بەشدارانی کۆنفڕانسی کەنەکە: پێویستە پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت

لەبەرانبەر هێرشی داگیرکەری بۆ پیشاندانی هەڵوێستێکی هاوبەش کۆنفڕانس ئەنجامدرا. بەشداربووانی کۆنفڕانسەکە داوایان کرد پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت.

لەسەر بانگەوازی کەنەکە بە دروشمی ' لەبەرانبەر داگیرکەری دەوڵەتی تورک کۆنفرانسی هەڵوێستی نەتەوەیی' کۆنفڕانسێکی ئۆنلاین ئەنجامرا. نوێنەرانی پارتی و لایەنەکان و رۆشنبیران بەشداریان لە کۆنفڕانسەکەدا کرد. لە قسەکانیاندا بەشداربووان رایانگەیاند، پەکەکە بۆ ئازادی گەلی کورد تێدەکۆشێت و داوایان کرد پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت.

لە بەشی دووەمینی کۆنفڕانسەکەدا هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل رەمزی کارتال ئاماژەی بەوەدا کە هەندێک هێز لەبەرانبەر داگیرکەری تورک بێدەنگ دەبن. کارتال باسی ئەوەی کرد کە پێویستە بەر لە ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا، هاوکاری لە گەلی کورد داوا بکرێت و وتی، "ئەگەر رۆشنبیر، رۆناکبیر و سیاسەتمەدارانی کورد لە بەرانبەر ئەم هێرشە بێدەنگ ببن، جییهانیش بێدەنگ دەبێت. پێویستە ئێمە لەبەرانبەر داگیرکەری دەنگی خۆمان بەرز بکەینەوە. بێدەنگی بەرانبەر داگیرکەری گوناح و شەرمە. پێویستە بێدەنگی شەرمەزار بکەین."

نوێنەری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەختیار مستەفاش ئاماژەی بە بێدەنگی هەندێک هێزی باشوری کوردستان کرد.

نوێنەری پارتی پێشڤەڕۆ حەسەن جەنگۆش رایگەیاند، بۆ شکاندنی هێرشەکان پێویستە هەوڵ بۆ یەکێتی نەتەوەیی بدرێت و وتی، " گەریلا و پێشمەرگە لە بەرەی شەڕدا هەموو کاتێک سەرکەوتوون، بەڵام لە رووی سیاسیدا سەرکەوتن کەمە. بۆیەش یەکێتی نەتەوەیی گرنگیەکی گەورەی هەیە."

نوێنەری تەڤگەری ئازادی تارا حسێنیش باسی ئەوەی کرد کە بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکەری و هێرشەکان پێویستە پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت.

هاوسەرۆکی کۆن – مەد تاهیر کۆچەر وتی، دەوڵەتی تورک بەهۆی ئەوەی کە کورد وەک دوژمنی خۆی دەبینێت، هێرش دەکاتە سەر دەستکەوتەکانی گەلی کورد و وتی، "پێویستە یەكێتی کورد دروست ببێت."

ژمارەیەک بەشداربووانی کۆنفڕانسەکە بەم شێوەیە قسەیان کرد:

سەلیم سادراک: پێویستە پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت. پێویستە بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری هەوڵ بدەین.

رێکار ئەحمەد: دیارە کە ئەمریکا و ئەوروپا پشتگیری لە دەوڵەتی تورک دەکەن. پێویستە ئێمە بە لۆبی خەبات بکەین کە دەوڵەتی تورک نەک پەکەکە هەموو کورد دەکاتە ئامانج.

موحسین عوسمان: ئەحمەدی خانی ٣٠٠ ساڵ لەمەوبەر باسی یەکێتی کوردی کردووە، بەڵام تا ئێستاش یەکێتی نێوان هێزە کوردیەکان دروست نەبووە.

ئازاد محەمەدزادە: لە ناوەندی هێرشەکانی سەر کوردستاندا ئامانجە گەورەکە باشور و باکوری کوردستانە. دەیانەوێت گەلی کورد بەم شێوەیە بترسێنن.

مستەفا رەشید: پێویستە بۆ ئەوەی پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێێت، خەبات بکرێت.

ف.ق