بەسێ ئەرزینجان: سوپای ژنان پێکبهێندرێت دەتوانن رزگار ببن

بەسێ ئەرزینجان ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە رایگەیاند کە سوپای ژنانی نێو یەژەئاستار رێکخستنێکی ئایدۆلۆژی، سیاسی و سەربازیە کە لەدژی سوپای سەردەست خۆپاراستن بە بناغە دەگریت.

بەسێ ئەرزینجان ئاماژەی بەوەدا کە سەرچاوەی سەرەکی هۆشیاری و ئیرادە و ڕێکخستن و چالاکی ژنان شەڕی گەریلایە لە چیاکان و گوتی، "سەرچاوەی سەرەکی سوپاکانی ژنان و ڕێکخراوەکانی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو پارچەکانی کوردستان، سوپای ئێمەیە لە شاخەکان. سوپای گەریلا ژنەکانمان لە ژێر ناوی یەژەئاستار ڕێکخراوە و هێڵی سەرەکی و سەرچاوەی بەرخۆدان و ئازادییە.

بەسێ ئەرزینجان ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە لەبارەی سوپای ژنان کە ٣٠ ساڵە دامەزراوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) بەم شێوەیە قسەی کرد:

تشرینی یەکەم مانگێکە کە زۆر هەڤاڵمان شەهید بوون. لە کەسایەتی هەڤاڵ بێریتاندا، هەڤاڵانمان ئازیمە، مریەم، رۆناهی ئەڵمان، هێلین جەرکەس، رۆژین گەڤدا، رۆکەن بینگۆر و ١٧ هەڤاڵمان کە لە هێرشی کیمیاییدا شەهید بوون، بەرێز و خۆشەویستیەوە بەبیردەهێنینەوە.

هەر لەم سەردەمەدا شەهیدبوونی هاوڕێیانمان دەلال نورحەق و بێریڤان زیلانیش ڕاگەیەندرا. هەردوو هاوڕێ بەشداریان لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی ژنانماندا کرد و بە ژیان و هەڵوێستەکانیان رۆڵێکی کاریگەریان گێڕا. ئەم هەڤاڵانەمان کە هێمای هەڤاڵتی و دڵسۆزی و خۆشەویستی و فیداکاری ژنانن، لە بوارە جیاجیاکانی خەباتدا بە سەرکەوتوویی ڕۆڵ و ئەرکەکانیان جێبەجێ کرد. له‌ كاته‌ جیاوازه‌كاندا وه‌ك فه‌رمانده‌ و سه‌ركرده‌ی سوپای ژنان ئەرکیان وەرگرت و له‌ چالاكییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌شداریان ده‌كرد. جارێکی تر هاوڕێکانم دەلال و بێریڤان بەبیردەهێنینەوە. بە فراوانکردنی خەباتمان و قووڵکردنەوەی کارەکانمان بۆ ئازادی تۆڵەی هەموو شەهیدەکانمان دەکەینەوە. شایستەبوون بە یادەوەرییەکانیان تەنیا بە پێشەنگایەتی و کار و خزمەتکردنی کاریگەر و چالاک و سەرکەوتوو بۆ گەلەکەمان بەدەست دێت.

بناغەی سوپای ژنان لەلایەن رێبەرتیمان و ژنە شەهیدەکانمان و هەموو ئەو ژنانەی کە لەسەر بنەمای بیرۆکەی ئازادی ژنان کاریان کردووە و خەبات دەکەن دانراوە. بە ڕێزەوە سڵاو لە هاوڕێیانمان دەکەم کە لەم شەڕەدا بریندار بوون و کەمئەندام بوون.

