەوەش ئێمە ئازادیی رێبەر ئاپۆ دەکەینە ناوەند و سەنتەر. چونکە رێبەر ئاپۆ ئەگەر بە جەستە ئازاد بێت، ئەوە تەنها ئازادیی رێبەر ئاپۆ نییە، لە کەسایەتیی رێبەر ئاپۆدا، ئەو فیکر و رامانەى بە سەدان ساڵە بەسەر گەلی کورددا بەڕێوەدەبرێت، فیکری سیاسەتی پاکتاوکردن، کۆتایی پێدێت. ئەوەش نەک تەنها لە تورکیا کۆتایی پێدێت، بەڵکو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش گۆڕانکاریی گەورە لە رووی دیموکراسی و ئازادییەوە پێشدەخات. ئەوەش کاریگەرییەکی زۆر لەسەر تێکۆشای ئازادی و دیموکراسی لە جیهاندا دروست دەکات.
- پێشهات و پێشکەوتنەکانی ئەمدواییە، شیکارییەکەى ئێوە پشتڕاست دەکەنەوە. وەک پێشتر نییە، لە دەرەوەى کوردستان لە ئەفریقای باشوورەوە بگرە تاوەکو ئەوروپا و بەریتانیا و زۆر ناوچەى تری جیهان، رۆشنبیران، هونەرمەدان، نووسەران، ئەکادییمەکان و سیاسەتمەداران پشتیوانی لە رێبەر ئاپۆ دەکەن، بە بۆچوونی ئێوە هۆکاری ئەو پشتیوانییانە بۆ چی دەگەڕێتەوە؟
ئێستا لە بەریتانیا، سەندیکاکانی بەریتانیا، سەندیکاکانی ئیسپانیا، کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکان باشووری ئەفریقا و چەندین شارەوانیی ئیتالیا و هەروەها رۆشنبیران و نووسەرانی میسر، لە کەسایەتیی ئەواندا لە ئوردنیش پێشکەوتن هەیە. لە باشووری کرودستان رۆشنبیران و نووسەران بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ لە تێکۆشاندان. تێکۆشانێکی گەورە لە جیهاندا بەرەو پێش دەڕوات. گەرچی ئەوە سەرەتا سەندیکاکانی بەریتانیان دەستیان پێکرد، بەڵام ئەمڕۆ تاوەکو دەچێت بە سەرتاسەری جیهاندا بڵاودەبێتەوە. من سوپاسی هەمویان دەکەم و رێزی خۆمیان پێشکەش دەکەم. کارێکی زۆر پیرۆز بەڕێوەدەبەن. ئەو کارە نەک تەنها بۆ رێبەر ئاپۆیە، بەڵکو لە کەسایەتیی رێبەر ئاپۆدا بۆ هەموو مرۆڤایەتییە. بۆ ئەوەش کارێکی پیرۆزە. وەک دەزانرێت ئەو سەندیکایانە سەردەمانێک بۆ ماندێلا دەستیان بە کەمپەین و تێکۆشان کرد. لە ئەنجامی ئەو کەمپەینانەدا ماندێلا لە زیندان ئازاد کرا. ئەو سیاسەتەى لە باشووری ئەفریقا لە دژی گەلی ئەفریقا بەڕێوەدەچوو، کۆتایی پێهات. گۆڕانکارییەکی گەورە لە رێگەى ئەو کەمپەینانەوە روویاندا و ئەنجامێکی گەورەی پێشخست. ئەوانەى ئەو کەمپەینانەیان بۆ ماندێلا بەڕێوەبرد، ئێستاش بۆ رێبەر ئاپۆی بەڕێوەدەبەن. ئەوەش واتایەکی گرنگی هەیە. هەر چۆن ئەو کەمپەینە ماندێلای رزگار کرد و کۆتایی بە سیاسەتی فاشیستی و نەژادپەرەستی لە ئەفریقا هێنا. ئێستاش دەیانەوێت بەو کەمپەینە رێبەر ئاپۆ بە جەستە ئازاد بکەن. سیاسەتێک، کە دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی کورد ئەمڕۆ بە تایبەتی بەڕێوەی دەبات، کە لە مێژوودا لە دژی گەلی کورد بەڕێوەی بردووە، پاکتاوکاری ئەنجام دەدات، ئێستاش دەیانەوێت لەسەر کوردان بەڕێوەی ببەن، سیاسەتێکی فاشیستیی و نەژادپەرەستییە و دەیانەوێت کۆتایی پێ بهێنن. گۆڕانکارییەکی گەورە دروست بکەن. بۆ ئەوەش ئەوەى ئەنجامی دەدەن، کارێکی زۆر پیرۆزە. ئەو سەندیکایانە، شارەوانییەکان، رۆشنیبران و نووسەران بۆ ئەو کەمپەینە بەڕێوە دەبەن؟ یەکەم بۆ ئەوەیە پشتیوانی لە رێبەر ئاپۆ بکەن، چونکە رێبەر ئاپۆ رێبەری گەلی کوردە و لە کەسایەتیی رێبەر ئاپۆدا پشتیوانی لە گەلی کورد دەکەن. لە دژی پاکتاوکردن دەوەستنەوە. دووەم ئەوەیە، دەبینین، کە رێبەر ئاپۆ پارادیگمای پیشخستووە و کێشەکانی مرۆڤایەتی چارەسەر دەکات. دەیانەوێت مرۆڤایەتی، هیوای مرۆڤایەتی بەدیبهێنن. داواکاری و هیوای ئەوان چییە؟ دیموکراسی، ئازادی، دادپەروەری و یەکسانییە. دەبینن، کە رێبەر ئاپۆ نوێنەرایەتیی ئەوانە دەکات. بۆ ئەوەیە خاوەنداری و پشتیوانی لە رێبەر ئاپۆ دەکەن، چونکە ئامانجی هەمویان دیموکراسی، دادپەروەری و ئازادییە. دەبینن، کە رێبەر ئاپۆ نوێنەرایەتیی هیوا و داواکانیان دەکات. خاوەنداری و پشتیوانی لە رێبەر ئاپۆ دەکەن، ئەوە واتای چییە؟ واتای ئەوەیە خاوەنداری لە خۆیان و داهاتووی خۆیان دەکەن. چونکە رێبەر ئاپۆ خاوەنداری لە بەهاکانی مرۆڤایەتی دەکات. بەهاکانی رێبەر ئاپۆ، ئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری، یەکسانی، ویژدانی مرۆڤایەتی، ئەخلاقی مرۆڤایەتی، کۆمەڵگەبوون و کۆمەڵایەتیبوونە و خاوەندارییان لێدەکات. هەموو ئەوانەش ئامانجی ئەمانیشە. ئەگەر خاوەنداری و پشتیوانی دەکەن، بۆ خۆیان خاوەنداری و پشتیوانی دەکەن. رێبەر ئاپۆ لەبەر ئەوەى نوێنەرایەتیی مرۆڤایەتی دەکات، بۆ مرۆڤایەتی تێدەکۆشێت، مرۆڤایەتیش لە پێناو ئەوانەدا خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ دەکات. رێبەر ئاپۆ لەبەر ئەوەى رێبەرایەتییەکە، کە نەک تەنها بۆ کوردان کار دەکات، بەڵکو لە هەمان کاتدا مرۆڤایەتیش پێشدەخات. هەموو کاتیش بەهاکانی مرۆڤایەتی بەرز و گەشاوە دەکات. بۆ ئەوەیە خاوەنداری لە ریبەر ئاپۆ دەکەن. من لەو بڕوایەدام، ئەو خاوەنداریکردنە تاوەکو دەچێت زیاتر و بەرفراوانتر و گەورەتر دەبێت. ئەوەى لە جەنگاوەرانی ئەم بزووتنەوەیە و گەلی کورد دەخوازرێت چییە؟ دەبێت ئەو کەمپەینە کە لە جیهاندا بەڕێوەدەچێت زۆر زیاتر لەوەى هەیە بەهێزتر بکەن. بۆ ئەوەش دەبێت بیر و رامانی رێبەر ئاپۆ، پارادیگمای رێبەر ئاپۆ بڵاوبکرێتەوە. دەبێت پاڕێزنامەکانی رێبەر ئاپۆ بە هەموو کەس بگەیەنن. دەبێت هەموو کەسێک لەسەر ئەو بنەمایانە گفتوگۆ بکات و روونیان بکاتەوە. بۆ ئەوەی ئەو کەمپەیەنە زیاتر بەرفراوانتر و قوڵتر ببێتەوە و لە پیش هەموو کەسەوە ئەرکی ئێمەیە، ئەوە ئەنجام بدەین تاوەکو ئەنجامی هەبێت. لە پێش هەمو کەسەوە ئەرکی جەنگاوەران و میلیتانەکانی بزووتنەوەکەیە، کە دەڵێت من کوردم، خاوەنداری لە وڵاتپارێزیی خۆی دەکات، دەبێت ئەو ئەرکە جێبەجێ بکات. هەر چۆن رێبەر ئاپۆ لە تابوتی ئیمراڵی بە ئەرکەکانی خۆی هەڵدەستێت، دەبێت ئێمەش ئەرکی خۆمان لە بەرامبەر رێبەر ئاپۆ بەجێبنین.
ئێستا لێرەدا من دەومەوێت سەرنج بخەمە سەر خاڵێک؛ لە جیهاندا تاوەکو دەچێت کەمپەین بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ پێشدەکەوێت، بەڵام لە باشوور، سیاسەتمەدارانی باشوور، رێکخراوەکانی باشوور زۆر بەشداری لەو کەمپەینەدا ناکەن. گەلەکان لە باشوور بەشدار دەبێت، رۆشنبیران و نووسەران بەشدار دەبن، بەڵام سیاسەتمەداران، حزبەکان و دامەزراوەکان و رێکخراوەکان بەشداری ناکەن. ئەوە خاڵێکی بنەڕەتی و جدییە. یانی لە جیهاندا هەموو کەس پشتیوانی لە ئازادیی رێبەر ئاپۆ دەکات، ئەوانەى خاوەنداری دەکەن لە بنەڕەتدا و بە شێوەی سەرەکی کوردن، ئێمە دەبینین لە هەموو بەشەکانی کوردستان گەل پشتیوانی دەکات، سیاسەتمەدار، رێکخراوەکان و رۆشنبیران پشتیوانی دەکەن، بەڵام لە باشوور سیاسەتمەدار و رێکخراوەکان خاوەنداری ناکەن. دەبێت گەلەکەشمان بە باشی لەوە تێبگات.
