بەهۆی ئۆپراسیۆنی سوپای تورکەوە ٥ رۆژە هیچ زانیارییەک لە گوندی ئەسکاری ئامەد نییە

سوپای تورکی داگیرکەر ماوەی ٥ رۆژە ئۆپراسیۆن لە گوندی ئەسکار لە ناوچەى پاسووری ئامەد بەڕێوەدەبات. هاتوچۆکردن بۆ گوندەکە قەدەغەیە و هێڵەکانی تەلەفونیش بڕاون. ماوەی ٤ رۆژە هیچ زانیارییەک لەو گوندە لە بەردەستدا نییە.

سوپای تورکی داگیرکەر لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا لە ناوچە شاخاوییەکانی گوندی ئەسکار لە ناوچەى پاسووری ئامەد دەستی بە ئۆپراسیۆن کردووە و ئۆپراسیۆنەکە هێشتا بەردەوامە.

هاوکات لەگەڵ ئۆپراسیۆنەکەیاندا، سەربازانی سوپای تورک ئاگریان لە دارستانەکانی گوندی ئەسکار بەرداوە و ماوەى ٥ رۆژ دارستانەکانی ئەو گوندە دەسوتێن.

هەروەها ماوەى ٥ رۆژە هیچ زانیارییەک لە گوندی ئەسکار لە بەردەستدا نییە، چونکە هەر لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکەوە هاتوچۆکردن بۆ گوندەکە لە هەموو هاووڵاتییان قەدەغە کراوە و هێڵەکانی تەلەفون و شەبەکەى تەلەفونی مۆبایلی گوندەکەیان بڕیوە.

 ئەو هاووڵاتییانەى خواستیان بڕۆن بۆ گوندەکە و زانیاری لەبارەی کەسوکارەکانیانەوە بە دەست بهێنن لەلایەن سوپای تورکەوە رێگرییان لێکراوە و هیچ زانیارییەکیان لەبارەی چارەنووسی کەسوکارەکەیانەوە نییە.

ژ.ت