بەرخۆدانی گەلی شەنگال ٥٥ ڕۆژە بەردەوامە

خەڵکی شەنگال ٥٥ رۆژە لە بەردەم ناوەندی ئاسایشی ئێزدخان ئێشکگری دەکەن و پشتیوانی لە ئاسایشی ئێزیدخان و خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال دەکەن.

 

چالاکی ئیشکگرتنی خەڵکی شەنگال لە دژی ڕێکەوتنی نێوان پەدەکە و بەغدا لەدژی شەنگال، لە ٥٥ـەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.

لە دژی ڕێکەوتنی نێوان پەدەکە و بەغدا لەسەر شەنگال و بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایشی ئێزدخان، ئەمڕۆ ٥٥ ڕۆژە خەڵکی شەنگال بە دروشمی “ئێمە هەموومان ئاسایشین” لە پێش ناوەندنی ئاسایشی ئێزدخان لە شەنگال چادریان هەڵداوە و ئیشک دەگرن.

ڕۆژانە خەڵکی شەنگال پۆل پۆل سەردانی چالاکییەکە دەکەن و پشتیوانی لە چالاکوانان دەکەن، وێڕای بەردەوامی چالاکییەکە و پێداگری خەڵک شەنگال لە سەر داواکارییەکانیان، بەڵام تا ئێستا لەلایەن حکومەتی بەغداوە هیچ وەڵامێکی ئێزدییەکان نەدراوەتەوە.

خەلکی شەنگال پێداگرن کە هاتکوو داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت درێژە بە چالاکییەکانیان بدەن.

ک-ش