بۆ لابردنی گۆشەگیری ئیمراڵی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەدەستهێنانی ئازادی جەستەیی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرکردنی کێشە سیاسیەکانی کورد، لە شارەکانی کوردستان ڕیپێوانی بەرفراوانی ئازادی دەستیپێکرد. ڕێپێوانەک لە وان و قارس دەستپێکرد، سەڕەڕایی هێرش و ڕێگرییەکانی پۆلیس، ڕێپێوانەکە بەردەوامە و تا ١٥ی شوبات بەردەوام دەبێت. بێریتان گونەش کە لە قۆڵی وانی ڕێپێوانی بەرفراوانی ئازادییە، هەڵسەنگاندی بۆ ڕێپیوانەکە کرد.
لە ڕێگەیی گۆشەگیرییەوە ئاشتی لە کۆمەڵگا دابڕێنراوە
بێریتان گونەش ئاماژەی بەوەدا، گۆشەگیری بۆ گەلی کورد بابەتێکی بنەڕەتییە و وتی: "لەبەرئەوەی لەمڕۆدا لە کوردستان، تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی سیاسەتی گۆشەگیری پەیڕەودەکرێت. هەموو شتێک پەیوەندی بە گۆشەگیریییەوە هەیە. کێشە و چارەسەرییەکان هەموو لە دەوری کورد و گۆشەگیریی کۆ دەبێتەوە. دەسەڵاتداری لە ڕێگەیی گۆشەگیرییەوە کێشەکانی قوڵتر کردۆتەوە، هەوڵدەدات چاند، زمان، مێژووی کورد بەڕێگەیی گۆشەگیرییەوە لە ناوبەرێت. هەوڵدەدات پەیوەندی بەڕێز ئۆجالان و گۆمەڵگا لە ڕێگەیی گۆشەگیرییەوە نەهێڵێت. بۆیە بەم ڕێپێوانە جارێکی تر لابردنی گۆشەگیری و چارەسەرکردنی کێشەکانی کورد دەخەینەوە بە ڕۆژەڤ".
خواستیانە ڕێگریی لە ڕێپێوانەکە بکەن
بێرتان گونەش ئاماژەی بەوەدا لەم سێ ساڵەیی دواید گۆشەگیری هێندە قورسکراوە، لە نمونەی نیە و وتی: "گەلی کورد ئەم نادادپەروەرییە، ناسیستەمی و گوشارانە قبوڵناکات. بە ڕێپێوان ناڕازی و بەرخۆدانی خۆی بەرامبەر بەوانە دەرەبڕێت. گۆشەگیری کاریگەری لەسەر ژن، منداڵ و گەنجان و هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا دروستکردوە. گۆشەگیری نەک تەنها لە ئیمراڵی نیە، بەڵکو لە خودی ئیمراڵیدا کاریگەریی لەسەر تەواوی ڕۆژهەڵات دروستکردوە. ڕێپێوان لە وان و قارس دەستپێکرد، لە وان ٣٧ کەس وەک کادری بنەڕەتی ڕێپێوان دیاریکران، بەو ژمارەوە دەستمان پێکرد و هەزاران کەس بەشدارییان کرد لەگەڵماندا. پێش ئەوەی ڕێپێوانەکە دەستپێبکات بە دەیان پۆلیس گەمارۆیان داین و ویستیان ئاستەنگ بۆ ڕێپێوانەک دروستکەن. دەیانونیست گەلمان لێ دابڕن و جۆش و خرۆشی گەل نەهێلێن. نەیان دەویست دەنگی بەرخۆدان بگات بە زیندانەکان. ئەنجامدانی گۆشەگیری تەنها لە ئیمراڵیدا نیە بەڵکو جارێکی تر بینیمانەوە گۆشەگیری لە کۆڵان و کۆمەڵگاش بەڕیوەدەچێت".
ڕێگەیی ئاشتی لە ئیمراڵیەوە دەستپێدەکات
بێریتان گونەش ڕایگەیاند؛ ڕێپێوانی ئازادی دابڕاو نیە لە خەباتی مانگرتوان لە خواردن و ئێشگیری دادپەرەوەری و وتی: " ٦٨ ڕۆژە زیندانیان لە چالاکی و بەرخۆداندان. لە ئەورپاش چەندین چالاکی هەیە. گەلی کورد لە هەموو جێگایەک بەرخۆدان دەکات. ئەم تێکۆشانانە هەموو پەیوەندی بە یەکترەوە هەیە، یەک ئامانجی هاوبەشیان هەیە، ئەویش لابردن و شکاندی گۆشەگیرییە و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالانە. پەیامی ئێمە ڕونە، ئیدی کاتی چارەسەری کێشەکانی کوردە. پێویستە ڕیگەیی ئاشتی بکرێتەوە، ڕێگەیی ئاشتی و چارەسەریش لە ئیمراڵیەوە دەستپێدەکات. بۆیە داوادەکەین هەرکەس بەڕۆڵێ ئاشتیانەی خۆی هەستێت. بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کورد هەموو کەسێک هەنگاو بنێت".