بووڵدان: ئەوانەی کە لە ڕۆبۆسکی کۆمەڵکوژیان کرد، تیرۆریستن

لە ٩هەمین ساڵی کۆمەڵکوژیەکەی ڕۆبۆسکیدا یادی قوربانیانی ئەو کۆمەڵکوژیە کرایەوە. پەرڤین بووڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە لە مەراسیمێکدا قسەیکرد و وتی، " ئەگەربە نیازن بەدوای بکوژەکان وتیرۆریستاندا بگەڕن با بە دوای ئەوانەدا بگەڕن کە لە ڕۆبۆسکی کۆمەڵکوژیان ئەنجامداوە

لە ٩هەمین ساڵی کۆمەڵکوژیەکەی ڕۆبۆسکیدا یادی قوربانیانی ئەو کۆمەڵکوژیە کرایەوە. پەرڤین بووڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە، هاوبەرێوەبەری هەدەکە ئیدیل ئوگوورلوو، بەدران ئوزتورک هاوسەرۆکی کەجەدە، سالیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی دەبەپە، کەسکین بایندر، وتەبێژی هەدەپە ئیبرۆ گونای، ئەندامانی مەجلیسی پارتەکان و دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندەکان، پەرلمانتارەکان عەلیجان ئونلو، فەلەکناس ئوجا، حەسەن ئوزگونەش، حسێن کاچماز، کەماڵ بولبول، نووران ئیمیر، سزای تەمەلی و تەیب تەمەل بەشداری مەراسیمەکە بوون. لەسەر ناوی بنەماڵەکانی رۆبۆسکی زەکی تۆسوون قسەیکرد.

' بەڕێکەوت نەبوو، کۆمەڵکوژی بوو'

دوای وتەکانی زەکی تووسەن، پەرڤین بووڵدان قسەیکرد و سەر سەلامەتی لە بنەماڵەی قوربانیان کرد.

بووڵدان وتی، " ٩ساڵ بە سەر ڕووداوی رۆبۆسکی دەربازبووە. ئەو رووداوە سەختە، ئەو کۆمەڵکوژیە تەنیا لیرە نەماوە، سنوورەکانی دەرباز کردووە  بووەتە ئازارێکی قوورس. بێگومان ئەمە هەڵە یان رێکەوت نییە. ئەوە کۆمەڵکوژیەکی ئاشکرابوو. کۆمەلکوژیەک کە دەوڵەت و حکومەت بە زانابوون و خوازراو بە سەرگەلی ڕۆبۆسکیدا بۆمبیان باراند و ئەو خەڵکەیان کۆمەڵکووژ کرد.

ئەو مێژووە ساڵانێکە کە شایەدی ئەوئازارە دەدات. چیاکان و مرۆڤەکان لەو شوێنەدا شایەدی ئەو ئازارەن. لەوێ لەدژی گەلی کورد تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجامدرا. بێ مافی لە ئاستی کورداندا کرا. گۆرستانەکان کاولکران، مرۆڤەکان کوژران، کوژراوەکانیان شاردەوە. ئە چیا، بەرد، فرمێسکی ئەو ئازارەیە.  ئەوە مێژووی گەلی کوردە. ئێمە باس لە کۆمەڵکوژیەکی مێژوویی دەکەین کە هیچکات لە بیرناکرێت و دەبێت رۆژێک بکەرەکانی دادگایی بکرێن"

بوولدان ئەوەی خستەڕوو کە ڕۆژێک دێت کە ئاکەپە بڕوات و وتی، ' بە چوونی ئاکەپە حکومەتی نوێ واز لەم رووداوە ناهێنێت. بەناوی هەدەپە جارێکی تربەلێن دەدەین کە ئەو کارە سیاسیانەی کە تا ئیستا کراوە هاوکات لەڕووی یاساییەوە کارلە سەر ئەودۆسیە بکەین.ئێمە کەمکاریەکی گەورەمان کرد کە بەڵگەکانمان بە تێرو تەسەلی نەخوێندووەتەوە و ناچارین کە ئەم کەموکۆریە چارەسەر بکەین. دڵی کەس قەبووڵ ناکات کە دڵی بنەماڵەی دڵسووتاو بشکێت. لەبەر ئەوەی کە ئەوئازارە تەنیا هی بنەماڵەکان نییە و ئێشی هەموومانە."

'ئەوانەی بەدوای تیرۆریستاندا دەگەڕێن، پێویستە سەیری کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی بکەن'

پەروین بوڵدان بەبیریهێنایەوە کە ڕۆژێک دوای کۆمەڵکوژیەکە، لە مانشێتی ڕۆژنامەکاندا نووسرابوو "دەوڵەت گەلی خۆی بۆردومان کرد" و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا، "ئەردۆغان کە ئەو کاتە سەرۆکوەزیر بوو، وتی، 'ئەم دەوڵەتە گەلەکەی بۆردومان کرد'. بۆچی ئەم قسەیەی کرد؟ بۆ ئەوەی سەری رووداوەکە بگرێت، بەرپرسەکانی پاراست. بەڵام ئەوانەی بۆمبەیان باراند دیار بوون کێن، هەموو شتێک بە پلان ئامادە کرابوو و لەگەڵ ئەوەش بە شێوەیەکی دووڕوویی قسەیان کرد و وتیان، 'دەوڵەت گەلەکەی بۆردومان دەکات'. دواتر قسەیان کرد و وتیان، 'رێگا دۆسیەی ئەم رووداوە دابخرێت'. بەڵام روداوەکە تا ئێستاش لە بنمیچێکی ئەنقەرە شاردراوەتەوە.

ئەوان هەموو ڕۆژێک زوڵم لە خانەوادەکانیان دەکەن، ئەوان هەموو ڕۆژێک هەڵدەستن و لەجیاتی ئەنجامدەران، خانەوادەکان سزا دەدەن. یەکێک لە ڕۆڵەکانی ئەو خانەوادانە فەرهاد ئەنجو بوو کە چەندین ساڵ زیندانیکرا، ئەوانەی کە تا ئێستاش وەلی ئەنجویان زیندانیکردووە، پێویستە بزانن، ئەگەر دەیانەوێت لەم وڵاتەدا بەدوای تیرۆریست و بکوژەکان بگەڕێن، پێویستە سەیری کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی بکەن.

بۆیەش بە ناوی هەدەپەوە، ئیمە بۆ داواکاری خانەوادە جگەرسوتاوەکان هەموو کاتێک هەوڵ دەدەین، لەگەڵ ئەوانداین. بێگۆمان ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژیەکە ڕۆژێک سزادەدرێن. لە ڕووی سیاسی و یاساییەوە هەرچیەک پێویستە بێت دەیکەین. ئێمە لێرەوە لەبەرانبەر خانەوادەکانمان بەڵێن دەدەین، هەموو کاتێک هاوخەمی ئەوانین. جارێکی تر سەرەخۆشی لە خانەوادەی قوربانیان کۆمەڵکوژیەکە دەکەین."

ک-ش، ف-ق