کاندیدەکەی ئاکەپە لە جولەمێرگ بۆ گەندەڵی بەشداری هەڵبژاردن دەبێت

بە هۆکاری ئەوەی ئاکەپە نەیتوانی بەربژێر بۆ هەڵبژاردنە خۆجێیەکان پەیدا بکات، ناچار عیسمەت ئۆلبازی کردوە بە بەربژێر کە بۆماوەی چەند ساڵە لە کانەکاندا کاردەکات و وێرانکاریی لەسەر سروشت دروستەکات.

ئاکەپە ناتوانێت لە زۆرینەی شارەکانی کوردستان بەربژێر پەیدا بکات، لە جولەمێرگیش بە هەمان شێوەیە، بۆیە بە هاوکاری سوپاو و پۆلیس هەڕەشە دەکات هەوڵدەدات بەم شێوە خۆی ڕاگرێت. بە ناچاری عیسمەت ئۆلبازی کردوە بە بەربژێر بۆ شارەوانی جولەمێرگ، کە بۆماوەی چەند ساڵە لە کانەکانەکاندا کاردەکات و وێرانکاریی لەسەر سروشت دروستەکات.

ئۆلماز کە بە بکوژی سروشت لە جولەمێرگ دەناسرێتەوە، خاوەنی دەیان کانی ماددە سروشتیەکانە. کە ئەمەش بوەتە هۆکاریی وێرانکارییەکی بەرچاوی ئیکۆلۆژی لە هەرێمەکانی  دۆڵی زاپ و هەرێمی جیلۆ-سات کە بە بەرهەمێکی بێهاوتایی سروشت دەناسرێتەوە.

لە وانیش تاڵانکاری دەکات

ئۆلمەز کە سروشتی جولەمێرگی بە تاڵانبردن بردوە، بە هەمان شێوە لە وانیش دەستی بەو تاڵانکارییە کردوە. لە کەناری دەریاچەی وان هۆتێلی دروستکردوە، هەرچەندە پێچەوانەیی یاسایی کەناراوەکانە و مۆڵەتی پێنەدراوە. بەڵام بە پشگیریکردنی ئاکەپە هۆتێلەکەی دروستکردوە.