بوڵدان: دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بە هێزی ژن تێکدەشکێت
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند، دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بە هێزی ژن تێکدەشکێت.
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند، دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بە هێزی ژن تێکدەشکێت.
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، ئایشە ئاجار باشاران وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە و چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) بەبۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان لە ناوچەی دەفنەی هاتای بە دروشمی ' یەکگرتنی ژنانت ژیانی ئازاد' کۆبونەوە. ژنان پانکارتی ' ژن ژیان ئازادی' ، ' بژی بەرخۆدانی ژنان' و ' ئێمە بە تەنیا نین، پێکەوەین' بەرزکردەوە و پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە قسەی کرد.
بوڵدان رایگەیاند، ٨ی مارس کە کەشێکی پرسەدا پێشوازی دەکەن و وتی، " خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ لێرەم و لەگەڵ ئێوەدام. ئەمساڵ ٨ی مارس لەنێو پرسەدا پێشوازی لێدەکرێت. ئەوی ئەمساڵ لە ٨ی مارسدا دەبینرێتم پرسە، ئازار، تووڕەیی و لە هەمان کاتدا یەکگرتنە. بۆیەش ئەمڕۆ ئێمە لێرەین. لە رۆژی یەکەمی بومەلەرزەکەدا ژنان لە هەموو جێگەیان لە یەکیان گرت، لە هاتای، مەرەش، سەمسور، ئامەد، مەلەتی و عوسمانی."
بوڵدان سوپای ژنان کرد کە لە یەکەم رۆژی بەمەلەرزەکەدا لە گۆڕەپانەکان بوون، بوڵدان سوپاسی ژنانی فێمینیست، ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە و هەموو ژنانی خۆبەخش کرد و وتی، " ژنان پردێکیان لەنێوان خوشکاندا دروست کرد، پردێکی هێژایە و هیچ کاتێک ناڕووخێت.
'ئەم دەسەڵاتە تێکدەکشێنین'
هاوسەرۆکی هەدەپە دەڵێت، " بۆ ئەم دەسەڵاتە، هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە تێک بچێت، هەرچیەکمان لەدەست بێت دەیکەن، بەرپرسیاری خۆمان جێبەجێ دەکەین. کاتی ئەوە هاتووە کە بە دروشمی ' ژن ژیان ئازادی' یەکێتیەکەمان زیاتر فراوان بکەین. کات کاتی یەکگرتنە. ژنان چەندێک یەکێتیەکەیان بەهێز بکەن، ئەوەندە دەسەڵات لاواز دەکەن. بەڵێن دەدەین، ژنان بە تەنیا جێناهێڵین، بەڵێن دەدەین پێکەوە برینەکانمان ساڕێژ دەکەین و پێداویستی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە دابین دەکەین."
ف.ق