بەدەل بەرواری: هەندێک کەس کە پۆستی ئەمنیان هەیە هەڕەشەی کوشتنیان لێکردووم

بەدەل بەرواری یەکێک لەو چالاکوانانەی بادینان کە دوای سزادانی ئازاد کرا رایگەیاند، بەھۆی بڵاوکردنەوەی راستیەکانی ناو زیندان هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە.

لە نامەیەکی کراوەدا کە ئاراستەی سەرۆکایەتیەکانی ھەرێمی کوردستانی کردووە ئاشکرای دەکات، لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا ھەندێک راستی ئائاشکرا کردووە و بە ھۆیەوە ھەڕەشەی لێکراوە.

ئەو چالاکوانەی بادینان دەشڵێت، ھەندێک کەسی نەخۆش چونکە دەزانن بەبێ تاوان سزادراوە ھەڕەشەی کوشتن و لە سێدارەدانیان لێکردووە.

لە بارەی ناسنامەی ئەو کەسانەوە وتوشیەتی پلە و پۆستی ئەمنیان ھەیە و بە کۆمێنت و بە نامەی تایبەت ھەڕەشەیان لێکردووە.

ف.ق