بەهۆی پشتیوانی لە بنەماڵەی ژینا ئەمینی ٥٤ پارێزەر بانگهێشتی دادگا کران

دەسەڵاتداری دادوەری ئێران لە بارەی ٥٤ پاڕێزەرەوە بە تۆمەتی پشتیوانی لە بنەماڵەی ژینا ئەمینی دەستی بە لێپرسینەوە کرد.

دوای ئەوەی لە ئەیلولی ساڵی رابردوودا ژینا ئەمینی خەڵکی سەقز لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقی تارانەوە بە ئەشکەنجە کوژرا، ٥٤ پارێزەر بە راگەیەندراووێکی هابوش پشتیوانی خۆیان بۆ بنەماڵەی ئەو کچە کوردە دەربڕیبوو. ئەو پارێزەرانە مامەڵەی کاربەدەستانی حکومەتیان بە نایاسایی ناودێرکردبوو، هاوکات دۆخەکەشیان شەرمەزار کردبوو.

داواکاری گشتیی لە بۆکان بەمەبەستی وەرگرتنی وتە بانگهێشتنامەی بۆ ٥٤ پارێزەر ناردووە. لە دەقی بانگهێشتنامەکەدا هاتووە، کە ئەو کەسانە بە هۆی "بڵاوکردنەوەی وێنە، گرتەی ڤیدیۆیی و نوسراو لە دژی بنەماکانی ئادابی گشتی دەبێت ئامادەی لێپرسینەوە بن".

رۆژی سێ شەممەی رابردوو بانگهێشتنامەکە رادەستی ئەو پاڕێزەرانە کراوە و تیادا هاتووە کە دەبێت لەماوەی ٥ رۆژدا لەبەردەم دادگا بەمەبەستی وەرگرتنی وتە و لێپرسینەوە ئامادە بن.

ژ. ن