بەرخۆدانی خانەوادەی شەنیاشار سێ ساڵە بەردەوامە
ئیشکگری دادپەروەری خانەوادەی شەنیاشار سێ ساڵە بەردەوامە و قەدریە دۆغان هاوسەرۆکی گشتی داد سەردانی خانەوادەکەی کرد.
ئیشکگری دادپەروەری خانەوادەی شەنیاشار سێ ساڵە بەردەوامە و قەدریە دۆغان هاوسەرۆکی گشتی داد سەردانی خانەوادەکەی کرد.
ئەمینە شەنیاشار کە لە ١٤ی حەزەیرانی ٢٠١٨دا لە ناوچەی پرسوسی رحا هاوسەر و دوو کوڕی لە لایەن کەسوکاری پەرلەمانتاری ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژران، لەگەڵ کوڕەکەی خۆی بە ناوی فەرید شەنیاشار کە لەو هێرشەدا ئەویش بریندار ببوو، لەبەردەم دادگای روحا بەردەوامن لە چالاکییەکەیان. ٧١٧رۆژە خانەوادەکە چالاکی ئەنجام دەدات.
بەبۆنی دەستپێکردنی سێیەمین ساڵی چالاکیەکە، قەدریە دۆغان هاوسەرۆکی کۆمەڵەی دیموکراتی عەلەویەکان و شاندێک سەردانی خانەوادەی شەنیاشاریان کرد. دۆغان قسەی کرد و وتی کە بە چالاکیەکەی ئەمینە شەنیاشار ئاشکرا بوو کە لەم وڵاتە دادپەروەری نییە. دۆغان راشیگەیاند کە ئەگەر دادپەوەری بێتە ئەم وڵاتە، ئەمینە شەنیاشار پێشەنگی ئەم ئەنجامەیە. پەیکەری ئەمینە شەنیاشار دەبێتە پەیکەری دادپەروەری. لەبەرئەوەی ئەمینە شەنیاشار بۆ مرۆڤایەتی و وڵاتەکەی داوای دادپەروەری دەکات."
ف.ق