بە گوێرەی زانیاری سەرچاوە خۆجێییەکان، ژمارەیەکی زۆر تەرم براونەتە شوێنی هەڵگرتنی تەرم لە نەخۆشخانەی جۆلەمێرگ. تەرمی هاوڵاتیانی مەدەنی ناوچەکە بە زۆرەملێ لە مردووخانەکە دەرکراون و بە بێ ئەوەی تەرمەکان بشۆردرێن، لەو بەشە کراونەتە دەرەوە.
شایەتحاڵێک رایگەیاند، " کاربەدەستانی نەخۆشخانەکە هاتن و وتیان، 'بڕیاری ئیدارەی پارێزگایە، تەرمەکانتان لێرە وەربگرنەوە. لەبەر ئەوەی تەرمی سەربازەکان دەهێنرێنە ئێرە. ئامانجیان ئەوەیە تەرمی سەربازەکان لەگەل بشارنەوە. لەبەر ئەوە بەشی مردووخانەی نەخۆشخانەکەیان لە خەڵک قەدەغەکردووە. ئیدارەی پارێزگای جۆلەمێرگ ئەو بڕیارەی دەرکردووە، چەندین رۆژە ناهێڵن کەس لە بەشی مردووخانەی نەخۆشخانەکە نزیک بکەنەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانمان ژمارەیەکی زۆر تەرمی سەربازەکان لەوێ دانراون".
هـ . ب