رێبەرمان پێشەنگایەتی لە دروستکردن و گەشەپێدانی سوپای ژناندا کرد. لەم چوارچێوەیەدا جارێکی دیکە بە نەفرەتەوە پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکم دژی ڕێبەرمان شەرمەزار دەکەین. جارێکی تر سوپاسی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین کە ڕێگای بۆ ئازادی کردەوە. لەم ڕووەوە ئێمە هەمیشە قەرزاری رێبەرمانین و بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە بە هەموو هێزمانەوە کار دەکەین بۆ ئەوەی شایستەی رێبەرتی بین. بە گۆشەگیرکردنی ڕێبەرەکەمان لە ٢٥ ساڵی رابردوودا، دەیانەوێت ڕێگری بکرێت لە بڵاوبوونەوەی بیر و تێکۆشانی. بەڵام رێبەرمان لەسەر بنەمای بەرگرینامەکانی پێشتر سەرکەوتوو بووە لە بڵاوکردنەوەی بیرۆکەکانی لە هەموو جیهاندا. جارێکی تر سڵاو لە بەرخۆدانی رێبەرتیمان دەکەین.

٣٠مین ساڵیادی سوپابوونی ژنان کە رێبەرتی پێشەنگایەتی بۆکرد و بەرەو پێشەوەی برد، پیرۆز دەکەین. سوپابوونی ژنان لە مرۆڤایەتی و ژنان پیرۆز دەکەین.

سوپابوونی ژنان رێکخستنێکی ئایدۆلۆژی، سیاسی و سەربازیە

رێبەرمان هاوڕێیەتیەکی بەهێزی لەگەڵ ژنان دروست کردووە و تۆوی ژیانی ئازاد و خەبات و بەرخۆدانی چاندووە. پەیوەندی نێوان ڕێبەر و ژن لەسەر بنەمای خۆشەویستی و متمانەی گەورە پەرەی سەند و گەشەی کرد. ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ هاوڕێیەتیە له‌ سەر بنه‌مای په‌ره‌سه‌ندنی ئازادی و خۆڕاگرییه‌. رێبەرمان خەباتی زۆری کردووە بۆ ئەوەی ژنان ئازاد بن و لە هەموو بوارەکانی ژیاندا حسابیان بۆ بکرێت.

بۆیە سوپای ژنانمان کە ئەمڕۆ لەنێو یەژەئاستاردا جێی خۆی گرتووە، تەنیا رێکخستنێت نییە کە تەنیا لە ئاستی سەربازیدا گەشە دەکات. بەپێچەوانەوە ڕێکخراوێکی ئایدیۆلۆژی و سیاسی و سەربازییە کە لەدژی سوپای پیاوە باڵادەستەکان بنیات نراوە. وەک چۆن سوپاکانی پیاوی باڵادەست پشت بە داگیرکاری و تاڵانکاری و توندوتیژی دەبەستێت، سوپای ژنانیش لەسەر بنەمای خۆپاراستن و خۆدروستکردن دامەزراوە. سوپای ژنان دەبێتە گۆڕەپانێت کە ژیانێکی نوێ و ئازاد لەدایک دەبێتەوە و هاوڕێیەتی نێوان ژن و پیاو بە سادەترین و دڵسۆزترین شێوە پەرەی پێدەدرێت.

یەژەئاستار شادەماری شەڕی رزگاریە

لەم چوارچێوەیەدا شارەدامری سەرەکەی تێکۆشانی ئازادیمان، شەڕێ ئازادی گەلەکەمانە. تێکۆشانی ئازادی ژن لەسەر بناغەی فەلسەفەی ریبەرتی و سوپابوونی ژنان پێشکەوتووە و گەورە دەبێت.

کادیرانی بزووتنەوەی ژنانی کوردستان کە بەشداریان لە خەباتی گەریلادا کرد، هەمیشە لەدژی دوژمنی خۆیان، هەستی ئازادی و نیشتمانپەروەرییان لەسەر بنەمای بەرخۆدان بەرز کردووەتەوە. سه رچاوه ی سه ره كی هۆشیاری و ئیراده و ڕێكخستن و چالاکی ژنان ئەو شەڕی گه ریلایەیە كه له چیاکاندا بەڕێوە دەچێت. سەرچاوەی سەرەكی ئەو سوپا و ڕێكخراوەی ژنان كه له هەر پارچەی كوردستان له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گەشەیان كردووه ، خەبات و تێكۆشانی ئێمەیە له چیاکان . سوپای گەریلای ژنانمان لە ژێر ناوی یەژەئاستار دامەزرا و تا ئێستاش شادەماری سەرەکی بزووتنەوەی رزگاریخوازی ژنانمانە، سەرچاوەی بەرخۆدان و ئازادییە.

