چادری خاوەنداریکردن لە ئاسایشی ئێزدخان لە ٤٩هەمین رۆژدایە

خەڵکی شەنگال ٤٠ رۆژە لە بەردەم ناوەندی ئاسایشی ئێزدخان ئێشکگری دەکەن و پشتیوانی لە هێزەکانی خۆپاراستنی شەنگال دەکەن.

لە دژی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر شەنگال، یەکێک لە چالاکییەکانی ناڕەزایەتیی خەڵکی شەنگال، چالاکیی ئێشکگرییە لە بەردەم ئاسایشی ئێزدخان دا.

چادرێک کە ٤٩ رۆژ لەوە پێش لەو پێناوەدا هەڵدراوە بە پێداگرییەوە بەردەوامی پێدەدرێت.

چالاکییەکە بە دروشمی "ئێمە هەموومان ئاسایشین" بەڕێوەدەچێت.

ئەو چادری بەرخودانەی خەڵکی شەنگال نەک هیچ کات چۆڵیی پێوە نەبینراوە، بەڵکو هەموو رۆژێک دەستە دەستە خەڵک و پێکهاتەکانی شەنگال لە ناوچە جیاجیاکانی شەنگالەوە دەڕۆن سەردانی چادرەکە دەکەن و پشتیوانی لە چالاکییەکە و ئاسایشەکەى خۆیان دەکەن. هەروەها پێکهاتەکانی شەنگال لە شارۆچکە و ناوچەکانەوە دەڕۆن و بەشداری لە چالاکییەکەدا دەکەن و ئێشکگری دەکەن.

ژ.ت