چالاکی بە بۆنەی ساڵیادی ١٥ی تەباخ: ٢٢ داگیرکەر سزادران - نوێکرایەوە-

هێزەکانی هەپەگە بەبۆنەی ساڵیادی ١٥ی تەباخەوە چالاکیان ئەنجامدا: ٣ ئەفسەر و ٤ کونترا و بە گشتی ٢٢ داگیرکەر سزادران. ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆش، ئۆتۆمبێڵێکی رەئۆ، ٤ مۆبیس و ٢ سەنگەر تێکشکێنران. بە سەختی گورز لە سەنگەرێک و هەلیکۆپتەرێک وەشێنرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، " گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ بە پێشەنگایەتی فەرماندەی نەمر عەگید مێژووی ژێردەستەی گەلی کوردیان نووسیەوە، شەڕی خۆیان لەدژژی داگیرکەران بێوەستان بەردەوامی پێدەدەن. لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکانی ئازادیماندا کە بە چالاکی کاریگەری جەژنی ژیانەوەی نەتەوەیی پێشوازی لێدەکەن؛ ٣ ئەفسەر، ٤ کونترا، بە گشتی ٢٢ داگیرکەر سزادران. ٣ داگیرکەریش بریندار بوون. ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆش، ئۆتۆمبێڵێکی رەئۆ، ٤ مۆبیس و ٢ سەنگەر تێکشکێنران. بە سەختی گورز لە سەنگەرێک و هەلیکۆپتەرێک وەشێنرا. دەست بەسەر ناسنامەی داگیرکەرێک بە ناوی حەیدەر چەلەکدا گیرا و وەک بەڵگە لەدەستی گەریلادایە."

هەپەگە رایگەیاند کە سوپای داگیرکەری تورک، ٩ جار بە بۆمبی تاکتیک ئەتۆمی و چەکی کیمیای، ١٠ جار بە فڕۆکەی جەنگی، ٤٢ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی، بە دەیان جار بە ئۆبۆس و چەکی قورس سەنگەرەکانی شەڕی لە گۆڕەپانی بەرخۆدان بۆردومان کرد.

زانیاری لەبارەی چالاکی و هێرشەکان بەم شێوەیەیە؛

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆسدا؛

١ی ئاب کاروانی سەربازی سوپای داگیرکەری تورک لە شەمزینانی جۆلەمێرگەوە بەرەو ناوچەی رووبارووک دەڕۆی. لەلایەن تیمەکانی یەژەئاستارمانەوە خرانە ژێر چاودێریەوە. کاروانی داگیرکەران ، کاتژمێر ١٢:٣٠ لە نزیک گوندی ناڤرەزا بە تاکتیکی سابۆتاژ کرایە ئامانج. لە چالاکیەکەدا ئۆتۆمبێڵیکی جۆر کیرپی بە تەواوی رووخێنرا، ٣ ئەفسەر و ٤ کونترا سزادران. داگیرکەران دوای چالاکیەکە لە ناوچەکە دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد، بێ ئەنجام کشانەوە.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی خابووری شەهید ساڤاش مەرەشدا؛

٣ی ئاب کاتژمێر ٠٥:٣٥ داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی لە دوولاوە لەلایەن تیمەکانمانەوە کرانە ئامانج و بە  چەکی سووک و قورس لێیاندرا. لە ئەنجامی چالاکی کاریگەردا ٤ داگیرکەر سزادران، ٢ سەنگەر رووخێنران و گورز لە سەنگەرێک وەشێنرا.

رۆژی ٣ی ئاب کاتژمێر ٠٨:٠٠، داگیرکەران کە ویستیان بەرەو تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی پێشڕەوی بکەن، بە تاکتیکی بۆسە کرانە ئامانج. لە چالاکیەکەدا کە بۆمبی دەستی و چەکی سووک بەکارهێنرا گورزی گەورە لە داگیرکەران وەشێنرا. بەپێی چاودێریەکانمان، ژمارەیەک داگیرکەر سزادران و کشانەوە. هێزەکانمان دەستیان بەسەر ئامێرێکی پاراستن و کامێرایەکی داگیرکەراندا گرت.

