باییندر: فاشیزم بە بەرخۆدان تێکدەشکێت

شاندێکی کەجەدە، دەبەپە و هەدەپە لە سێرت سەردانی دوکاندارانی کرد. کەسکین بایندر هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە وتی، "بەرخۆدانی گەلی کورد، ترس و فاشیزم تێکدەشکێنێت."

شاندەکە کە لە بەردان ئۆزتورک هاوسەرۆکی کەجەدە، سالیحە ئایدەنیز و کەسکین باییندر هاوسەرۆکانی دەبەپە، مەڕاڵ دانش بەشتاش سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە، سدیق تاش پەرلەمانتاری هەدەپەی سێرت پێک دەهات، لە چوارچێوەی کاروخەباتی یەکێتی نەتەوەییدا لە سێرت سەردانەکانیان بەردەوام دەکەن. شاندەکە لە سێرت سەردانی دوکاندارانی کرد.

گەل ناترسێت'

شاندەکە بەر لە سەردانەکەی لە باڵەخانەی پارتی کۆبونەوەی لەگەڵ گەل ئەنجامدا. کەسکین باییندر هاوسەرۆکی دەبەپە رایگەیاند، گەلی کورد لەدژی فشارەکانی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بەرخۆدان دەکات و وتی، "گەلی کورد چەندین ساڵە لەدژی فاشیزم بەرخۆدان دەکات. هەر فشار و توندوتیکیەک، بەرخۆدان بەهێزتر دەکات. ئەم بەرخۆدانە، ترس و فاشیزم تێدەشکێنێت. لە زۆر سەردانماندا بۆ شارەکان ئەمەمان وت."

شاندەکە دواتر لە کۆڵانی یەنیدۆغان، ئەمنیەت، بەیکەنت و سانات سەردانی دوکاندارانی کرد.

دوکانداران لەگەڵ شاندەکە لەبارەی کێشە ئابۆریەکانیان قسەیان کرد و رایانگەیاند کە کێشەی سەرەکی گەلی کورد یەکێتیە.

شاندەکە لە ناوچەکە سەردانی خانەوادەکانیشی کرد.

ف.ق