- لەم دواییەدا ئێوەش چاودێریتان کرد، کە وەزیری بەرگریی تورک خولوسی ئاکار سەردانی عێراق و باشووری کوردستانی کرد. لەگەڵ بەرپرسانی عیراقیش کۆبوونەوە، بەڵام سەرنجڕاکێشترین خاڵ ئەوە بوو لە باشوور لەگەڵ مەسرور، نێچیرڤان و مەسعود بارزانی کۆبوونەوە. دیارە لەسەر پەکەکە قسەیان کردووە، چونکە راگەیاندراوەکانی ئاکار بەشێوەیە بوون. ئێمە دەبینین خەڵک بەو پەیوەندییەى پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک ئاسوودە نین، بەڵام سەرباری ئەوەش ئەو پەیوەندییە درێژەى پێدەدرێت، ئەوە هۆکارەکەى چییە؟ ئێوە وتتان لە باشوور گەل پشتیوانی لە رێبەر ئاپۆ دەکات، بەڵام سیاسەتمەداران و رێکخراوەکانی باشوور پشتیوانی ناکەن، دەبێت چۆن هەڵوێستێک لە بەرامبەر ئەواندا پێشبخرێت و گفتوگۆ لەبارەی ئەو راستییەوە بکرێت؟
ئێستا لەسەر گەلی کورد سیاسەتی پاکتاوکردن بەڕێوەدەچێت. پەکەکە لە ژێر رێبەرایەتیی رێبەر ئاپۆدا لە دژی ئەو سیاسەتە وەستاوەتەوە. بۆ ئەوەى گەلی کورد لە پاکتاوکردن و سڕینەوە رزگار بکات، خواستی وەک هەموو گەلانی جیهان لەسەر وڵاتی خۆیدا بە ئازادی، ناسنامە و بەهاکانی خۆیەوە بژییەنێت. بۆ ئەوەش بۆ گەلی کورد تێکۆشانێکی مێژووی دەستپێکرد. رێگای نەدا دەوڵەتە داگیرکەر و فاشیست و پاکتاوکارەکان و هەروەها بە تایبەتی سیاسەتی پاکتاوکارانەی دەوڵەتی تورک کۆتایی پێ بهێنێت. بە چەندین شێواز خواستیان ئەو سیاسەتە بەڕێوەببەن، بەڵام پەکەکە رێگای بەوە نەدا. بینیان بەو سیاسەتەى، کە تاوەکو ئێستا بەڕێوەیان بردووە ئیدی ناتوانن بە ئامانجەکانیان بگەن، بۆ ئەوەش تورکیا گۆڕینێکی بۆ خۆی کردە بنەما، لە تورکیادا لە سیستم و رژێمدا گۆڕانکارییان دروستکرد. سیستمی سەرۆک کۆمارییان لە تورکیا پێشخست. ئەوە هەمووی بە تەواوی بۆ ئەوە بوو بتوانن کوردان پاکتاو بکەن و سڕینەوەى کورد پێشبخەن و ئەنجامی بدەن. ئەوە هۆکارەکەیەتی، چونکە وەکی دی ناتوانن پاکتاوکاری و سڕینەوەکەیان تەواو بکەن، چونکە پەکەکە ئەوەى پووچ کردەوە. بینیان تاوەکو پەکەکە پاکتاو نەکەن، ناتوانن ئەو ئامانجەیان بەدی بهێنن. بۆ ئەوەش بە پێویستیان زانی لە سیستمی خۆیاندا گۆڕانکاری دروست بکەن. ئێستا سیستم لە تورکیا تەیب ئەردۆغان، باخچەلی، ئەرگەنەکۆن بەڕێوەی دەبات و ئەوەیان بۆ ئەو ئامانجەیان پێشخستووە. ئەوە ئامانجەکەیانە. ئێستا تورکیا سیاسەتی ناخۆیی و دەرەوەی بە تەواوەتی لەسەر پاکتاوکردن کورد داڕشتوە و بەڕێوەی دەبات. تاکە ئامانجیان ئەوەیە، کە چۆن بتوانن پەکەکە پاکتاو بکەن و پاکتاوکردن و سڕینەوەى کوردانیش تەواو بکەن. پاکتاوکردن تەنها لە باکوور بۆ خۆیان ناکەنە بنەما، بە تەواوی هەموو بەشەکانی کوردستانیان بۆ خۆیان کردووەتە ئامانج. دوژمنی هەموو کوردانن. نەک تەنها دوژمنی پەکەکە یان ئەو کوردانەن، کە لەگەڵ پەکەکەدان، یان تەنها دوژمنی ئەو کوردانە بن، کە داوای ئازادی دەکەن، چونکە سەرەتا ئەمانە دەکەنە ئامانج و دواتر هەموو کوردان دەکەنە ئامانج و ئامانجە سەرەکییەکەیان پاکتاوکردن و سڕینەوەى هەموو کوردانە. تاوەکو دەچێت ئەوە زیاتر روون دەبێتەوە. ئێستا تورکیا یەکێک لە ئەندامەکانی ناتۆیە، پەیوەندیی لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا هەیە، بەو پەیوەندییانەى خۆی هەڕەشە و ترس لەسەر هەموو کەس دروست دەکات. لەوانە هێز وەردەگرێت و بەو هێزە دەیەوێت ئامانجەکەى خۆی بەدی بهێنێت. لەگەڵ ئەوانەشدا شەڕێکی جیهانیی سێیەم بەڕێوەدەچێت. دەیانەوێت لەو شەڕەدا ئەنجام بەدەست بهێنن، لەو شەڕەدا پاکتاوکارییەکەیان تەواو بکەن. ئاوا حسابی دەکەن و لێکیدەدەنەوە، دەتوانن ئەو ئامانجەیان بەدی بهێنن، بەڵام گەورەترین لەمپەر پەکەکەیە. تاوەکو پەکەکە پاکتاو نەکەن، ناتوانن ئامانجەکەیان بەدی بهێنن، بۆ ئەوەش بە هەموو هێزی خۆیانەوە دەیانەوێت پەکەکە پاکتاو بکەن. وەک دەزانرێت پیلانگێڕیی نێونەتەوەی لە سوریا دەستیپێکرد، ئەوە ماوەیەکە لە عێراق و باشوور بەردەوامیی پێدەدرێت و دەیانەوێت تەواوی بکەن. ئەو کاتەى لە سوریا دەستیان پێکرد، ئێستا لێرە پێداگریی لەسەر دەکەن. چەندین شێوە تاکتیکیان گۆڕی، کە بتوانن پیلانگێڕییەکە بە ئامانجی خۆی بگەیەنن.
