کۆمیتەی رێکخستنی مەخموری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، کۆمیتەی رێکخستنی مەخموری حزبی شیوعی کوردستان و کۆمیتەی رێکخستنی مەخموری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان لەبارەی دۆخی کەمپی مەخمور و پەلاماری سوپای عێراق بۆ سەر خەڵکی مەدەنی کەمپەکە کە بەهۆی زوڵمی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئاوارە بوون، بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، " داواکارین لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخەکە بدەن و کێشەکە بە دیالۆگ چارەسەر بکەن."
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا حزبە کوردستانیەکان دەڵێن، " ئێمە دژی هەموو توندوتیژیەکین کە ببێتە هۆی خوێنڕشتن، بۆیە پێویستە ئەم کێشەیەی نێوانیان بە دیالۆگ و گفتوگۆ چارەسەر بکرێت و مافی پەنابەرێتیان پارێزراو بێت. مافی ئازادیەکانیان فەرامۆش نەکرێت. ژیانیان پارێزراو بێت. ئەم سنورە لە دۆخێکی نالەبار و هەستیاردایە و ئەم دۆخە چاوەڕواننەکراوە رێخۆشکەرە بۆ تیرۆریستان."
بەیاننامەکە بەم شێوەیەیە:
" داواکارین لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بێنە سەر خەت بۆ هێورکردنەوەی ئەو توندوتیژیەی کە لە کەمپی (رۆستەم جوودی) کوردانی تورکیا، لە مەخمور دروست بووە، لەنێوان هێزە عێراقیەکان و خەڵکی کەمپەکە، ئێمە دژی هەموو توندوتیژیەکین کە ببێتە هۆی خوێنڕشتن، بۆیە پێویستە ئەم کێشەیەی نێوانیان بە دیالۆگ و گفتوگۆ چارەسەر بکرێت و مافی پەنابەرێتیان پارێزراو بێت. مافی ئازادیەکانیان فەرامۆش نەکرێت. ژیانیان پارێزراو بێت. ئەم سنورە لە دۆخێکی نالەبار و هەستیاردایە و ئەم دۆخە چاوەڕواننەکراوە رێخۆشکەرە بۆ تیرۆریستان.
لە کۆتاییدا هیوادارین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە ئەردکی خۆی هەڵسێت و کۆتایی بەم تەنگەشەیە بهێنێت."
ف.ق