چادری بەرخودانی شەنگال لە ٥٤هەمین رۆژدایە

خەڵکی شەنگال لە بەردەم ناوەندی ئاسایشی ئێزدخان چادریان هەڵداوە و ماوەى ٥٤ رۆژە لە بەرخوداندان و پششتیوانی لە ئاسایشی خۆیان دەکەن.

خەڵکی شەنگال لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ەوە و رۆژێک دوای راگەیاندنی رێککەوتنی نێوان هەولێر – بەغدا لە دژی شەنگال، دەستیان بە چالاکی و ناڕەزایەتی کرد و بە پێداگرییەوە پشتیوانی لە رێکخراوەکان و دام و دەزگا و هێزەکانی خۆیان دەکەن.

ئەو چادرەش لە چوارچێوەی ئەو چالاکییانە و ئەو ئامانجانەدا لە بەردەم ناوەندی ئاسایشی ئێزدخان هەڵدراوە و ماوەى ٥٤ رۆژە ئەو چالاکییە بەردەوامە.

چادری چالاکییەکە بە بەشداریی نوێنەرانی رێکخراوەکان و ئەنجوومەنی شەنگال و هاووڵاتییانی ناوچەکان و گوندەکانی دەورووبەری شەنگال بەڕێوەدەچێت.

لە چالاکییەکەدا سۆفیان شەنگالی ئەندامی ناوەندی رۆشنبیری و هونەریی شەنگال رایگەیاند، چالاکییەکەیان لە دژی یاساکانی عێراق نییە، بە پێچەوانەوە بەپێی یاساکانی عێراق داوای خۆسەری بۆ شەنگال دەکەن.

دەلال شەنگالی لە چالاکوانانی ئەندامی بزووتنەوەى ژنانی گەنجی شەنگال رایگەیاند، تاوەکو قبوڵکردنی ئیرادەی خۆسەری شەنگال درێژە بە بەرخودانەکەیان دەدەن.

ژ.ت