ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وتی: لەو قۆناغەدا لە زیندانەکاندا بەرخۆدانێکی زۆر گرنگ هەبوو، دەبێت ئێمە بچوینایە بە هاواری ئەو بەرخۆدانەوە. نەدەبوو پشتیان تێ بکەین. دەبوایە ئێمە بۆ یادی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووزدا کارەکەمان زووتر ئەنجام بدایە.
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە بۆنەی ١١هەمین ساڵیادی ١٥ی تەباخ لە ساڵی ١٩٩٥دا وەڵامی پرسیارەکانی مەد تیڤی دایەوە. ئێمە بەشێکی گرنگی چاوپێکەوتنەکە لێرەدا بڵاودەکەینەوە.
"کاتێک مرۆڤ ئەمڕۆ ئاوڕی لێدەداتەوە دەبینێت، کە ئەو هەوڵەی کورد بەناوی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ زۆر کاتی و پێشکەوتنێکی ئیرادەییە و هاوکات دەرئەنجامی شەپۆلێکی شۆڕشگێڕانەیە، کە بەفراوانی بیری لێکراوەتەوە. ناوی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ زۆر بیستراوە، لە ڕاستیدا تێکۆشانی لەوە گرینگتر هەیە و ئەمە زۆر مێژووی پێشکەوتنەکانمان و هەوڵەکانمان دەرنابڕێت، بەڵام لەبەر ئەوەی ڕەمزییە و خاوەنی سەردەمێکی لە دایکبوونە، دەبێت هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت.
کاتێک چالاکییەکی چەکداریی لەو شێوەیە ئەنجام درا، بەرپرسیارێتیی قورسی لەگەڵ خۆیدا هێنا. هەموو بەرپرسیارێتییەکی قورس لەلای ئەوانەی هەستی ئەو بەرپرسیارانەیان زۆرە، ڕێگا لەبەر دوو دەرئەنجام دا دەکاتەوە، هەر لەسەرەتاوە لەژێر کاریگەری خۆیدا خۆی دەخواتەوە و بێکاریگەر دەبێت، بێ وەڵام دەبێت و ئەوەش مرۆڤ بەرەو شکست دەبات. هەر لە هەموو ڕاپەڕینێکی گرنگی کورددا ئەوە هەیە. یان ئەوەتا بۆ ئەوەی کۆتایی پێ بهێنێت، بە پێویستی دەزانێت، کە تا کۆتایی کارامەیی و بەهرەمەندیی خۆی بخاتە بواری کردارییەوە. لەوانەیە ئەمەش لە نیوەی سەرکەوتندا تایبەتمەندییەکی زۆر گرنگ بێت. ئێمە هەستمان بە قورسایی بەرپرسیاریی گەورە کرد، هەروەک دوێنێ بێت، بیرم دێت کە ٢٤ کاتژمێری بەردەممان چ واتایەکی دەبوو و چی بە دوادا دێت، چی بە دوای ئەو بەرخودانە گەورەیەدا دێت. ئەگەر پێویست بێت ئێمە زۆر جار مانای پێدەبەخشین و ئێمە جارێکی‌تریش مانای پێدەدەین، بەڵام دەبێت مرۆڤ پێش هەموو شتێک بیر لەوە بکاتەوە، کە ئەوە هەنگاوێک بوو بە درەنگ کەوتنەوە. ئێمە ئەو هەنگاوەمان بەپێی ساڵی ٨٣ ئامادە کردبوو. هەندێک لاوازی هەبوو، بۆیە ئەو هەنگاوە لە نزیک کۆتایی ساڵی ٨٤ و لە مانگی تەباخ دا ئەنجامدرا و ئەوەش زۆر گرنگ نییە.
