به‌هۆی موزیكی كوردیه‌وه یاداشتێك له دژی په‌رله‌مانتار ره‌مزیه تۆسون ئاماده‌كرا
ده‌سه‌ڵاتدی دادوه‌ری تورك ئه‌مجاره‌یان موزیكی كوردی كرده پاساو و ده‌رباره‌ی په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په ره‌مزیه تۆسون یاداشتێكی سه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی ئاماده كرد.
ده‌سه‌ڵاتدی دادوه‌ری تورك ئه‌مجاره‌یان موزیكی كوردی كرده پاساو و ده‌رباره‌ی په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په ره‌مزیه تۆسون یاداشتێكی سه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی ئاماده كرد.
به‌هۆی موزیكی كوردییه‌وه له باره‌ی په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی ئامه‌د ره‌مزیه تۆسون یاداشتێكی سه‌ندنه‌وی پارێزبه‌ندی ئاماده‌كرا.
ساڵی 2019 ئه‌و كاته‌ی تۆسون له هێنێی ئامه‌د به‌شداری ئاهه‌نگێكی كردبوو له به‌ر ئه‌وه‌ی له ئاهه‌نگه‌كه‌دا موزیكی كوردی لێدرابوو، داواكاری گشتیی كۆماری له ئامه‌د له باره‌ی تۆسونه‌وه یاداشتێكی سه‌ندنه‌وی پارێزبه‌ندی ئاماده‌كردووه.
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌كراوه كه له تشرینی دووه‌می 2019دا تۆسون و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵیدابوون گوشاریان خستوه‌ته‌سه‌ر موزیكژه‌نه‌كانی ئاهه‌نگه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی موزیك له باره‌ی ‘پرۆپاگه‌نده‌ی رێكخستن‘ بچڕن.
یاداشتێك له باره‌ی تۆسونه‌وه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی تورك كراوه. داواكاری گشتی داوای كرووه ‘پارێزبه‌رندی‘ له‌سه‌ر تۆسون هه‌ڵبگیرێت.
تۆسون ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به یاداشته‌كه نیشاندا و رایگه‌یاند، "له‌كه‌سایه‌تی ئێمه‌دا ده‌یانه‌وێت گه‌لی كورد چاوترسێن بكه‌ن. به‌و هۆیه‌شه‌وه تا ئێستا ده‌یان یاداشت له دژی ئێمه ئاماده‌كراوه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه شان به شانی هاوسه‌رۆكانی خۆمانه‌وه وه‌ستاوین و ته‌نانه‌ت ئاهه‌نگگێڕانی ئێمه، هه‌مو شتێك وه‌ك تاوان ده‌بینن. به‌و شتانه ده‌یانه‌وێت گوشار بخه‌نه سه‌ر ئێمه. له دۆسیه‌ی كۆبانێشدا ئه‌و بابه‌ته به‌دیده‌كرێت. كاتێك بابه‌ته‌كه هه‌ده‌په بێت هه‌موو شتێك قه‌ده‌غه‌یه به‌ڵام بۆ ئه‌وان هه‌موو شتێك رێگه‌پێدراوه. گه‌له‌كه‌مان ئاگای له‌و شتانه‌یه. ئێمه له به‌رامبه‌ر ئه‌و نایاساییه‌دا ملكه‌ج نابین".
هـ . ب