بێریتان کاریگەرترین مۆدێلی فەرماندەیی ژنانە

شەهید بێریتان لە مێژووی ئازادی ژنانماندا جێگەیەکی زۆر مێژوویی و گرنگی هەیە. هەڤاڵ شەهید بێریتان لە کاتێکدا کە ڕێبەرەکەمانی نەبینیبوو، بەڵام لە ئاستێکی بەرزدا لە ڕاستییەکانی رێبەرتی تێگەیشت. دوای خوێندنەوە و تێگەیشتن لە شیکارییەکانی ڕێبەر بەشداری کرد. دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی گەریلا کرد، تێگەیشتنی خۆی بەهێزتر کرد و لە ڕاپۆرتێکدا کە بە مانایەکی گەورە و ئیدیعای بۆ ڕێبەرەکەمان نووسیبووی، ڕایگەیاند کە دەیەوێت "ڕۆمانێک لەسەر بنەمای شیکارییەکانی ڕێبەرەکەمان" بنووسێت. هەروەها شیعرێکی لەسەر فەلسەفەی ئازادی نووسیوە. بۆیە دەتوانین بڵێین بێریتان لەرووی سەربازی و سیاسییەوە کەسایەتییەکی هونەری و زیندوویییەکی بەرزی کەسایەتی و تایبەتمەندییە فرەلایەنی هەبوو. هەڤاڵ بێریتان لە سوپای ژنانماندا کاریگەرترین مۆدێلی فەرماندەیەکی ژنە. کەسایەتی و هەڵوێستی سەربازی هەڤاڵ بێریتان و شەهیدبوونی هەڤاڵ بێریتان ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی لە سوپای ژنانماندا گێڕا و کاریگەریی لەسەر هەموو ژنان دانا.

هەڤاڵ بێریتان لەدژی تەسلیمیەت، خیانەت، سیاسەتی قڕکردنی دوژمن و کۆیلەکردنی ژنان، بە زانستی، بە متمانە و دڵسۆزی و جۆش و خرۆشەوە بەرخۆدانی کرد. فەلسەفەی ژیانی ئازادی رێبەرتی بەباشی تێگەیشت، هەڵوێستی ژنانی دەرسیم و شکۆمەندی کە بۆ ئەوەی تەسلیم دوژمن نەبێت خۆی لە شاخێکدا هەڵدایە خوارەوە، لەنێو ریزەکانماندا زیندوو کردەوە.

یەژەئاستار رێکخستنێکی فیداییە

ئەمڕۆ سوپای ژنانمان لە کەسایەتی یەژەئاستاردا گەیشتوتە ئاستێکی پێشکەوتووی نائاسایی. ئەم ئاستە دواجار بە چالاکی خۆسەری شەڕی زاپ و ئاڤاشین ئاشکرا بوو. یەکەمجارە لە مێژووی ئێمەدا چالاکییە خۆسەرەکان لەڕووی چۆنێتی و چەندێتیەوە بەهێزتر دەبن. لە ئامارەکاندا ئاماژە بەوە کراوە کە زیاتر لە ٤٠٠ چالاکی سەربەخۆ ئەنجام دراوە. گەریلاکانی یەژەئاستار لە تونێلەکاندا پێشەنگایەتی بەرخۆدان دەکەن.