دەبوایە بە دڵنیاییەوە شتێکمان بکردایە
لەو قۆناغ و پڕۆسەیەدا بەرخۆدانێکی زۆر گرنگ لە زینداندا هەبوو، دەبوایە بە هاواری ئەو بەرخۆدانەوە بڕۆیشتینایە. ئەو بەرخۆدانە بەرخۆدانی شکۆ و کەرامەتی مرۆڤ بوو. نەمانتوانی ئەوە بەتەنیا جێ بهێڵین و پشتی تێبکەین. بۆ یادی ئەو بەرخودانە و بە تایبەتی بۆ یادی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز دەبوایە زووتر کارەکەى خۆمان بکردایە، ئەمەش ناچاری کردین، کە ئێمە بە هەنگاوێک وەڵامی یادی مەزڵوم، خەیری و کەمالەکانمان بدایایەتەوە. شتێکی تریش لە پشت ئەمەوە هەبوو، کە گەلێک بە تەواوی لە مێژوو و وڵاتی خۆی دابڕێنرابوو، ئێمە لە دڵ و مێشکی خۆماندا هەستمان بەوە کرد. تێگەیشتنی زاڵ بەسەر من دا ئەوە بوو، هەموو شتێک لە دەست دەچێت. ئیدیعای ڕێکخستنەکانی تر هەرچییەکە با بێت، ئەو بیرەی بڕوایان پێی هەبوو هەر چییەک هەیە، ئەگەر تۆ نەشتەوێت و بە پێچەوانەی خواستی خۆت لە مێژوو و وڵاتی خۆت دادەبڕێنردرێیت، بۆیە دەبێت شتێک بکەیت. دەتەوێت بەوە بڵێ بانگەوازی خودایی و ئیلاهی، یان هەستێپێکردنی گەورە، یان بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی و سیاسی. ئێمە لە ناخی دڵمانەوە هەستمان بەوە کرد. کاتێک چوومە دەرەوەی وڵات و لەسەر بنەمای ئەوەی لە پێناویدا هەستابووم، ئەومێژوویەی، کە ونکرابوو و ئەو وەڵامەی، کە دەبوو من بیدەمەوە ئەوە بوو، کە 'ئایا دەتوانین بە دڵنیاییەوە بیبەینەوە و سەربکەوین؟' و من نیگەرانیم هەبوو، نەک تەنها بۆ ١٥ی تەباخ، من بە شێوەیەکی ئاوارتە و نائاسایی سەرنجی خۆمم خستبووە سەر هەموو رۆژ و کاتژمێرێک. دەتوانم ئەوە بەڕوونی بڵێم، کە لەو قۆناغ و پرۆسە قەیراناویی و زۆر سەختەدا، سەرباری ئەوەش، دەیانەوێت ئەم گەلە لە ڕەگ و ڕیشەی خۆیان داببڕن و ونیان بکەن و بیانخەنە ناو تاریکایی مێژووەوە و هەستی ئاسایی بوون لەگەڵ ئەوەدا بۆیان دروست بکەن و لە بەرچاویاندا بیکەنە پەیوەندییەکی ئاسایی، بۆیە دەبێت بە دڵنیاییەوە شتێک بکرێت. بۆ من بیر و ڕامان، سیاسەت، کێشەیەکی ژیانی، کە بۆ ئەو دەردە ببێتە دەرمان و چارەسەر ئەوە مانای دەبوو. ئەگەر مانایەکی هەبوایە ئێمە تا دوا هەناسە قورساییمان دەخستە سەر مێژوو و چالاکی.
دەبوایە بەرخۆدانێکی گەورەتر بکرایە
ئەگەرنا، ئەوەی ئێمەی بەرەو ١٥ی تەباخ برد، بیرکردنەوە و ڕامانێکی بنەڕەتیی لەو شێوەیە بوو. ئەگەر ناتەوێت مێژوو بە گشتی لە دەست بدەیت، دەبێت ببێت بە چارەسەر! ئەگەر ناتانەوێت ناسنامەی گەلێک بە شێوەیەکی بەرز و شکۆمەندانە بەرز بکرێتەوە، پێویستە تۆ بەرپرسیارێتی بگریتە ئەستۆ و کارێک بکەیت. هەڤاڵەکانت بۆ ئەوە ئازارێکی زۆر گەورەیان کێشا، ئەگەر ناتانەوێت ڕێزت بەرامبە بە یادەوەریان لە دەست بدەیت، بە دڵنیاییەوە دەبێت کارێک بکەیت! بۆ ئەوەش ئێمە هەندێک تیۆریمان هەبوو، بەناوی حیزبەوە ئێمە هەندێک ئامادەکاریمان دەکرد، ئێمە هەندێک خەباتی پەروەردەییمان دەکرد.
