بەئامانجکردنی شێخ سەعید لە ئێلیح شەرمەزار کرا
پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی ئێلیح بەرامبەر بە ئامانجکردنی شێخ سەعیدی شەرمەزار کرد و وتی:"هێرش دژی بەهاکانمان قبوڵ ناکەین."
پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی ئێلیح بەرامبەر بە ئامانجکردنی شێخ سەعیدی شەرمەزار کرد و وتی:"هێرش دژی بەهاکانمان قبوڵ ناکەین."
پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی ئێلیح سەبارەت بە هێرشەکانی دژی یەکێک لە سەرۆکەکانی گەلی کورد شێخ سەعید لە پارکی یڵماز گونەی بەیاننامەێکی خوێندنەوە. لە بەیاننامەکەدا نووسراوی"دەست و زمانە پیسەکانتان لە بەهاکانمان هەڵگرن" بەرز کرایەوە و تێکۆشەرانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد(تەژەئا) و ئەندامانی مەجلیسی دایکانی ئاشتی و ڕێکخراوەکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە) ، سەندیکای پارێزەرانی ئێلح و ئەندامانی پلاتفۆرم بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.
ڕەمەزان بیلمەز، بەرپرسی لقی ئەیتیم سەنی ئێلیح لە بەیاننامەیەکدا قسەی کرد و ڕایگەیاند، شێخ سەعید و هەڤاڵانی تێکۆشانیان بۆ مافەکان کردووە بۆیە سووکایەتی بە بەهاکانی گەلی کورد قبوڵ ناکەین.
بیلمەز باسی لەوەشکرد، شێخ سەعید و هەڤاڵانی وەک سەید ڕەزا و نوری دێرسیمی بەها گرنگەکانی گەلی کوردن و لە درێژەی قسەکانیدا وتی:"بەهۆی ئەوەی بلوارێک بە ناوی ئەوەو دانرابوو، هێرشی ڕەگەزپەرستی لە دژی شێخ سەعید و هەڤاڵانی دەستیپێکرد. ئێمە ئەم هێرش و لێدوانە درۆیانە قبوڵ ناکەین."
شێوەیە بیلمەز کۆتایی بە وتارەکەی هێنا:"بەهۆی سیاسەتی لەناوبردن، نکۆڵیکردن و چەوساندنەوە، کێشە بنەڕەتییەکانی تورکیا چارەسەر ناکرێن، ئێمە دوبارە پڕۆسەیەک ئەزموون دەکەین کە سیاسەتی توندوتیژی و شەڕ لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بڵاو بووەتەوە، دیموکراسی، یاسا، سەرەتاییترین ماف و ئازادین بەڵام ئەوانەشیان نەهێشتووە. ئێمە خاوەنداری لە بەهاکانی گەلی کورد دەکەین کە تێکۆشانیان بۆ ئاشتی، یەکسانی، دادپەروەری، ئازادی، دیموکراسی و چارەسەرکردنی کێشەی کورد کردووە لەم جوگرافیایەدا. ئێمە ئەو هێرشە ڕەگەزپەرستیانە کە دژی شێخ سەعید و هەڤاڵانی دەکرێن، قبوڵیان ناکەین."