لەم چوارچێوەیەدا پێویستە چالاکیەکانی سارا تۆلڵەڵدان و ڕوکەن قامیشلۆ بە جیاواز هەڵبسەنگێندرێت. لە مێژووی ئێمەدا یەکەمجارە دوو هاوڕێی ژن لە شارە گەورەکاندا بەم شێوەیە چالاکی قاڕەمانانە ئەنجام دەدەن. بێگومان لە ڕابردووشدا فیداکاری زۆر ئەنجامدراوە. یەژەئاستار خۆی رێکخستنێکی تایبەتە. بەڵام ئەمە یەکەم جار بوو دوو هاوڕێی ژن چالاکیەکی لەو شێوەیەیان لە شارە گەورەکان ئەنجام بدەن. ئەم چالاکیەدا هاوشێوەی چالاکی هەڤاڵ زیلان نیشان دەدات لە شەڕدا دەبێ چ تاکتیک و میتۆدێک پەرەی پێبدرێت. دەریدەخات کە دەبێت شێوازی گەریلا لە شار و شارە گەورەکاندا بڵاوبێتەوە. بۆیە پێویستە شەڕەکە تەنها لە شاخ و تونێلەکان نەبێت، بەڵکو لە شارە گەورەکانیشدا ئەنجام بدرێت. چالاکیەکە کە پێناسەی ئەوە دەکات، چۆن دەتوانرێت چالاکی بەم شێوەیە ئەنجام بدرێت و چۆن دەتوانرێت بەدی بهێنرێت. خاڵێکی زۆر گرنگ کە پێویستە لێرەدا ئاماژەی پێبدرێت، ئەو هاوڕێیەتی و خۆشەویستی و دڵسۆزییەی ژنە کە لە بەهۆی هەڤاڵ سارا و روکەنەوە پەرەی سەندووە. هاوڕێیان پێکەوە بە قووڵی بەشداری ئەم چالاکییە دەکەن. هەڤاڵتی ژن بناغەی خوڵقاندنی کۆمەڵایەتیبوونە. ژن تەنها بە هەڤاڵتی و بە پەرەپێدانی رێکخستن و هزر و پراکتیکی بەکۆمەڵ، لەسەر ئەم بنەمایە دەتوانێت ئازاد بێت. هەروەها سوپای ژنان لەسەر بنەمای زیرەکی و ڕێکخستنی ژنان گەشەی کرد. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ژنان ئازاد ده‌كات، پاراستنی ژنانه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای سوپای ژنان. ژنان تەنیا بە بوون بە سوپا و خۆڕێکخستن دەتوانن ئازادی بەدەست بهێنن.

هەر دۆخێک لە کوردستان رووبدات لە ناوچەکە بڵاودەبێتەوە

بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی گەریلاکانی ئازادی بە هەموو دڕندەییەکانییەوە بەردەوامە. ماوەی ٦ مانگە شەڕێکی زۆر سەخت بەڕێوەدەچێت. دەوڵەتی تورک لەم دواییانەدا بە فڕۆکەی چاودێری هەوڵیدا شەڕەکە کۆنترۆڵ بکات. هەرچەندە فەرماندەیی هەپەگە - یەژەئاستارمان شەهیدیان بەخشیوە، بەڵام بەو ڕێوشوێنانەی کە پەرەیان پێداوە، بە عەقڵ و ئیرادەیەکی گەورەی گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتیکەوە، تەکنیکی فڕۆکەی چاودێریان پووچەڵ کردووەتەوە.

بۆیە دەوڵەتی تورک هەموو ڕێسا و یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل کرد و چەکی کیمیایی بەکارهێنا. بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەرئەنجامی بەرخۆدانی گەریلایە. جیهان لەم بارەیەوە بێدەنگ بوو. بەڵام نابێت ئەوە لەبیر بکرێت کە دەوڵەتی تورک بە ڕوون و ئاشکرارەوایەتی بە بەکارهێنانی چەکە کیمیاییەکان دەدات. ئەم دەوڵەت و حکومەتانە کە ئەمڕۆ لە بەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژ بە گەریلاکانی کورد بێدەنگن، دەبێت بیر لەوە بکەنەوە کە سبەی هەمان شتیان بەسەر دێت. هه‌روه‌ها پێویسته‌ ئه‌وه‌یان له‌بیر بێت كه‌ هه‌ر دۆخێكی ئه‌رێنی و نه‌رێنی كه‌ له‌ كوردستاندا دروست دەبێت، تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌یه‌ كه‌ به‌ ده‌وروبه‌ریدا بڵاو ده‌بێته‌وه‌.

