بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار 'پێشانگای دادپه‌روه‌ری"یان كرده‌وه
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار له به‌رده‌م بینای دادگا به بۆنه‌ی ١ی ئه‌یلول رۆژی جیهانی ئاشتی و ده‌ستپێكردنی ساڵی دادوه‌ری 'پێشانگای دادپه‌روه‌ری ' كرده‌وه.
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار له به‌رده‌م بینای دادگا به بۆنه‌ی ١ی ئه‌یلول رۆژی جیهانی ئاشتی و ده‌ستپێكردنی ساڵی دادوه‌ری 'پێشانگای دادپه‌روه‌ری ' كرده‌وه.
ئه‌مینه شه‌نیاشار كه له ناوچه‌ی پرسوسی رحا له ١٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ دا خزم و كه‌سوكاری په‌رله‌مانتاری ئاكه‌په‌ی رحا ئیبراهیم خه‌لیل یڵدز هاوسه‌ر و دوو كوڕیان كوشت، له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی فه‌رید شه‌نیاشار كه هه‌ر له‌و هێرشه‌دا بریندارببوو، له ٩ی ئاداری ٢٠٢١ه‌وه بۆ جاری ٥٤٢ هه‌مین ئێشكگریی دادپه‌روه‌ریی ده‌ستپێكرده‌وه.
دایكه ئه‌مینه له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی سه‌ر له‌به‌یانی هاته به‌رده‌م دادگای رحا. له‌به‌ر ١ی ئه‌یلول رۆژی جیهانی ئاشتی و كۆتاییهاتنی پشوو و ده‌ستپێكردنی ساڵی دادی، بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار له‌به‌رده‌م بینای دادگا 'پێشانگای دادپه‌روه‌ریی'كرده‌وه. له پێشه‌نگاكه‌دا ئه‌و وێنانه‌ی له كاتی ئێشكگریی دادپه‌روه‌ریدا كێشرابوون نمایش كران و كاریكاتێر له باره‌ی ئه‌مینه شه‌نیاشار و دادپه‌روه‌ری نمایش كران. ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی دادگا ده‌كه له 'پێشانگای دادپه‌روه‌ری' ده‌گه‌ڕێن و زانیاری له بنه‌ماڵه‌كه وه‌رده‌گرن.
هـ . ب