بنەماڵەی شەنیاشار: تیکۆشانمان بەردەوامە

بنەماڵەی شەنیاشار لە ڕحا چالاکیی ئێشگرتنی دادپەروەری بەڕێوەدەبەن، دووپاتی دەکەنەوە، دەست لەم خەباتە هەڵناگرن.

خزمان و پاسەوانانی پەرلەمانتاری ئاکەپە لە ڕحا، ئیبراهیم خەلیل یەڵدز، لە ١٤ ـی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە شارۆچکەی پیرسوس سەر بە ڕحا هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی شەنیاشار، لە هێرشەکەدا هاوسەر و دوو لە کوڕەکانی ئامینە شەنیاشار کوژران. لە ئاکامدا، ئامینە و کوڕەکەی، فەرید شەنیاشار، لە ٩ ـی ئاداری ٢٠٢١ ـەوە چالاکیی «ئێشکگرتنی دادپەروەری» بەڕێوەدەبەن لەبەردەم دادگای ڕحا، ئێستەش چالاکییەکە پێی ناوەتە ڕۆژی ٧٩٠ ـەوە.

لەبەرئەوەی لە ڕۆژانی کۆتایی هەفتەدا دەرگای دادگا دخراوە، بنەماڵەی شەنیاشار لە ماڵەکەی خۆیان درێژەیان بە چالاکییەکەیان دا.

بنەماڵەی شەنیاشار لە پەڕەی خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیامێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن: «مێژوو شاهیدە، ئێمە دەستبەرداری حەقیقەت و دادپەروەری نەبووین، هەرگیزیش دەستبەردار نابین».

ف.ق