لەم چوارجێوەیەدا بە پیشەنگایەتی گەریلاکانی یەژەئاستار لە زاپ و ئاڤاشین بەرخۆدانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت. گەریلاکانی یەژەئاستار و هەپەگە لەسەر ئەم بناغەیە بەرخۆدان دەکەن و سڵاویان بۆ دەنێرم و بە جۆش و خڕۆشەوە پیرۆزباییان لێدەکەم.

بە یادکردنەوەی ناگیهان لێکۆلینەوەی ژنەلۆژی زیاتر گەش دەکەین

دەوڵەتی تورک هەموو شتێک دەکات بۆ نەهێشتنی بزووتنەوەی ئازادیمان. ئێدی ڕووخساری دڕندە و قێزەون و بکوژی خۆی ناشارێتەوە و بە ئاشکرا پیشانی دەدات.

نموونەی ئەمەش شەهیدکردنی ناگیهان ئاکارسەل بوو لە سلێمانی. ژنان و گەلەکەمان و بزووتنەوەکەمان دەزانن هۆکاری زۆرن بۆ ئەم تاوانانە.

بەم تیرۆرە جارێکی دیکە بزووتنەوەی ئازادی ژنانمان کرایە ئامانج. ئەوانەی زۆرترین پەیوەندییان بە فەلسەفە و ڕێکخستنی رێبەرمانەوە هەیە، ژنانن هەروەک چۆن لە کۆمەڵکوژی پاریسدا، لە ڕێگەی ژنانەوە پەیامێکیان بۆ بزووتنەوەکەمان نارد. هاوڕێمان ناگیهان لە کۆمیتەی ژنۆلۆژی کاری دەکرد. بە ئیرادە و خۆشەویستییەکی زۆرەوە بۆ گەشەپێدانی زانستی ژنان کاری کرد. بە کارەکانی ژنۆلۆژی، کوردایەتیی ساختە و خزمەتکاری و خیانەتی دەشیفرە کرد، کاری لەسەر بەنرخترین بەرهەمی فیکری و ئەکادیمی و ئازادیی ژنان دایەوە.

ژنۆلۆژی لوتکەی کۆکردنەوەی هزری بزوتنەوەی ژنانمانە. ژنۆلۆژی ڕۆڵێکی ستراتیژی لە قووڵکردنەوەی هۆشیاری ژنان و بنیاتنانی سیستەمی ژناندا دەگێڕێت. هەموو لایەنە دەمامکدار و پەرێشانی عەقڵیەتی پیاوی باڵادەست لە ڕێگەی ژنۆلۆژیەوە بە قووڵی شیدەکرێنەوە. بە واتای فراوانکردنی ئاسۆی ژن دێت.

هەڤاڵ ناگیهان کرایە ئامانج، چونکە دەیتوانی هەموو ئەم تایبەتمەندیانە کۆبکاتەوە. بەڵام بۆ ئەوەی ئەو هاوڕێیانەمان کە لە بواری ژنۆلۆژیدا کاریا دەکرد لە چوارچێوەی بزوتنەوەی ژنی ئازادمان و لە نێو گەلەکەمان و لەنێو گەلاندا بەبیربهێنینەوە پێویستە پەرە بە خەباتی ژنۆلۆژی بدرێت. پێویستە ئەم خەباتە لە هەموو شوێنێک بڵاوبکەینەوە. وڵامی راست بۆ یادەوەری هەڤاڵانمان ئەوەیە کە قووڵتر بچیتە ناو ژنۆلۆژیەوە. لە هەمان کاتدا پێویستە لە هەموو بوارەکانی پراکتیکیدا گرنگی بە ژنۆلۆژی بدەین.

