داکۆکی لە ئیرادە بەردەوامە؛ گروپێکی نوێی ئێشکگری لە جۆلەمێرگ
ماوەی هەفتەیەکە لە جۆلەمێرگ ئێشکگری "ڕێزگرتنی ئیرادە" بەردەوامە. گروپی ٤هەمین لەوان و ناوچەکانی ناوەندی ئێشکگیرییەکەیان وەرگرت.
ماوەی هەفتەیەکە لە جۆلەمێرگ ئێشکگری "ڕێزگرتنی ئیرادە" بەردەوامە. گروپی ٤هەمین لەوان و ناوچەکانی ناوەندی ئێشکگیرییەکەیان وەرگرت.
چالاکی ئێشکگری بە دروشمی "ڕێزگرتنی ئیرادە" لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ بە سەرپەرشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) بەردەوامە. لەو چوارچێوەیەدا گروپی ٤هەمین لە وان و ناوچەکانی ناوەندی وان ئێشکگرییەکەیان وەرگرت. چالاکیەکە لە ٧هەمین ڕۆژی خۆیدا لە پێش بازاڕی گەلی شارەوانی بەردەوامە و هەزاران کەس سەردانیان کردوون.
بە سەردانیکردنی هاوڵاتیان جۆشێکی زۆر درا بە چالاکیەکە، و دروشمەکانی "گۆشەگیری و قەیوم دەشکێنین"، "نا بۆ گۆشەگیری نا بۆ قەیوم، ئازادی بۆ گەل" بەرزکرانەوە.
چالاکی ئێشکگرییەکە تا درەنگانی شەو بەردەوامی هەبوو.