"ڕێبەری گەلی کورد ئەمڕۆ دژی نەمرودەکان بەرخۆدان دەکات"
ڕێپێوانکەران بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئامەدەوە کەوتنە ڕێ، پاش سێورەگ و جورنەڕەش گەیشتنە ڕحا، سەدان کەسی ناڕەزایەتیان دەربڕی دژی گۆشەگیری و پیلانگێڕی نێونەتەوەیی.
ڕێپێوانکەران بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئامەدەوە کەوتنە ڕێ، پاش سێورەگ و جورنەڕەش گەیشتنە ڕحا، سەدان کەسی ناڕەزایەتیان دەربڕی دژی گۆشەگیری و پیلانگێڕی نێونەتەوەیی.
سیاسەتمەدار و ڕێکخراوە مەدەنییە دیموکراتیکەکان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد لە قەرس و وانەوە بەڕێ کەوتن، پاش ناوچەی سێورەگ و جورنە ڕەوش، گەیشتنە ڕحا و پێشوازییەکی گەرمیان لێ کرا.
"ئێمە سەردەکەوین"
لەسەر ناوی ڕێپێوانکەران، هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، کەسکین بایندەر قسەی کرد، گوتی: "ڕحا شارێکی پیرۆزە، ئیبراهیمیەکان ساڵانێک لە کوردستان دژی فیرعەونەکان تێکۆشان. ئەمڕۆ بەڕێز ئۆجالان ئیبراهیمیەکان دەپارێزێت. ئەم ڕێپێوانەمان بۆ وی دەست پێ کرد. گەل چۆن سەری بۆ فیرعەون و نەمرود نەوی نەکرد، ئەمڕۆش سەر نەوی ناکات. ئەم ڕێپێوانە دەگاتە ئامانجەکەی. گۆشەگیریەکی قورس لەسەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان هەیە. هیوامان هەیە. لە ئامارا دەبین و ئەم بەرخۆدانە مەزن دەکەین. ئێمە سەردەکەوین".
"ڕێپێوانی ئازادی بەردەوام دەبێت"
لەبەردەم بینای دەم پارتی لە ڕحا ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە. هاووتەبێژی هەدەکە، جەنگیز چیچەک ڕایگەیاند ئەمە ١٤ ڕۆژە ڕێپێوان دەکەن و سەرەڕای هەموو جۆرە فشارێک دەستبەرداری ئازادی خۆمان نەبووین و ڕێپێوانمان کرد. چیچەک دووپاتی کردەوە، درێژە بە ڕێپێوانەکەیان دەدەن.
ڕاگەیاندراوەکە بە گوتنەوەی درووشم کۆتایی هات.