ژن، ژیان، ئازادی بە تەنیا دروشمێک نییە

هاوکات لەگەڵ ئەو پێشکەوتنانەی کە لە بەسوپابوونی ژناندا بینیمان، دۆخێکی دیکە کە دەبێت لەم قۆناغەدا بە شێوەیەکی زۆر گرنگ سەرنجی بخەینە سەر، سەرهەڵدانە لەسەر بنەمای دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە ئێران و کوردستان، لەدژی کوشتنی ژینا ئەمینی 'ژن، ژیان، ئازادی' تەنها دروشمێک نییە. بەهێزترین دەربڕینی فەلسەفەیی ژیانی رێبەرمانە. یەکێکە لە دروشمە سەرەکییەکانی بزوتنەوەی ژنانمانە. زۆر مانادارە کە هەموو گەل، ژنانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەدەوری ئەم دروشمەدا کۆببنەوە. ئەم دروشمەی ئێمە ئێستا لەلایەن هەموو ژنانی جیهانەوە قبوڵکراوە. ئەمەش ئاستی کاریگەریی رێبەرمان و بە تایبەتی کاریگەری بزوتنەوەی ژنانمان، لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان پیشان دەدات.

ژنان پێشەنگایەتیی شۆڕشی ئێران دەکەن. لەم شۆڕشەدا ژنانی کورد ڕۆڵی پێشەنگ دەگێڕن. لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێویستە ژنان و گەلەکەمان رێکخستن و پاراستن بەهێزتر بکەن. گرنگە ژنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان پشتیوانی و بەشداری لەم خەباتەدا بکەن.

بزووتنەوەی رزگاریخوازی ژنانمان بە شۆڕشی ژنانی رۆژئاوا و سوپای یەپەژە گەیشتە بەرزترین ئاست. شۆڕش و بەرخۆدانی ژنان لەلایەن هەموو جیهانەوە وەک سەرچاوەی ئازادی قبوڵکراوە.

دەوڵەتی تورک فەرماندەکای قەسەدە، یەپەگە و یەپەژەی کردە ئامانج کە لەدژی داعش شەڕیان کرد. پێشەنگەکانی شۆڕشی ژنان و فەرماندەکانی یەپەژەی کردە ئامانج. ژیان تۆڵهەڵدان، سۆسن بیرهات، رۆژ خابور، هەڤاڵ بارین کە لە شەڕی دژی داعشدا بە فیداکاریەکی گەورەوە خەباتیان کرد کرانە ئامانج. لە هەمانکاتدا خوێندنگای پەروەردەیی ژنانی گەنجیان کردە ئامانج. شەهیدبوونی هەڤاڵ زەینەب ساروخان نیشانەی بەرچاوە. بە شەهیدکردنی پێشەنگەکانی شۆڕش دەیانەوێت کۆتایی بە شۆڕش بهێنن. بە تایبەتی فەرماندە و پێشەنگەکانی ژنان دەکەنە ئامانج. بە چ واتایەک دێت. دەیانەوێت کە شادەماری ئازادی ژن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببڕن. بەپێچەوانەوە ، لە هەرێمەکە چی رووبدات، تێکۆشانی ئازادی ژن پێشدەکەوێت.

سەدەی ٢١ بکەینە سەدەی ئازادکردنی ژن

ئەو راپەڕین و خۆپێشاندان و سەر‌ەلدان و کاردانەوانەی کە لە دەوری ژنان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان پەرەیان سەندووە، نیشانی دەدەن کە ئێمە لەسەر ئەم بنەمایە لە پرۆسەیەکی نوێی خەبات و بەرخۆدان و گەشەکردنداین.

لەسەر ئەم بنەمایە قسەکانی ڕێبەرمان کە وتی "سەدەی بیست و یەک سەدەی ژنان دەبێت" دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. بەم شێوەیە تەڤگەری ئازادی ژنانمان بۆ ژنانی کورد لەبەردەم ئەرکێکی پێشەنگایەتی زۆر بەرفراواندایە.

