بنەماڵەی شەهیدانی ژن، ژیان، ئازادی: ٢٠٢٣ دەکەین بە ساڵی کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری

بەشێک لە بنەماڵەی شەهیدانی سەرهەڵدانی ژن ژیان ئازادی لە شارەکانی بۆکان و مەهاباد رایانگەیاند، ٢٠٢٣ دەکەین بە ساڵی کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری و دیواری زیندانی ئیمڕاڵی تێکدەشکێنین.

بە بۆنەی ساڵیادی پیلانگێریی نێونەتەوەیی دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە راگەیەندراوێکدا بەشێک لە بنەماڵەی شەهیدانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارەکانی بۆکان و مەهاباد، رایگەیاندووە: لە بیست و چوارەمین ساڵی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ هاوکاتی شەرمەزار کردنی ئەو پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییە، هەموو توانا و هەنگاوەکانمان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تەرخان دەکەین و بە دروشمی کەس ناتوانێ ڕۆژی ئێمە تاریک بکات و بە ڕووحی زیلان و ڤیانەکان و ڕووحی هەموو شەهیدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی،  ساڵی ٢٠٢٣ دەکەین بە ساڵی کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری و بە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دیواری هەموو بەندیخانەکانی دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان و بەتایبەت دیواری زیندانی ئیمڕاڵی تێکدەشکێنین و بۆ هەتاهەتایە سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمڕاڵی لە گۆڕ دەنێین.

 

دەقی راگەیەنراوەکە:

بە ناوی ژن، ژیان، ئازادی

لە کاتێکدا پێدەنێینە بیست و چوارەمین ساڵی بەدیلگیرانی ڕێبەر ئاپۆ کە هێرش و گۆشەگیری سەر ڕێبەرمان و پەلامارەکانی سەر گەلی کورد و گەریلاکانی ئازادی لە لایەن دەوڵەتانی داگیری کوردستان بەتایبەت دەوڵەتی تورک بە هۆڤانەترین شێواز بەردەوام دەکات و لەو پێناوەدا لە هیچ جەنایەت و  کاری دژە مرۆڤانە خۆیان ناپارێزن. هاوکاتی هەموو ئەو هێرشانە، بەداخەوە بوومەلەرزە و بەڵای سروشتییش ڕووی کردۆتە کوردستان و لە ڕۆژهەڵاتەوە تا باکوور و ڕۆژئاوا بە دەیان هەزار گیانیان لەدەست داوە و بە سەدان هەزار کەس بێ ماڵ و حاڵ بوونە. کە هەڵبەت ئەوەش لە دەرئەنجامی کاولکارییەکانی دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستانە و خەسار و زەرەرە گیانی و ماڵیەکانی دەیان جار زۆرتر کردووە.

ئێمە وەک بنەماڵەی شەهیدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لە شارەکانی مەهاباد و بۆکان لە بیست و چوارەمین ساڵی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ هاوکاتی شەرمەزار کردنی ئەو پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییە، هەموو توانا و هەنگاوەکانمان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تەرخان دەکەین و بە دروشمی کەس ناتوانێ ڕۆژی ئێمە تاریک بکات و بە ڕووحی زیلان و ڤیانەکان و ڕووحی هەموو شەهیدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی،  ساڵی ٢٠٢٣ دەکەین بە ساڵی کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری و بە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دیواری هەموو بەندیخانەکانی دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان و بەتایبەت دیواری زیندانی ئیمڕاڵی تێکدەشکێنین و بۆ هەتاهەتایە سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمڕاڵی لە گۆڕ دەنێین.

لە گەڵ شەهیدانی هەڵمەتی کەس ناتوانێ ڕۆژی ئێمە تاریک بکات و هاوکات شەهیدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی  پەیمان نوێ دەکەینەوە  تا گەیشتن بە وڵاتێکی ئازاد و دێموکڕات و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە هیچ کار و خەباتێک سڵ ناکەینەوە.

داوا لە هەموو ژنان، گەنجان و گەلی کورد دەکەین بە هەموو شێوازێک گوڕ بە چالاکیەکان بدەن و هەموو شوێنێک بکەن بە شوێنی سەرهەڵدان و تێکۆشان و بە ڕووحی تۆڵەی ٣ی ڕەشەممەی ١٣٧٧ی هەتاوی و لە تۆڵەی شەهیدانی ژن، ژیان، ئازادی بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلا بکەن و  ئەوساڵ بکەن بە ساڵی ڕزگاری.

بژی ڕێبەر ئاپۆ

بێ سەرۆک ژیان نابێ

بژی شەڕی شۆڕشگێڕی گەل

ژن، ژیان، ئازادی

شەهید نامرن

 

بنەماڵەی شەهیدانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی - مەهاباد و بۆکان

   ٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ کوردی

بەرامبەر بە ١٥ فوریەی ٢٠٢٣ زایینی