'بەرخۆانی زیندانەکان لەدژی پیلانگێڕی فاشیزمە'

"لە مێژووی تەڤگەری ئازادیدا، بەرخۆدانی بێوێنە ئەنجامدراون. چالاکی مانگرتن لەخواردنیش یەکێک لەوانە، بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیریە. ئەگەر پشتگیریەکی بەهێز بکرێت، ئەم چالاکیەکە فاشیزم تێکدەشکێنێت."

گەریلای هەپەگە حەیدەر گارزان، باسی لە بەرخۆدانی مانگرتن لەخواردن لە زیندانەکاندا، لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد.

گەریلا حەیدەر گارزان رایگەیاند، گەورەترین شەڕ لە زیندانەکاندا بەڕێوەدەبرێت و وتی، "ئەو هەڤاڵانەی لە زیندانەکاندا بەرخۆدان دەکەین، لە چالاکی مانگرتن لەخواردندان، فاشیزمیان باش ناسیوە. لەبەرچاوی هەموو کەسێک لە ئیمڕالی گۆشەگیری ئەنجام دەدرێت. بۆیەش ئەوانەی لەدژی دوژمن شەڕ دەکەن، ئەوانەی لە زیندانەکاندا بە هیچ شیوەیەک تەسلیم نابن، هەنگاو بەرەودواوە نانێن، هەڤاڵانی زیندانەکانن. دەوڵەتی تورک دەستی بە پیلانی قڕکردن کردووە. بۆ ئەوەی بەرخۆدانی کورد و بەهاکانی کورد تێکبشکێنێت، هەموو شتێک ئەنجام دەدات. ئەزموون و بناغەکانی بەرخۆدان لە زیندانەکاندا هەیە. لە زیندانی ئامەد بەرخۆدان هەبوو. لە ئێستاشدا لە زیندانەکاندا هەڤالانمان لەبەرانبەر گۆشەگیری و فاشیزم بەرخۆدان دەکەن و هیچ کاتێک قبوڵی ناکەن و بە چالاکیەکانیان سەریان دانانەوێنن."

'پێویستە هیچ کەسێک خۆی کەڕوڵاڵ نەکات'

هەریلای هەپەگە حەیدەر گارزان، باسی ئەوەشی کرد کە چالاکی زیندانەکان واتادارن، پێویستە کەس خۆی کەڕوڵاڵ نەکات و وتی، "ئەو چالاکیانەی کە لە ٢٧ی تشرینی یەکەمدا دەستپێکرا، خاوەن واتایەکی کۆمەڵایەتی، سیاسی و مێژوویین. رۆژی ژیانەوەی کوردە، رۆژی ژیانی نوێیە. لە ساڵی ٢٠١٩دا و بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری ئیمڕالی، بۆ ئەوەی ڕێبەرتیمان چاوپێکەوتن ئەنجام بدات، ئەو کاتەش چالاکی مێژوویی ئەنجامدرا، دۆستانی کورد و دوژمنانی کورد، گرنگی بەرخۆدانەکەیان بینی. لە زیندانەکاندا شەڕێکی دەروونی هەیە، شەڕی تایبەت هەیە. هەموو کەسێک دەزانێت کە فاشیزم لە تورکیا هەیە و ئەوەش نیشانەی گێژاو و تەنگەتاوی حکومەتە.

دەوڵەتی هەم دەیەوێت ڕەوایەتی بە گۆشەگیری بدات، هەم دەیەوێت بە فاشیزم لەسەر پێ بمێنێتەوە. ئیدی لە زیندانەککان، لە دەرەوە، هیچ واتای فشار، ئەشکەنجە و زۆردەستی نەماوە، هەڤاڵانمان لە زیندانەکاندا چالاکی ئەنجام دەدەن، بۆ ئازادی خۆیان، بۆ ئازادی گەلەکەیان و بۆ ئازادی ڕێبەری ئاپۆ چالاکی ئەنجام دەدەن. بە کورتی، گیانیان، ڕوحیان بەخت کردووە. بەرخۆدانێکی مەعنەوی، ژیانی، زانستی و مێژوویی بەڕێوەدەبەن. ئەم بەرخۆدانی بێوەستان بەردەوامە، پێویستە گەلی کورد و دۆستەکانیان، خاوەنداری لەم چالاکیە بکەن. پێویستە گۆشەگیری ئیمڕالی بە زوترین کات کۆتایی پێبهێنرێت. پێویستە کەس لە بەرانبەر فاشیزم خۆی کەڕوڵاڵ نەکات."

ف.ق