لە مێژوودا زۆر شۆڕش و شەڕی ئازادی بە زۆر فیداکاری و بەرخۆدان سەرکەوتوو نەبوون. بەو پێیەی شۆڕشی مێژوویی سۆڤیەت نەیتوانی سیستەمی جێگرەوە دروست بکات، نەیتوانی خۆی لە تێکەڵبوون لەگەڵ سیستەمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیس ڕزگار بکات. بە پەرەپێدانی سیستەمی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتی بە پێشەنگایەتی ژنان، ئەمجارە دەرفەتمان بۆ ڕەخساوە شۆڕشێکی ڕاستەقینە بەرپابکەین. کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک و مۆدێلی نەتەوەی دیموکراتیک کە لەسەر بنەمای هێڵی دیموکراسی و ئازادی ژنان و ئیکۆلۆژیی ڕێبەرمان پەرەی سەندووە، دەتوانن کێشە و ئاڵۆزیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان چارەسەر بکەن. لێرەدا هاوکاری لەسەر بنەمای پێشەنگایەتی ژنان و ڕێکخراوە سەربەخۆکانی ژنان زۆر گرنگن. خەباتی ئێمە لە پێناو ئازادیی ژناندا نەک تەنیا بۆ ژنان، بەڵکو بۆ گەلانیش، بە پلان و ڕێکخستن لەسەر بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکانی مرۆڤایەتی دەتوانێت سەرکەوتوو بێت.

بەم شێوەیە ڕۆڵ و ئەرکە مێژووییەکانی پێشەنگەکانی ژنان و بەتایبەت ژنانی کورد لە پرۆسە شۆڕشگێڕییەکان و خوڵقاندنی ژیانێکی نوێدا جددی و فراوانتر بووە. کارەکتەری ئەو پرۆسەیەی کە تێیدا دەژین، سیما و کاراکتەری ئازادیی ژنانە. ئازادی مرۆڤ لەسەر بنەمای پێشەنگایەتی ژنانی زانا و ڕێکخراو گەشە دەکات. بەم مانایە ئێمەی ژنان دەبێت بە بەهێزکردنی رۆڵی پێشەنگایەتی لە بەڕێوەبردنی چالاکی سیاسی و سەربازی و دیپلۆماسی و کۆمەڵایەتیدا، سیما و کارەکتەری ئەو سەردەمەی تیایدا دەژین بەرز بکەینەوە و تێکۆشانمان بۆ ئازادی گەشتر بکەین. لە رێگەی پەرەپێدانی پاراستن لە خۆمان و گەورەکردنی بەرخۆدان و بنیاتنانی ژیانێکی نوێ لەسەر بنەمای هۆشیاری هاوبەش و ڕێکخستنی هاوبەشی ژنان بە ئازادی بگەین. ئێمەی ژنان دەبێت بزانین جگە لە سەرکەوتن هیچ ڕێگەیەکی دیکەمان نییە.

وەرن پێکەو با ئەم دەرفەت و شانسەی ڕزگاری لە مێژووی ئازادی ژناندا هەڵسەنگێنین. ئێمە چاوەڕێی هیچ شتێک نەکەین بەڵام خاوەن دەستپێشخەری بین. هەمیشە بەرهەمهێنەر بین و بە هەڵوێست و ئامادەیی خۆمان لە هەموو شوێنێک، بەشدارییەکمان هەبێت کە ڕێگا نیشان بدات و ئەرکی پێشەنگایەتیمان گەشتر بکات. بەرخۆدان و وڵاتپارێزی و ئازادی و دیموکراسی و دادپەروەری و یەکسانی پەرەپێبدەین و سەدەی بیست و یەک بکەینە سەدەی ئازادی ژنان.

لەسەر ئەم بنەمایە لە ٣٠ساڵەی دامەزراندنی سوپای ژناندا، بەدڵنیاییەوە ژنان و گەل بە فەلسەفەی ژیان و بەرخۆدانمان کە لەسەر بنەمای "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن ژیان ئازادی" دامەزراوە، سەردەکەون.

ف.ق