بەرخۆدانی خەڵکی مەخمور بەردەوامە

خەڵکی کامپی مەخمور بەردەوامن لە بەرخۆدانەکەیان. خەڵک دوێنێ شەو تا بەیانی لە چادرەکانی بەرخودان دا گۆڤەندیان گێڕا.

سوپای عێراق بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ تەلبەندکردنی دەوروبەری کامپی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور)، دوێنێ شەو بەهۆی  بەرخۆدانی دانیشتوانی مەخمورەوە هێزەکانی عێراق هاتنە سەر مێزی گفتوگۆ. سوپای عێراق هەوڵیدا لە ۲۰ی ئایاردا بە دەیان ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، چەک، پۆلیس، هێزی تایبەت، دانانی بازگە و تەل کامپەکە بە تەلبەند کردن گەمارۆ بدات.

هێزەکانی عێراق لە یەکەم ڕۆژدا بە چەک هێرشیان کردە سەر خەڵکی کامپی مەخمور و گەنجێکیان بە گولـلە بریندار کرد. خەڵکی کامپی مەخمور بەرگرییەکی بێ وێنەیان بەرامبەر بە هەوڵەکانی سوپای عێراق ئەنجامدا.

ماوەی ٤۴ ڕۆژە بەرخۆدانی خەڵکی ئەو کامپە بەردەوامە. دوێنێ، دوای ئەوەی شاندێک لە کەمپەکە لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی کۆبوونەوە، خەڵکی کامپەکە جارێکی دیکە تا بەیانی لە چادرەکانی بەرخۆداندا پاسەوانییان کرد.

هاوڵاتیان تا بەیانی لە چادرەکانی بەرخۆداندا گۆڤەندیان گێڕا و ڕایانگەیاند، دەستبەرداری خەبات و بەرخۆدانەکەیان نابن.

بەرخۆدانی خەڵکی کەمپەکە بەردەوامە و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ شاندێکی کەمپەکە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق کۆببنەوە و داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن.

ژ.ت