بنەماڵەی شەنیاشار: درێژە بە ئێشکگری دەدەین و تێکۆشان فراوانتر دەکەین

بنەماڵەی شەنیاشار بۆ ٧٩٢ ڕۆژ لەسەریەک چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەری لەبەردەم دادگای ڕحا بەڕێوەدەبەن، ڕایدەگەیەنن: «تێکۆشانمان بەرفراوانتر دەکەین».

ئامینە شەنیاشار و کوڕەکەی فەرید شەنیاشار، بۆ ٧٩٢ ڕۆژ لەسەریەک چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەریی لەبەردەم دادگای ڕحا درێژە پێ دەدەن.

بنەماڵەکە لە ماڵی خۆیانەوە لە پیرسوس هاتن بۆ بەردەم دادگای ڕحا و ئێشکگری دەستیپێکرد.

پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز لە ڕحا، فەرید شەنیاشار، گوتی: «تورکیا بە هەڵبژاردنێکی سەختدا تێپەڕی، گەلی ڕحا ئێمەی هەڵبژارد و ئەرکی خستە ئەستۆمان. ئەوانەی ئەم ستەمەیان کرد، چاوەڕێ بوون پاش چوونە پەرلەمان واز لەم ئێشکگرییە بهێنین، بەڵام بەردەوامی پێ دەدەین و فراوانتری دەکەین، هەروەها بە پشتیوانی گەلی ڕحا درێژە بە تێکۆشان دەدەین.

سەرەتا بومەلەرزە ڕوویدا، پاشان لافاو، دوو کارەساتی مەزن بەسەر ڕحادا هات، هێشتاش برینەکانی ئەم دوو کارەساتە ساڕێژ نەبوون. لە ئەنقەرە پەرلەمانتار و لە ڕحا وەک ئێشکگر، درێژە بە تێکۆشان دەدەم».

لای خۆیەوە، ئامینە شەنیاشار، گوتی: «فەرید دەچێتە ئەنقەرە، من لێرەدا درێژە بە ئێشکگریی دەدەم، لێرە ناڕۆم تا کوڕەکەم ئازاد نەکەن، داوا لە هەمووان دەکەم پشتیوانیم بکەن و بە تەنها جێم نەهێڵن».

ف.ق