بزووتنەوەی گۆڕان ئیدانەی تیرۆرکردنی شوکری سەرحەد دەکات

بزووتنەوەی گۆڕان بە توندیی ئیدانەی تیرۆرکردنی ‘شوکری سەرحەد دەکات و دەڵێت: ئەم کردەوە تیرۆرستییە ئارامیی شاری سلێمانی بە ئامانج دەگرێت، با لایەنی پەیوەندییدار تاوانباران بە سزای خۆیان بگەیەنن

بزووتنەوەی گۆڕان، ڕاگەیەندراویکی لەبارەی تیرۆرکردنی شوکری سەرحەد، ئەندامی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان، بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:”بەداخەوە، ھەواڵی تیرۆرکردنی چالاکێکی سیاسیی (شوكری سە‌رحە‌د)مان لە شاری سلێمانی پێگەیشت”.

هەروەها هاتووە”بەتوندی ئیدانەی ئەم کردەوە تیرۆریستیە و ھەر ھەوڵێکی توندوتیژی دەکەین کە ئارامی و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی بە ئامانج دەگرێ:.

لە کۆتاییدا بزووتنەوەی گۆڕان داوادەکات”لایەنی پەیوەندیدار بە زوویی سەرەداوی پشت ئەم تاوانە ئاشکرا بکەن و تاوانکاران بە سزای خۆیان بگەیەندرێن”.