بڕینی دارستانەکانی بەستا بەردەوامە

لە ناوچەی جنیڤەری سەر بە هەرێمی بەستا تاڵانکردنی سروشت بەردەوامە. دارستانێکی زۆر بڕاوەتەوە و سروشت تالانکراوە.

لە هەرێمی بەستا، چیای جوودی و گاباری سەر بە شڕنەخ، دوو ساڵ زیاترە، جاشەکان لەژێر چاودێری سەربازەکاندادار دەبڕنەوە و دارستانەکانی تاڵان دەکەن. لەم دوو ساڵەی دواییدا، بە دیان هەزار دار بڕاونەتەوە. بە تایبەتی لە هەرێمی بەستا زۆر دار بڕاونەتەوە.

ئەمجارەش لە ناوچەی جنیڤەر دارستانەکان تاڵان دەکرێن. لە هەندێک دیمەندا دەردەکەوێت کە دارێکی زۆر بڕاونەتەوە و تڕێلەکان باریان دەکەن و هەرێمەکە بووەتە بیابان.

ف.ق