له كۆتایی ساڵی ٨٢دا روومان كردبووه وڵات، بۆ ماوه‌ی ساڵێك جموجۆڵی جێگیربوونمان له مێژووی وڵات به‌ره‌وپێش برد. سه‌رباری لاوازی و كه‌موكورتی كادره‌كانمان، زۆر روون بوو كه له هه‌ڵمه‌تێكی به‌و جۆره‌دا جێده‌گرن. له‌و رووه‌وه گه‌شه‌كردن پێكبهاتایه، به‌ڵام ده‌كرا رێك‌وپێك بووایه، ده‌كرا زووتر بوایه. ئه‌گه‌ر بیركردنه‌وه‌ی مێژوویی، هه‌مان بیركردنه‌وه له‌لای كادره‌كانی پێش خۆیان دابنایه ئه‌وه‌ش ده‌بوو، ره‌نگه ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته زۆر باش بوایه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه هه‌موو جارێك له مێژوودا پێكدێت، نه‌بیستنی به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ن كه نراون و ئاوێتهكردنیهتی له‌م چالاكیهدا. ئه‌مه به‌سه‌ر چالاكیهكهی ئێمه‌شدا هات و ئێمه دواتر به پێویستمان زانی كه به شێوه‌یه‌كی گه‌وره خۆڕاگری بكه‌ن.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شكست نه‌هێنین به شێوه‌یه‌كی نائاسایی جوڵاینه‌وه
ده‌توانم بڵێم كه من به‌م چالاكیه‌ی خۆم گه‌شه‌م كرد به‌ڵام هه‌رگیز نه‌مده‌زانی كه شتێكی به‌م جۆره ده‌بێت. ئه‌گه‌ر گروپه‌كه به شێوه‌یه‌كی شایسته وه‌ڵام نه‌داته ئه‌و هه‌نگاوه‌ی تۆ ناوته، ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی تۆ ئه‌وه‌یه كه هێزی خۆت زیاتر دروست بكه‌یت. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه نێوانی من له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵان و گه‌له‌كه‌مان به‌و جۆره زیاتر بوو. سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه من هه‌رگیز ئاماده‌نه‌بوون و چاوه‌ڕێ نه‌بوون، خاوه‌نداری له هه‌ندێك ئه‌رك ناكرێت، به شێوه‌یه‌كی هه‌رزان شكست ده‌هێنن، من هێزی خۆم زیاتر كۆكرده‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه من ده‌رفه‌ت و تواناكانی هێنده‌ی سهرهدهرزییهكیشم له قۆناغه‌كه‌دا بهركاهێنا. بۆ ئه‌وه‌ی شكست نه‌هێنم، من گرنگیمدا به جموجۆڵی له‌ناوكاو و نائاسایی. من له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته تا ئه‌مڕۆ هاتووم.
من به بۆنه‌ی كاتی كۆتاییهاتنی ١١ هه‌مین ساڵیادی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ و پێنانه ناو ١٢ هه‌مین ساڵیادیه‌وه، له سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵسه‌نگاندنی كورتی واتای شه‌ڕی ئێستا و گرنگیهكهی، دڵخۆشم كه له رێگه‌ی كه‌ناڵی مهد تی ڤی به گه‌له‌كه‌مان و دۆستانمان راده‌گه‌یه‌نم.
