بەشداربووانی رێپێوانی ئازادی بە گەرمی لە نسێبین پێشوازییان لێکرا

باسکی وانی 'رێپێوانی گەورەی ئازادی' کە لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری دیموکراتیک بۆ پرسی کورد دەستیپێکراوە، لە هەشتەم رۆژدا گەیشتنە نسێبینی مێردین.

جەماوەر لە سەرلەبەیانییەوە لە بولڤاری شیرین کۆبوونەوە و دەستیان بە ئاهەنگگێڕان کرد.

کاتژمێر ١٤:٠٠ بەشداربووانی رێپێوانی ئازادی گەیشتنە نسێبین و بە هەلهەلەوە پێشوازییان لێکرا.

لە کاتی پێشوازییەکەدا دروشمی 'بژی بەرخودانی زیندانەکان' وترایەوە.

بەشداربووانی رێپێوانەکە لە پارکی ئاشتی لێدوانی رۆژنامەوانی دەدەن و دواتر سەردانی عەبدولجەلیل کەسکین دەکەن کە دوای ٣١ ساڵ مانەوەی لە زیندان ئازادکرابوو، هەروەها دواتر عومەر کلیچیش بەسەردەکەنەوە کە پاش ٣٠ ساڵ زیندانی ئازادکرابوو.

بەشداربووانی رێپێوانەکە بڕیارە گڵکۆی موسا عەنتەریش بەسەر بکەنەوە.

هـ. ب