هاتنی خولوسی ئاکار، هاکان فیدان، فەرماندەی گشتی سوپای تورک وەک شاند، هەم سەردانی عێراق و هەم سەردانی هەولێر و کۆوبونەوەیان لەگەڵ بەڕێوەبەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)، لەگەڵ مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی کۆبوونەوەیان ئەنجامدا. ئەو سەردانە بە تەواوی بۆ ئەوە بوو، کە پەکەکە پاکتاو بکەن. ئەو شاندە هێزێکی سەربازی و هەواڵگری و سیخوڕی بوو. وەک شاند و هێزێکی ئابووری و سیاسی نەبوون. ئەگەر شاندێک لە هێزە سەربازی و سیخوڕییەکان دروست بکەیت، هەموو کەس دەزانێت ئەوە ئامانجیان ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازییە. تەنانەت منداڵێکیش لەوە تێدەگات. ئەوەى ئێستا لە پاکتاوکردنی پەکەکەدا بەرژەوەندییەکی زۆری نییە عێراقە، بۆ ئەوەش لە دژی عێراق هەڕەشە و ترس دروست دەکەن. ئەوەش هەم تورکیا و هەم پەدەکە ئەنجامی دەدەن. لەبەر ئەوەى عێراق کێشەى قورس و گەورەی هەیە، هەندێک لاوازیی خۆی هەیە، ناتوانێت لە دژی ئەوانە بوەستێتەوە، ئەوانیش سوود لەوە وەردەگرن. یەک لەسەر یەک هەڕەشە و ترس بۆ عێراق دروست دەکەن تاوەکو عێراق بەشداری ئەو پیلانەیان بکەن، تاوەکو بتوانن ئامانجی خۆیان پێکبهێنن. ئێستا پیلانگێڕیی تورکیا و پەدەکە بە کردەوە و بە شێوەیەکی چڕ و سەرەکی بەڕێوەدەچێت. بۆ ئەوەش تورکیا و پەدەکە پێکەوە پیلانێک بەڕێوەدەبەن. دەیانەوێت عێراق بەشداری ئەوە بکەن، لەبەر ئەوەى بەرژەوەوەندیی عێراقی زۆر تیادا نییە، هەڕەشە و گوڕەشە بۆ سەر عێراق دروست دەکەن. ئەوە دۆخێکی جدییە، دەبێت هەموو کەس لەوە تێبگات. ئێستا پەدەکە، کە پێشتر بە دزییەوە دوژمنایەتیی پەکەکەى دەکرد، بە دزییەوە لەگەڵ تورکیادا لە دژی پەکەکە دەوەستایەوە، ئێستا بە ئاشکرا لە دژی پەکەکە دەوەستێتەوە. بەهاتنی خولوسی ئاکار ئیدی هەموو شتێک ئاشکرا بوو، هیچ شتێک بۆ شاردنەوە نەماوە، بۆ ئەو دژایەتییە ئاشکرا دەکەن؟ چونکە تاوەکو ئیستا بە دزییەوە دوژمنایەتیان دەکرد و ئەنجامیان لێ بە دەستنەهێنا، بۆ ئەوەش ناچار بوون دوژمنایەتیەکەیان ئاشکرا بکەن. هەر خۆی هەموو کەس تێگەیشت و بینینی. ریسوا بووە. هەم تورکیا و هەم پەدەکە. ئەو سیاسەتەى لە دژی کورد و پەکەکە بەڕێوەی دەبەن ریسوا بووە.
لەبەر ئەوە پێویست ناکات بیشارنەوە و بە ئاشکرایی دوژمنایەتی دەکەن. ئەو سیاسەتەی پەدەکە بەڕێوەی دەبات، بە تەواوی لە خزمەتی دەوڵەتی تورکدایە. خزمەتی قڕکردنی کورد دەکات. بەهۆی ئەوەی دەوڵەتی تورک لە قڕکردنی کورد و تەسفیەکردنی پەکەکەدا پێویستی بە پەدەکە هەیە، بۆیەش هیچ شتێک بە پەدەکە ناڵێت و چاوی خۆی لەبەرانبەری دەگرێت. لەبەرئەوەی ئەگەر پەدەکە لەگەڵ تورکیا دوژمنایەتی پەکەکە و کورد نەکات، تورکیا بە تەنها ناتوانێت ئامانجی تەسفیە و قڕکردن بپێکێت. بۆیەش پێویستی بە پەدەکە هەیە و لەبەرانبەری بیدەنگە. ئەو کاتانەی دەوڵەتی تورک گورزی لە کورد وەشاندووە، وتویەتی، ئەوەی خیانەتی لە گەلەکەی کرد، خیانەتی گەورە بەرانبەر منیش ئەنجام دەدات و پێویستە نەژی و هەموویانی کوشتووە. ئەگەر بە باشی لێکۆلینەوە بکەین، ئەوە باش دەبینین. بۆیەش پێویستە پەدەکە وانە لە مێژوو وەربگرێت و خزمەتی ئەو سیاسەتە نەکات، ئەوەی کە هاتووە و مەسعود، مەسرور و نێچیری بینیوە کێیە؟ شاندێکی سەربازی و هەواڵگریە. ئەوە بە ئاشکرایی بینرا و دوایی لێدوانیاندا و وتیان، 'ئێمە خۆشحاڵین، ئێوە دەبنە ڕاو لە چاوپێکەوتنەکاندا و ئێمەش لە بەرزاییەکاندا بڵاودەبینەوە و ئەنجام وەردەگرین.' ئەمەیان بە ئاشکرایی وت و نەیانشاردەوە. