بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار وه‌ڵامی ئه‌ردۆغانی دایه‌وه‌: ئێمه‌ له‌ یه‌ك كه‌شیتیدا نین

بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار له‌ پێناو كه‌سوكاریان كه‌ له‌ رحا كوژران به‌رده‌وامن له‌ تێكۆشانی دادپه‌روه‌ری، ئاماژه‌یان به‌ لێدوانی ئه‌ردۆغان كرد، كه‌ وتبووی "ئێمه‌ له‌ یه‌ك كه‌شیتیداین" و له‌و رووه‌وه‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ رایگه‌یاند، "ئێمه‌ له‌ هه‌مان كه‌شیتیدا نین".

ئه‌مینه‌ شه‌نیاشار كه‌ هاوسه‌ر و دوو كوڕی له‌ ١٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ له‌ ناوچه‌ی پرسوسی رحا له‌لایه‌ن خزمه‌كانی په‌رله‌مانتاری ئاكه‌په‌ ئیبراهیم خه‌لیل یه‌ڵدزه‌وه‌ كوژران، له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی خۆی فه‌رید شه‌نیاشار كه‌ هه‌ر له‌و هێرشه‌دا بریندارببوو، درێژه‌ به‌ ئێشكگریی دادپه‌روه‌ری ده‌ده‌ن. ئێشكگرییه‌كه‌ له‌ ٩ی ئاداری ٢٠٢١ه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م دادگای رحا ده‌ستیپێكردووه‌ و ئه‌مڕۆ له‌ رۆژی ٥٣٤ هه‌میندایه‌.

بنه‌ماڵه‌كه‌ له‌ به‌رده‌م بینای دادگا ده‌ستی به‌ ئێشكگریی كرد.

‘ئێمه‌ له‌ هه‌مان كه‌شتیدا نین‘

بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار له‌ هه‌ژماری خۆیان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئاماژه‌ی به‌ لێدوانی ئه‌ردۆغان كه‌ وتبووی "ئێمه‌ له‌ یه‌ك كه‌شتیداین" كرد و رایگه‌یاند، "ئه‌و پارته‌ی كه‌ له‌ ناوه‌كه‌یدا دادپه‌روه‌ری هه‌یه‌، گه‌وره‌ترین ئه‌زمونی له‌ دژی دایكێك هه‌یه‌ كه‌ سه‌رباری هه‌موو گوشاره‌كان بێده‌نگ نه‌كراوه‌. ئێمه‌ له‌ هه‌مان كه‌شتیدا نین".

هـ . ب