بازۆ یڵماز زیندانی سیاسی لە زیندانی پیتی تی ژمارە دووی روحادا کوژرا

بازۆ یڵماز زیندانی سیاسی ٦٧ ساڵ کە نەخۆش بوو، لە زیندانی پیتی تی ژمارە دووی روحا، کوژرا.

تەرمی بازۆ یڵماز بۆ پزیشکی دادی روحا گواسترایەوە.

بازۆ یڵماز لە ٨ی شوباتی ٢٠٢١دا بەهۆی کێشەی تەندروستیەوە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە، بەڵام لە راپۆرتی نەخۆشخانەدا راگەیەنرابوو کە دەتوانێت لە زینداندا بمێنێتەوە. پارێزەرانی لە دادگای دەستووری بنەڕەتی داوای پێداچوونەوەیان لەسەر راپۆرتەکە کرد. بەڵام قبوڵ نەکرا. بارۆ یڵماز نەخۆشی سییەکانی هەبوو و بەبێ ئۆکسیجن نەیدەتوانی هەناسە بدات.

بازۆ یڵماز سەرۆکشارەوانی پێشووی ناوچەی گۆگان و ئەنجامی ئەنجومەنی شارەوانی ناوچەی خەلفەتی بوو. بەهۆی ئەوەی ئەندامی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە) بوو، لە ١٢ی ئەیلولی ٢٠١٦دا دەستگیرکرا . ساڵی ٢٠١٨ بە بیانوی ئەندامێتی رێکخستن، ٩ ساڵ سزای زیندانی بەسەر بارۆ یڵمازدا سەپێنرا.

ف.ق