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە پەدەکە خزمەتی سیاسەتی تورک دەکات، کەوتووەتە خزمەتی تورک و پێکەوە لەدژی پەکەکە پلانێک بەڕێوەدەبەن، ئامادەکاری ئەوە دەکەن. پێویستە پەدەکە خۆی نزیکی ئەوان نەکات، لەبەرئەوەی ئەوان سەرباز و هەواڵگرین و ئەرکیان شەڕە. ئەوانەی دەیانەوێت پەکەکە تەسفیە بکەن لە ئێستادا ئەوانن. ئەوە ئاشکرایە و هەموو کەسێکیش وا دەڵێت و دەزانێت. خۆشیان بە ئاشکرایی وا دەڵێن، بۆ کوێ دەچن دەیڵێن و نایشارنەوە. کاتێک پەدەکە نزیکیان دەبێتەوە، پەیوەندیان لەگەڵدا دروست دەکات، لەگەڵیان پلانی هاوبەش بەڕێوەدەبات، مەترسی لەسەر هەموو کوردێک دروست دەکات، ئەوە لە خزمەتی کورد و پەدەکەدا نییە، بە تەنها لە بەرژەوەندی دەوڵەتی تورکیادایە، خزمەتی سیاسەتی قڕکردنی تورک دەکات. ئەمە دۆخێکی زۆر جدییە. پێویستە گەلی کورد باش تێنگات. ئەو پلانەی کە دەوڵەتی تورک بە پشتگیری پەدەکە لەدژی پەکەکە بەڕێوەیدەبات، بە تەنها پەیوەندی بە پەکەکەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە هەموو کوردێکەوە هەیە. ئەمڕۆ پەکەکە شەرەفی هەموو کوردێکە، ئەوەی کوردی بە جیهان ناساند، ئەوەی لە جیهان رێزی بۆ کورد دەستەبەرکرد و کوردی کردووەتە نمونە لە جیهاندا پەکەکەیە. لە ئێستادا پەکەکە لە هەموو جیهان روحی دەداتە گەلی کورد و روحی گەلی کورد گەورە دەکات، تێکۆشانی کورد فراوان دەکات و بەهاکانی زیاتر دەکات. هێرشکردنە سەر پەکەکە، هێرشکردنە لەسەر هەموو کورد. بە تەنها هێرشێکی سەر پەکەکە نییە، هێرشی سەر ئەو کوردانەیە کە لەگەڵ پەکەکەدان. دەوڵەتی تورک دەزانێت، ئەگەر گورز لە پەکەکە بوەشێنێت، بە ئاسانی بەوانەی دیکە دەوێرێت. لەبەرئەوەی بە درێژایی مێژوو وایکردووە. کێ بەرخۆدانی کردبێت و کێ هاوکاری تورکی کردبێت، لە کاتژمێرێکدا لەناوی بردوون و تەسفیەی کردوون. ئەمە راستیەکەیە. بۆیەش نابێت کەس وا بیربکاتەوە، چاوپێکەوتنەکانی پەدەکە و تورک بە تەنها لەدژی پەکەیەیە، لە راستیدا بۆ تەسفیەکردنی هەموو کوردێکە. مەترسیەکی گەورەیە لەسەر گەلی کورد. پێویستە هەموو کەسێک ئەم مەترسیە بە جددی وەربگرێت. ئێمە هیچ کاتێک نەمانویستووە پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک بەشداری لە پیلانەکاندا بکات. خزمەتی تەسفیەکردنی پەکەکە و قڕکردنی گەلی کورد بکات. بەلام بەداخەوە ئەوەی کە دەبینرێت ڕوون و ئاشکرایە. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە ببینێت. رۆژەڤی کورد ئەمەیە، رۆژەڤی سەرەکیە. پێویستە کورد هیچ رۆژەڤێکی دیکە بۆ خۆی دروست نەکات، گەل رۆژەڤێکی دیکە بۆ خۆی دروست بکات، واتە خۆی هەڵدەخەلەتێنێت. چۆن لەدژی ئەم سیاسەتە دەوەستنەوە و رێگا نەدەن پەدەکە و تورکیا ئەم سیاسەتە قڕکردنە فراوان بکەن. پێویستە لەدژی بووەستنەوە و رێگا نەدەن کەس ئەم سیاسەتە بەڕێوەببات. لەبەرئەوەی زیان بە هەموو گەلی کورد دەگەیەنێت. لە ئێستادا گەلی کورد لە مێژووی خۆیدا دەرفەتێکی گەورەی بەدەستهێناوە کە بتوانێت بگاتە ئازادی. بەڵام دەوڵەتی تورک دەیەوێت لەگەڵ پەدەکە، رێگا لە کورد بگرێت و دەستکەوتەکانی لەناوببات. بۆ ئەوەی کورد لەم سێیەمین جەنگی جیهانیدا نەگاتە ئامانجەکان، کار دەکات، پێویستە کورد ئەمە ببینێت و لەدژی مەترسی و پیلانەکان بووەستێتەوە، تێکۆشانی فراوان بکات. لە ئێستادا زۆر کەس قسە دەکەن و دەڵێت پێویستە بە یەکێتی نەتەوەیی هەیە و شتێکی باشە کە باسی دەکەن، بەڵام ئەمڕۆ هیچ یەکیەتیەک لەنێوان کورددا نییە و دوژمنیش ئەمە باش دەبینێت. ئەمڕۆ رۆژەڤ ئەمە نییە، رۆژەڤ ئەوەیە کە چۆن ڕێگری لە مەترسیەکە بکەین، چۆن رێگری بکرێت کە پەدەکە لەگەڵ تورکیا هێرش نەکات. لەبەرئەوەی پێکەوە دەیانەوێت هێرش بکەین، ئەمە بۆ کورد مەترسیە. پێویستە رێگای لێبگیرێت، ئەگەر رێگری بکەن و لەبەرانبەری بووەستنەوە، ئەو کاتە لە خزمەتی یەکێتی گەلی کورددایە و لەسەر ئەوە یەکێتی کورد پێشدەکەوێت. ئەگەر رێگری نەکرێت، هیچ شتێک بە ناوی کورد نامێنێتەوە. مەترسیەکە گەورەیە، بۆیەش پەکەکە دەیەوێت کورد قازانج بکات، دەیەوێت لەبەرانبەر مەترسیەکە بووەستێتەوە، بۆیەش دەوڵەتی تورک پەکەکە بە ئامانج دەگرێت. بە تەنها ناتوانێت و هێزی بەش ناکات، بەڵام ئەگەر پەدەکە بکاتە هاوبەش، دەتوانێت هەموو کەسێک هەڵخەڵەتێنێت. ئەو کاتە دەتوانێت ئامانجی خۆی بپێکێت. ئێستا پەدەکە بە ناوی حکومەتی باشوور دەڵێت، من ئەم سیاسەتە بەڕێوەدەبەم، مافی نییە بە ناوی حکومەتی باشوور ئەم سیاسەتە ئەنجام بدات. لەبەرئەوەی یەکێتی و گۆڕانیش لەناو گۆڕاندان. لە پەرلەماندا حزبی ئیسلامیش