لە راگەیەندراوێکدا تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان/ دەرەوەی وڵات هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری شەرمەزار کردووە و ئەوەی خستووەتەڕوو، کە حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە دەیەوێت بە شەڕ و ئۆپراسیۆنی داگیرکەری لە قەیران و تەنگەژەی ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆی رزگار بکات.
ئەوەشی خستووتەتەڕوو، داوادەکەین لە هەموو مرۆڤێکی کورد و کوردستانی و دۆستانمان کە لەم ڕۆژگارە هەستیارەدا بێدەنگ نەبن و لە دژی ئەو هێڕشە هۆڤیانەی تورکیا هەڵوێست وەرگرن.
دەقی راگەیەندراوەکە:
بەهێز و ئیرادەی یەکگرتوومان داگیرکاری دەشکێنین
وەک ئاگادارن ڕژێمی داگیرکەری تورکیا لە دوێنێوە، سەعات هەشتی شەو هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر ناوچەی مەتینای هەڕێمەکانی پاراستنی مێدیا دەستپێکرد. ئەم هێڕشە و لەشکرکێشیەیی دەوڵەتی تورکیا ئەگەر چی چاوەڕوانکراوبوو، چونکە هەموو تاکێکی گەلی کوردو ئازادیخواز دەبێ ئەو ڕاستیە بزانێت، کە حکومەتی شەڕی ئەکەپە - مەهەپە دەرگیری قەیرانێکی گەورە بوون، دەرباز بوون لەو قەیران و تەنگەژە ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی، دەخوازن بە شەڕ و ئۆپەراسیۆن و هزری فاشیەت دەبیننەوە. بۆ ئەم مەبەستەش ئەوەی پەنای بۆدەبەن شەڕو هێرشکردنە بۆسەر تەڤگەری ئازادی و بەرخۆدەری کوردستان. هەر بۆیە ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لەدەرەوەی وڵات بە توندی هێڕشەکانی حکومەتی فاشی تورکیای داگیرکەر شەرمەزار دەکەین. لە هەمان کاتدا داوادەکەین لە هەموو مرۆڤێکی کورد و کوردستانی و دۆستانمان کە لەم ڕۆژگارە هەستیارەدا بێدەنگ نەبن و لە دژی ئەو هێڕشە هۆڤیانەی تورکیا هەڵوێست وەرگرن.
لەهەمان کات داوا لە هەموو هێزە نیشتمانی و نەتەوەییەکان دەکەین لەدەرەوەی وڵات، کە پێکەوە یەکگرتوانە بەهێزێکی بەتین و کاریگەر بکەوینە ناو هەڵوێستی جدی و بەڕۆحی تێکشکاندنی دوژمنی داگیرکەر سەفەربەربین و چیمان لەتوانادابێت لەکاری مەیدانی و دبلۆماسی درەنگ نەکەوین
یەکێتی ڕیزەکانی گەلی کورد و هەموو پارت و ڕێکخراوە ئازادیخواز و مەدەنی و پیشەییەکان هەمیشە بەردی بناغەی سەرکەوتنمان بوە، ئێستاش لە هەموو ڕۆژێک زیاتر پێویستە لەسەرمان بەو هاودەنگی و یەکڕیزیە هەیە."
هـ . ب