به‌سه‌ر مه‌خموره‌وه‌ فڕۆكه‌ی سیخوڕی ده‌سوڕێته‌وه‌

دوای هێرشه‌ ئاسمانییه‌كه‌ی دوێنێ كه‌ له‌ ئه‌نجامدا هاوڵاتییه‌كی كه‌مپی مه‌خمور شه‌هید بوو، جموجۆڵی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی هێرشبه‌ر له‌سه‌ر مه‌خمور به‌رده‌وامه‌.

دوێنێ كاتژمێر ١٢:٤٠ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی هێرشبه‌ری ده‌وڵه‌تی تورك له‌ خانووی هاوڵاتییه‌كی دا. له‌ ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌دا هاوڵاتییه‌ك به‌ ناوی ئه‌بو زێید عه‌بدوڵا عوبێد به‌ سه‌ختی بریندار بوو و له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ له‌ رێگادا شه‌هید بوو.

هاوڵاتیانی كه‌مپه‌كه‌ به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه‌ وه‌ستانه‌وه‌ و جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر چۆك داناده‌ن و تێكۆشانی ئازادی خۆیان زیاتر به‌هێزده‌كه‌ن.

جومه‌جۆڵی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی هێرشبه‌ر له‌ دوێنێوه‌ به‌رده‌وامه‌. له‌سه‌رله‌به‌یانیشه‌وه‌ تا ئێستا ئه‌و جموجۆڵه‌ زیاتر بووه‌.

هـ . ب