بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار: تا چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری ئێره چۆڵ ناكه‌ین
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار له بهرددهم دادگا ئێشكگری دادپه‌روه‌ری درێژه پێدهدهنو رایانگه‌یاند، "تا دادپه‌روه‌ری نه‌چه‌سپێنرێت له‌به‌ر ئه‌م ده‌رگایه هه‌ڵناستن".
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار له بهرددهم دادگا ئێشكگری دادپه‌روه‌ری درێژه پێدهدهنو رایانگه‌یاند، "تا دادپه‌روه‌ری نه‌چه‌سپێنرێت له‌به‌ر ئه‌م ده‌رگایه هه‌ڵناستن".
ئێشكگری دادپه‌وه‌ری ئه‌مینه شه‌نیاشار كه له ١٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ له ناوچه‌ی پرسوسی رحا هاوسه‌ر و دوو كوڕی له لایه‌ن كه‌سوكاری پارله‌مانتاری ئاكه‌په ئیبراهیم خه‌لیل یه‌ڵدزه‌وه كوژران و كوڕه‌كه‌ی به ناوی فه‌رید شه‌نیاشار كه له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه به برینداری رزگاری بوو، پێی نایه رۆژی ٥١٩ هه‌مینه‌وه. دایك و كوڕ سه‌ر له به‌یانی زوو له ماڵه‌كه‌یانه‌وه له پرسوس به‌ره‌و به‌رده‌م دادگا كه‌وتنه رێگا.
بنه‌ماڵه‌كه، ماوه‌یه‌كی زۆر بوو له ناو باخچه‌ی دادگا له‌سه‌ر پلیكانه‌كانی چوونه‌ناوه‌وه‌ی دادگا درێژه‌یان به ئێشكگری ده‌دا، به هۆی بڕیاری والی بنه‌ماڵه‌كه له حه‌وشه‌ی دادگا ده‌ركران. دایك و كوڕ ئه‌مڕۆ هاتنه به‌ر دادگا و پلاكار به نوسینی "٥١٩ رۆژ له پیچناو دادپه‌روه‌ری، ئێمه به ده‌ستوه‌ردان بێزار نابین"یان هه‌ڵواسی و ده‌ستیان به ئێشكگری كرد.
له‌سه‌ر هه‌ژماری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی بنه‌ماڵه‌كه په‌یامی "رێگری له چوونه‌ناوه‌وه‌ی ئێمه بۆ دادگا چاره‌سه‌ر نییه، تا دادپه‌روه‌ری نه‌چه‌سپێت له‌به‌ر ئه‌م ده‌رگایه ههڵساتین".
هـ . ب