'بەرفراوانکردنی تێکۆشانمان، گەورەترین وەڵامی پیلانگێڕییە'

گەریلاکانی یەژا ستار پیلانگێڕی ١٥ی شوباتی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزارکرد و وتیان: "وەڵامی بەهێزی پیلانگێڕی، بە بەرفراوانکردنی تێکۆشانمانە لە هەموو گۆڕەپانەکان".

لە بارەیی پیلانگێڕیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە، گەریلاکانی یەژا ستار بۆ ئاژانستی هەواڵی فورات (ANF) قسەیانکرد.

گەریلایی یەژا ستار دێرین: "دەوڵەتی تورک بە توندکردنی گۆشەگیری، ئەوە دەرخات کە چەندە ترسی لە ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ هەیە. هەرچەندە ڕێبەرتیان بە دیلگرتووە، بەڵام درکیان بەوەکردوە، تێکۆشانی ڕێبەرێتی لە دژی هێزە نێونەتەوەییەکان لاواز نابێت. هێزی نێونەتەوەی خواستیان بوو بە دیلگرتنی ڕێبەرێتی، ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی ڕامانەکانی بگرن. بەڵام سەرەڕایی ئەنجامدانی پیلانگێڕی، نەیاتوانی ئەو مەرامەیان دەستکەوێت. ڕێبەرێتی بە تێکۆشانەکانی خۆی، مەرامەکانی پیلانگێڕی بەتاڵکردەوە و ئەمڕۆ لە تەواوی گۆڕەپانەکان کامپینی ئازادی جەستەیی ڕێبەرێتی بەڕێوەدەچێت.

دەبێت هەموو کەسێک ئەو ڕاستیە بزانێت کە ڕێبەرمان ئازادە و وەڵامی گەورە و کاریگەری لە دژی پیلانگێڕێ، بەرفراوانکردنی تێکۆشانە لە هەموو گۆڕەپاکەندا. دەوڵەتی داگیرکەر هەرچەندە هێرش دەکات، بەڵام سەرکەوتن بەدەستناهێنێت. لەبەرئەمەیە هەموو کەس شکستەکانی دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر تەڤگەری ئازادی و ڕێبەرێتیمان دەبینێت. هەر بەم هۆکارەشە ناتوانێت ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ئایدۆلۆژیایی ڕێبەرێتی بگرێت، لەبەرئەوەی ئایدۆلۆژیایی ڕێبەرێتی لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە. فەلسەفەیی ڕێبەرێتی ڕوناککەرەوەی هەموو جیهانە و ڕێگە لە تاریکی دەگرێت، هەر لەبەر ئەمەشە دەڵێین؛ ڕێبەرێتی بۆ ئێمە وەکو خۆرە و ڕێگەمان ڕوناک دەکاتەوە و ڕێگەیی ڕاستیمان پیشان دەدات. بە بەرخۆدان و شەڕی تونێلمان ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدەست دەخەین و سەردەکەوین".

گەریلای یەژا ستار سەما بروسک: خواستیان بوو لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا، کۆتایی بە گەلی کورد بهێنن، بەڵام ڕیبەر ئاپۆ ئەم مەرامەیی شکستپێهینا و لە ناو ئەو دۆخە ترسناکەدا تێکۆشانی بە هێزترکرد. دەوڵەتی تورک بە هێرشەکانی وابیردەکاتەوە کە تێکۆشانی گەریلا بێکاریگەربکات. بەڵام لە بیریچووە ئەوانەی بۆ حورمەت تێدەکۆشن و شەڕدەکەن گەریلاکانی ئازادییە. بە کارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لە بەرامبەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیادا، دابڕاو نیە لە پیلانگێڕیی نێونەتەوەی. بەڵام ئەوەی سەردەکەوێت هێلی ئازادییە. دەوڵەتی تورک پێیوایە بە بەکاهێنانی چەکی قەدەغەکراو و کیمیایی کۆتایی بە گەریلا بهێنێت. بەڵام چەک و هێرشەکانی کاریگەری لەسەر ئیرادەیی گەریلا ناکات کە لەسەر ڕیگەیی هاوڕێ ڤیان، سارا، ڕوکەن، ئەرداڵ و ڕۆژهات تێدەکۆشن. بەو هێزەی لە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆوە وەرمانگرتووە، تێدەکۆشین و کوردستان ئازاد دەکەین".

گەریلای یەژا ستار خوێندا کۆبانێ:دەرفەتی تێکۆشانمان لە سایەیی خەباتی ڕێبەر ئاپۆوەیە. ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ لە جیهاندا بڵاوبووەتەوە. گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، درکیان بەو ڕاستیە کردوە کە دەتوانن لەسەر بنەمایی پارادایمی ڕێبەرێبەرێتی ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک ئاوابکەن. لەبەر ئەمە لە کاتی ئەنجامدانی پیلانگێڕیدا هەموو گەل و گەریلا لە ناو گۆڕەپانی بەرخۆداندابوون. بەتایبەتی ئەو هاوڕێیانەمان لە دەوری ڕیبەر ئاپۆ بوون، بوون بە خەرمانەیەکی ئاگر، فەلسەفە و ڕوناکی ڕێبەریان بڵاوکردەوە. یەکێک لەو فەرماندانە کە بە هەڵوێست و چالاکیە کاریگەرییەکانی بوو بە وەڵامدەرەوە، هەڤاڵ ڤیان سۆران بوو. وەک گەریلاکانی یەژا ستار لە سەر ڕێگەیی هەڤاڵ ڤیان تێدەکۆشین.

گەریلای یەژا ستار هەڵبەست ڕۆژئاڤا: پیلانگێڕێ دەوڵەتانی بەرژەوەندیخواز لەدژی ڕێبەرێتی شەرمەزار دەکین. ڕیبەرێتی لە ڕووی جەستەییەوە بە دیلگیراوە بەڵام لەڕویی فکر و فەلسەفەوە ئازادە، ڕامانەکانی ڕیبەری ئاپۆ نەک تەنها لە کوردستان بەڵکو لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە. ڕێبەر ئاپۆ زیندانی ئیمراڵی گۆڕی بۆ قوتابخانە و فکر و فەلسەفەی خۆی بەهێزترکرد. ئەرک و بەرپرسیارێتی ئێمەیە کە فکر و فەلسەفەی ڕێبەرێتی بڵاوبکەینەوە. بەرپرسیارێتی گەلە کە زۆر بەهێزتر خۆی دەرخات. ئازادی گەلی کورد و هەموو گەلانی چەوساوە، بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆە بەستراوەتەوە.