٣ی ئاب کاتژمێر ١٢:٤٠ هێزەکانمان بانگەوازی تەسلیمبوونیان لە داگیرکەران کرد کە ویستیان بەرەو تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی پێشڕەوی بکەن. داگیرکەران هەوڵیاندا گوێیان بە بانگی گەریلاکان نەدا و ویستیان پێشرەوی بکەن، ئەم جارە بە تاکتیکی سابۆتاژ لێیاندرا. دوای چالاکیەکە لەنێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا شەڕ دەرکەت. لە ئەنجامی چالاکیەکەاند، ٢ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێک بریندار بوو. ئامێرێکی پاراستن، دەمانچەیەک، کامێرایەک و کڵاوێکی سەربازی داگیرکەرێک بە ناوی حەیدەر چەکیک و ناسنامەکەی وەک بەڵگە دەستبەسەرکران. داگیرکەران کە گورزی گەورەیان بەرکەوت، هەنگاوێک پاشەکشێیان کرد و بە شەو کوژراوەکانیان گواستەوە.

٣ی ئاب کاتژمێر ١٢:٣٠ – ٢٠:٠٠ داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی لەلایەن هێزەکانی یەژەئاستارمانەوە بە تاکتیکی سویقاست کرانە ئامانج و ٢ داگیرکەر سزادران.

٣ی ئاب کاتژمێر ١٦:٤٥، ٢ هەلیکۆپتەری جەنگی کە ویستیان گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم بۆردومان بکەن، لەلایەن هێزەکانی یەژەئاستارمانەوە کرانە ئامانج. هەلیکۆپتەری جەنگی کە گورزی قورسی بەرکەوت، ئاگر گرت و هەوڵیدا بەرەو هێڵی سنور بچێت. دواتر لە ناوچەیەی کە هەلیکۆپتەرەکە بۆ ئەوێ چوو، تەقینەوەیەکی گەورە روویدا و هەرێمەکە بە سەختی لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکرا.

٣ی ئاب کاتژمێر ٢٣:٣٠ هەلیکۆپتەرەکان ویستیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی سەرباز جێگیر بکەن، لەلایەن هێزەکانمانەوە بە چەکی قورس کرانە ئامانج. دواتر هەلیکۆپتەرەکان بە ناچاری لە ناوچەکە کشانەوە.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشغێری بازەکانی زاگرۆسدا لە هەرێمی ئاڤاشین؛

١ی ئاب ئۆتۆمبێڵی سەربازی جۆری رەئۆ کە لەنێوان نەقەبی تەنی و گردی شەهید ئارنوس لە گۆڕەپانی مامرەشۆ، لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانماندا کاتژمێر ١١:٣٠ بە تاکتیکی سابۆتاژ کرایە ئامانج. لە ئەنجامی چالاکی تیمە گەڕۆکەکانماندا، ئۆتۆمبێڵێکە تەقێنرایەوە و ٣ سەربازی سزادران و سەربازێکیش بریندار بوو. دوای چالاکیەکە داگیرکەران کاتژمێر ١٣:٢٠ کوژراو و بریندارەکانی بە هەلەیکۆپتەر گواستەوە.

٣ی ئاب ٤ سیستمی کامێرای مۆبێس کە داگیرکەران ویستیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ جێگیری بکەن، لەلایەن هێزەکانمانەوە تێکشکێنران.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

رۆژی ٢ی ئاب کاتژمێر ٠٨:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ لەنێوان داگیرکەران و هێزەکانماندا شەڕ روویدا. لە ئەنجامی چالاکی بەهیزی هێزەکانماندا ٢ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێک بریندار بوو.

٣ی ئاب داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە بە چەکی قورس کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزادرا.

٣ی ئاب کاتژمێر ١٦:٠٠ هێزەکانی یەژەئاستارمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی تاکتیک نۆکلەر و چەکی کیمیایی؛

٣ی ئاب سوپای داگیرکەری تورک بە شوفڵ هێرش کردە سەر تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ و ٢ جار بە بۆمبی تاکتیک نۆکلەر و چەکی کیمایی بۆردومانی کرد.

٣ی ئاب گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی کارکەر و چەمچۆ ٤ جار بە بۆمبی نۆکلەر تاکتیک و چەکی کیمایای بۆردومانکران.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قوتس، ئوبوس، هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی؛

٣ی ئاب گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی، ساجا و چەمچۆ ٨ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکران. هەمان رۆژ گۆڕەپانەکانی گوندی گرێی گارە و شەهید پڵنگی مەتینا دوو جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکران.

٣ی ئاب گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی، وەرخەلێ، کۆکەرێ ٤٢ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردومانکران.

٣ی ئاب لە بارەگاکانی سەر سنورەوە، گۆڕەپانی چەمچۆ، وەرخەلێ و گردی ئێف ئێم، بە دەیان جار بە چەکی قورس و ئۆبۆس بۆردومانکران."

ف.ق