هەن. ئەوانەش لەگەڵ ئەم سیاسەتە نین. ئەوان لەگەڵ پەدەکە و دەوڵەتی تورک دانەنیشتوون و بڕیاریان نەداوە. خۆشیان قسەیان کرد و دەلێت، "ئێمە لەدەرەوەی ئەو شتانەین، ئەوە بڕیاری حکومەت نییە و بڕیاری پەدەکەیە.' ئەو کاتە نابێت پارتەکان ئەم شتە قبوڵ بکەن، پێویستە لەدژی بوەستنەوە و بڵێن کە تو ناتوانیت بە ناوی حکومەتەوە بە ناوی گەلی باشوور لەگەڵ تورکیا بڕیار بدەی، ناتوانێت پێکەوە پلانەکان جێبەجێ بکەیت، ناتوانیت لەدژی پەکەکە شەڕ بکەیت و پێویستە لەدژی بووەستنەوە. ئێمە دەزانین گەلی باشوورمان، ڕۆشنبیر، نووسەر، هونەرمەندان لەدژی ئەو هەڵویستەن و لەبەرئەوەی گەلی بادینان و سۆرانمان، زۆر وڵاتپارێزە و باجی زۆری داوە. لەبەرئەوەش گەلی باشوورمان دەزانێت کە پەکەکە بۆ ئەوان بە واتای پاراستن دێت. ئەگەر هەندێک دەستکەوتیان بەدەستهێنابێت، ئەوە لە رێگای پەکەکە بووە و ئەوە باش دەزانن. لەبەرئەوە پارتەکانی باشوور، پێویستە لەدژی پەدەکە بووەستنەوە و بڵێن، ' بەناوی باشوور، بە ناوی ئێمە، بە ناوەی حکومەتەوە ئەم سیاسەتە بەڕێوە مەبە.' ئێستا پەدەکە دەلێت، 'دان بە پێگەی ئێمەدا نانێن، نامانناسن، حکومەتمان قبوڵ ناکەن و پێشمەرگەکانمان دەکوژن،' ئەوە هەمووی هەڵخەڵەتاندنە. ئەوەی ئەمە دەڵێت، دەزانێت کە لەناو ئەم پێگەیەی کە لە باشووری دروست بووە، رەنجێکی زۆری پەکەکە هەیە. ئەوانەی دوژمنایەتی پەکەکەش دەکەن، بە سیاسەتی پەکەکە دەستکەوت بەدەست دەهێنن. ئەگەر پەکەکە نەبێت، تورکیا سڵاوێکیشتان لێناکات، بەرلەوەی پەکەکە دروست ببێت، دەوڵەتی تورک سڵاویشی لە کەسێکی باشووری نەدەکرد. کەی سڵاویان لێکرد، کاتێک پەکەکە دروست بوو و تێکۆشانی کرد کە پەکەکە تورکی تەنگەتاو کرد و ناچار بوون سەردانی باشوور بکەن و سڵاویان لێبکەن. لەبەرئەوەی کە پەکەکە تورکی ناچاری ئەوان کرد و ئەمەش وایکرد کە دەستکەوتنی زۆریان هەبێت. ئەمە راستیەکە، بە تەنها ئەگەر کەسێک ویژدانی هەبێت، ناتوانێت ئەم ڕاستیە رەت بکاتەوە. پەکەکە نەبێت رۆژێکێش پێگەیان نامێنێت، ئەوەی پێگەی باشووری دەپارێزێت، پەکەکەیە. ئەوەی پێگەی باشووری دەخاتە مەترسیەوە بە تەنها پەدەکەیە. لەگەڵ تورک خزمەتی سیاسەتی قڕکردنی کورد دەکات و کۆتایی بە گەلی کورد دەهێنێت. دەستکەوتنەکانی کورد لەناودەبات، ئەمە راستیەکەیە. ئێمە زۆر جار وتمان ئێمە پێگەی باشوور دەپارێزین، بە تەنها قسە نییە و ئێمە لە پراکتیکیشدا ئەوەمان سەلماندووە، هەموو کەسێک ئەم راستیە دەزانێت، ئێمە لەدژی پێگەی باشوور نین و لەدژی حکومەت و پێشمەرگەیش نین، کێشەمان لەگەڵ پێشمەرگە و پێگەی باشوور نییە. ئێمە دەمانەوێت لەگەڵ باشوور خزمەتی گەلی کورد بکەین، لەدژی دوژمنی گەلی کورد بووەستینەوە و داواکاری ئێمە ئەوەیە. دەرفەتێکی مێژوویی کەوتووەتە دەستی کورد، بڕوامان وایە پێویستە کەس شەقی تێهەڵنەدات، هەموو کەسێک خزمەت بکات کە کورد لەم دۆخە دەربکەوێت و بە ئازادی بژی. ئەوەی ئێمە بۆ هەموو کەسمان دەوێت، ئەمەیە، ئەمە راستیەکەیە. من دەمەوێت لێرەوە بە ناوی تەڤگەرەکەمانەوە بەڵێنێک بە گەلی کورد و گەلانی جیهان بدەم، ' ئێمە پێگەی باشوور قبوڵ دەکەین، حکومەی و پێشمەرگەش قبوڵ دەکەین' هیچ کێشەیەکمان لەگەڵیان نییە'. ئێمە بانگ لە پەدەکە دەکەین ئەویش بەڵێن بدات کە سیخوڕی بۆ تورکیا نەکات و بەرگری لە سەربازانی تورک نەکات' خزمەتی سیاسەتی قڕکردنی کورد نەکات. پێویستە ئەم بەڵێنە بدات. ئەگەر ئەم بەڵێنە بدات، ئەو کاتە کێشەی گەلی کورد بە ئاسانی چارەسەر دەبێت. پێویستە گەلەکەمان لە هەموو بەشەکان و لە دەرەوە لەسەر ئەم خاڵە پێداگیری بکەن، داواکاری من لە گەلەکەمان ئەمەیە. ئەمە لە خزمەتی گەلی کورددایە. دەمەوێت بڵێم، کەس ناتوانێت رێگری لە تێکۆشان و بەرخۆدانی ئەم تەڤگەرە بگرێت، کەس ناتوانێت پێمان بڵێت دەست لە بەرخۆدان هەڵگرتن و تێکۆشان نەکەن. ئەم تەڤگەرە لەدژی تەسلیمیەت و خیانەت دروست بووە و تا کۆتایی لەسەر تێکۆشانەکەی بەردەوام دەبێت. تا ئازادی گەلی کورد ئازاد نەکرێت، رۆژێک بە ئارامی ناژی، پێویستە هەموو کەسێک ئەمە باش بزانێت.