دوژمن ئه‌وه‌نده‌ی كه تێناگات وه‌حشی و دڕنده‌یه
به‌م بۆنه‌وه ده‌بێت گه‌له‌كه‌مان و دۆستانمان به‌وه بزانن: له ١٢هه‌مین ساڵیادیشدا شه‌ڕ به پێی په‌یڕه‌و، رێسا، فه‌رمانده و سه‌ربازانی خۆی گه‌ش بكرێت. سه‌رباری ئه‌وه‌ی زۆر بانگه‌وازیشمان كرد به‌ڕێوه‌به‌رانی شه‌ڕی تایبه‌ت قایل نه‌بوون به‌وه‌ی كه ئه‌و شته‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لان و رێگای دیموكراسی و سیاسیدایه. له‌سه‌ر رقی ئه‌وه‌ی كه یان ئێمه ئه‌وان له ناو ده‌به‌ین یان ئه‌وان ئێمه له‌ناو ده‌بن، زیاتر شكستیان هێنا.. ئه‌وانیش ئێستا تێگه‌یشتوون، رێگه‌یه‌كی تاریك بوون به‌ڵام ناتوانن لێی رزگار بن. ئێمه به قوڵكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ، ئه‌وان زیاتر ده‌خه‌ینه دۆخێكی خراپه‌وه. روویان كرده سه‌ر باشور زیاتر تووشی دۆخێكی خراپ بوون. روویان كرده باكور و دێرسیم، له‌وێ زیاتر ده‌كه‌ونه دۆخێكی خراپه‌وه. رووده‌كه‌نه گۆڕه‌پانی ناوه‌ڕاست، ده‌وروبه‌ر و قهراغهكان و له‌وێ زیاتر ته‌نگیان پێهه‌ڵده‌چنرێت. له ساڵی ١٢هه‌مینی شه‌ڕدا، ئێمه گه‌شه‌سه‌ندنی به‌روپێشچوونی به‌م جۆره خێراتر ده‌كه‌ین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه چه‌نده له رێگا دیموكراتیك، سیاسی و ئاشتیانه‌كان ئاماده‌بین، داوا له‌گه‌له‌كه‌مان و دۆستانمان ده‌كه‌م، لانیكه‌م هێنده‌ی ئه‌وه و به قورسی له ساڵی ١٢هه‌مینی شه‌ڕدا له قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ ئێمه زیاتر ئاماده‌بین، ده‌بێت هه‌موو كه‌س له به‌ره‌ی خۆیه‌وه شه‌ڕ به‌گوڕ بكات، ئێستا ده‌بێت ئێمه شتی زیاتر بكه‌ین، به سه‌ره‌تای بچوك ئێمه به‌شداری له‌م شه‌ڕ ده‌كه‌ین، شتی گه‌وره ئێمه له ساڵانی داهاتوودا پێكیده‌هێنن. بڕوایه‌ك دروست بكه‌ین كه ئێمه ئه‌نجامی گه‌وره‌تر به‌ده‌ستده‌هێنین، به‌ر له هه‌موو شتێك به پێی پێداویستی ئه‌وان له ناو بنه‌ماڵه‌دا، له كارگه، له سه‌ر كێڵگه‌كان له چیاكان، له شاره‌كان، له ناو وڵات، له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له هێزی زمانه‌وه بگره، تا به‌ر، دار و چه‌كی هه‌ره قورس، به‌پێی هێزی خۆی، به‌پێی ئه‌و دۆخه‌ی تێیدایه، با هه‌ر كه‌س بتوانێت ئه‌و چه‌ك و توانایانه به‌كاربهێنێت. من له‌و بڕوایه‌دام جگه له‌وه هیچ بژرادهیهكی دیكه‌ی ژیانیی بوونی نییه. تا له‌ده‌ستم هات، خۆم دایه ئه‌و شته. له منداڵیه‌وه هه‌وڵمداوه كێشه‌كان به ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكه‌م، به‌ڵام ئه‌م دوژمنه تێناگات و نایه‌وێت تێبگات، قبوڵتان ناكات. ئه‌و هه‌موو سته‌مكار و وه‌حشیه. ئه‌گه‌ر به‌م جۆره بێت، خۆی له خۆیدا ئێمه‌ش هاتووینه‌ته ئاستێك كه جگه له شه‌ڕ ئێمه ناتوانین هیچ شتێكی تر بكه‌ین. بینیت كه ده‌ڵێن جگه له زنجیر پرۆلیتاریا و ره‌نجده‌ران هیچی تریان نییه تا له‌ده‌ستی بده‌ن. جگه له زنجیرهكانمان هیچ شتێكی ترمان نییه. به‌ڵێ، به‌ده‌ستمانه‌وه جگه له زنجیرێك هیچمان نییه كه له‌ده‌ستی بده‌ین، ئێمه به بێ زنجیرین، یاخود به شێوه‌یه‌كی هه‌ر مه‌ترسیدار ئێمه به‌م جۆره به كۆیلایه‌تیه‌وه به‌ستراوینه‌ته‌وه".
ژ. ت / هـ . ب