بەهۆی رووخانی سەقفی نەخۆشخانەی سنە، هاوڵاتیەکی کورد گیانی لەدەستدا
لە سنە بەفرێکی زۆر باریوە و بەو هۆیەوە سەقفی بەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سنە رووخا و لە ئەنجامدا هاوڵاتیەکی کورد گیانی لەدەستدا.
لە سنە بەفرێکی زۆر باریوە و بەو هۆیەوە سەقفی بەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سنە رووخا و لە ئەنجامدا هاوڵاتیەکی کورد گیانی لەدەستدا.
سەرچاوە خۆجییەکان رایانگەیاند، بارینی بەفرێکی زۆر قورسایی لەسەر سەقفی بەردەم نەخۆشخاکە دروست کردووە و بووەتە هۆی رووخاندنی.
ئارەزۆ فەلاحی بەڕێوەبەری پەیوەندیە گشتیەکانی زانکۆی زانستە سیاسیەکانی سنە رایگەیاند، بەهۆی ئەو رووداوەوە هاوڵاتیەکی ٥٠ ساڵەی خەڵکی بانە گیانی لەدەستداوە.
هاوڵاتیانی سنە رایدەگەیەنن کە بارینی بەفرێکی زۆر بیانووی کاربەدەستانە و گەندەڵیکردن لە دروستکردنی سەقفی بەردەم نەخۆشخانە بووەتە هۆی رووخان و گیان لەدەستدانی ئەو هاوڵاتیە.
ف.ق