دوای ئەو چاوپێکەوتنانە، باسی ئەوە دەکرێت، دەولەتی تورک هێرش دەکاتە سەر شەنگال و دێرکی رۆژئاوای کوردستان، دوو مانگە هێرش لەبەرانبەر عەین عیساش بەردەوامە، ئامانجی هێرشەکان چیە و چۆن دەبێت؟ ئێوەش کە شۆڕشگێڕێکن و ٥٠ ساڵە لەم خاکەدا تێدەکۆشن، بەپێی ئەزموونەکانتان، ئایا پەدەکە هاوکاری دەوڵەتی داگیرکەری تورک نەکات، دەتوانێت هێرش ئەنجام بدات. لەبەرئەوەی ئەزموونی عەفرین و گرێ سپیش هەیە. ئەگەر هێرشێکی بەم شێوەیە ئەنجام بدرێت، پێویستە گەلانی رۆژئاوای کوردستان و شەنگال چی بکەن؟
سەرەنج بدەن، دوای ئەوەی خولوسی ئاکار و شاندەکەی سەردانی عێراق و باشووری کوردستانیان کرد، باسی هێرشەکان دەکرێت. دیارە کە ئەو شاندەی کە چاوپێکەوتنیان ئەنجامداوە، هەندێک بڕیاریان داوە. ئەگەر پێکەوە بڕیاریان نەدابێت، پلان و پرۆژەیان دانەرشتبێت، باسی ئەو هێرشانە نەدەکرا. دیارە بناغەیەکی بۆ هەیە، هاتنی ئاکاری بە واتای دارشتنی ئەو بناغەیە دێت، زەمینی هێرشەکەیان ئامادە کردووە. بە چاوپێکەوتنەکان زەمینەکەیان ئامادە کرد و لەسەر ئەو بناغەیە دەست بە پراکتیکی دەکەن، بۆیەش باسی دەکەن و دەڵێتن، تورکیا هێرش دەکاتە سەر شەنگال و دێرک و هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەکات. بە واتای ئەوە دێت هەندێک بەڵێنیان پێداوە کە هاوکاری بکەن و پلانیان دارشتووە، باسی ئەم شتانە دەکرێت. هەموو کەس دەزانێت لە عەین عیسا چەند مانگە شەڕ هەیە و دەوڵەتی تورک دەیەوێت داگیری بکات و گەلی رۆژئاواش لەدژی دەوەستێتەوە. لەبەرئەوەش عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی داگیر کرد. کورد دەردەکەن و چەتەکان جێگیر دەکەن و تالانیان دەکەن. دەیانەوێت بە تەواوی بۆ خزمەتی خۆی بەکاری بهێنێت، ئەمە دەزانرێت و دیارە. هەروەها هەموو کەسێک دەزانێت کاتێک کە تورکیا هێرشی کردە سەر عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی، ئەنەکەسە لەلای ئەوان بوو. تا ئێستاش ئەنەکەسە لە بەرەی تورکە، ئەنەکەسە لەگەڵ دەوڵەتی تورک هەندێک حسابی هەیە کە هەندێک شوێنی دیکەش داگیربکات، بۆ ئەوەی شۆرشی رۆژئاوا لەناوببات. وابیردەکەنەوە کە ئەگەر شۆڕشی رۆژئاوا تەسفیە ببێت، ئەوان لەوێ دەسەڵات دەگرنە دەست، ئەم خەونە دەبینن. تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر شەنگال، ڕۆژئاوا و هەرێمەکانی پاراستنی میدیا سوود لە چی دەبینێت؟ لە هەندێک کەرد کە هاوکاری دەکەن. ئەوانەی سیخوڕیان بۆ دەکەن و سوودیان لیوەردەگرن و بە هاوکاری ئەوان دەیانەوێت بە ئامانجەکانی بگات. ئەگەر ئەوان نەبن ، مومکین نییە کە تورکیا هەنگاوێک لەو هەرێمانە بنێت. ئێستا گەمارۆ لەسەر شەنگال، مەخمور و رۆژئاوا هەیە. کێ ئەوەی کردووە، پەدەکە ئەوەی کردووە، چەندین ساڵ و مانگە گەمارۆ بەڕێوەدەبات. پەدەکە ئەو بناغەیەی دروست کردووە. ئێستا تورکیا لە هەولێر لەگەڵ پەدەکە کۆبووەوە، پێکەوە گفتوگۆ دەکەن و رێکدەکەون، پلان دادەڕێژن و بەپێی پلانەکانیان کار دەکەن. ئەگەر، پەدەکە، ئەنەکەسە و کوردە سیخوڕو خایینەکان خزمەتی تورک نەکەن، ناتوانێت یەک هەنگاویش بنێت و ئەوە مومکین نییە. ئەگەر هەنگاوێک دەنێن، بەو هۆیەوەیە و پێویستە گەلەکەمان باش بزانێت. لەلایەکی دیکەوە بە هاوکاری هەندێک دەوڵەت هەنگاو دەنێت، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق سوریا هەیە. ئەگەر ئەو دەوڵەتانە هاوکاری تورک نەکەن، چاویان نەگرن، هانی نەدەن، دەوڵەتی تورک ناتوانێت لەو جێگایانە دەست بە هێرش بکات. هێزێکی ئەوەندەی نییە کە هێرش بکات. ئەگەر دەوڵەتی تورک دەیەوێت لەو جێگایانە هێرش بکات، ئەوا پشت بە پەدەکە، ئەنەکەسە، هەندێک کوردی خایین و دەوڵەتانی دیکە دەبەستێت. لەسەر ئەو بناغەیە هەنگاو دەنێت. پێویستە گەلەکەمان ئەوە باش بزانێت. ئەو دەوڵەتانە بۆ بەرژەوەندیەکانیان پشتگیری لە دەوڵەتی تورک دەکەن، بێئەخلاقیەکی زۆر گەورە دەکەن. بە تەواوی بۆ بەرژەوەندیەکانیان، دەیانەوێت گەلی کورد بکەنە قوربانی ئەو بێئەخلاقیە. گەلەکەمان پێویستە باش لەوە تێبگات، متمانەیان پێنەکات، وا بیر نەکاتەوە هاوکاریان دەکەن، ئەوان بۆ بەرژەوەندی خۆیان هەموو کارێک دەکەن، عەفرین لەبەرچاو، گرێ سپی و سەرێکانی لەبەرچاوە. ئەمڕۆ عەین عیسا لەبەرچاوە، هیچیان دەنگیان لێدەرنایەت، لەبەرئەوەی بیر لە بەرژەوەندیەکانیان دەکەنەوە. ئازادی، دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ دەکەنە قوربانی بەرژەوەندیەکانیان. پێویستە گەلەکەمان لێرە هوشیار بێت، باش بزانێت. پێویستە دەوڵەتی تورک بە هاوکاری دەوڵەتان، بە هاوکاری پەدەکە و سیخوڕە کوردەکان هێرش بکات. گەلەکەمان پێویستە بۆ ئەمە ئامادە بێت. لەدژی دەوڵەتی تورک، لەدژی ئەوانەی کە لەگەڵ دەوڵەتی تورک هەر کێ بێت، بووەستێتەوە، بەرخۆدان بکات. لە دەرەوەی بەرخۆدان هیچ ڕێگایەکی دیکە بۆ گەلی کورد نییە، پێویستە بیر لە هیچ رێگایەکی دیکە نەکاتەوە، هەر رێگایەکی دیکە مردنی کوردە. بە تەنها ئەوەی کورد بە زیندوویی دەهێڵێتەوە، بەرخۆدانە، ئەگەر نایانەوێت ببنە کۆیلە، ئەگەر نایانەوێت لەناوبچن، دەیانەوێت بە ئازادی بژین، پێویستە بە بەرخۆدان خاوەنداری لە خۆیان بکەن. لەدژی دوژمن بووەستنەوە، لەوانەیە زەحمەت و قوڕس بێت، لەوانەیە باجەکەی بدەن، بەڵام رێگای ژیان بە تەنها بەرخۆدانە. ئەگەر کورد بەرخۆدان نەکات، رۆژێکیش ناژی، ئەمە راستیە. بۆ ئەوەی بتوانێت بە شێوەیەکی بەهێز لەدژی هێرشەکان بووەستێتەوە، پێویستە یەکێتی خۆی بەهێز بکات، متمانەی بەخۆی بێت، لەسەر دەستکەوتەکانی تێکۆشان فراوان بکات، لەناوخۆیدا بەدوای چارەسەریدا بگەڕێت، نەک لە دەرەوە و لەسەر دەستکەوتی هەندێک کەسی دیکە. دەتوانێت لەناوخۆیدا پەیوەندیەکان بەهێز بکات، نابێت پشت بە دەرەوە ببەستێت و لەسەر دەستکەوتنی دەرەکی تێکۆشان بکات. ئەوەی کە بەسەر عەفرین، گرێ سپی و سەرێکانی هات، ئەمڕۆ بەسەر عەین عیسا دەهێنرێت. ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت، سبەینێ لە شەنگال، مەخمور و دێرکیش دەبینرێت. هەموو شتێک بە بەرخۆدان دەبێت، بە بەرخۆدان پێشکەوتن دەبێت، بۆیە پێویستە هەموو کەسێک بەرخۆدان بکاتە بناغە، لە ئاستەنگ و زەحمەتیەکان نەترسێت، لە باجدان نەترسێت. ژن بێت، پیاوا بێتم گەنج بێت و هەر کەسێک بێت، پێویستە لەناو بەرخۆداندا جێگای خۆی بگرێت، لەگەڵ هێزەکانی پاراستن، لەدژی هێرشەکان و داگیرکەران بووەستنەوە، جگە لە ئازادی هیچ شتێک قبوڵ نەکەن. لەبەرئەوەی بەتەنها بەرخۆدانە کە گەلی کورد هوشیار دەکات.
ژ.ت / ف.ق