گەریلا بەبۆنەی هەنگاوی ١٥ی تەباخ چالاکی ئەنجامدا: ١٠ داگیرکەر سزادران
لە چالاکیەکانی گەریلادا بۆ سڵاوکردنی هەنگاوی ژیانەوەی ١٥ی تەباخدا، ١٠ سەربازی تورک سزادران. درۆنێک، سەنگەرێک، کامێرایەک و مۆبیسێکی داگیرکەران تێکشکێنران.
لە چالاکیەکانی گەریلادا بۆ سڵاوکردنی هەنگاوی ژیانەوەی ١٥ی تەباخدا، ١٠ سەربازی تورک سزادران. درۆنێک، سەنگەرێک، کامێرایەک و مۆبیسێکی داگیرکەران تێکشکێنران.
لە راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە، " لە چیاکانی کوردستان کە رۆحی هەنگاوی ١٥ی تەباخ بە شێوەکەی بەهیز دەبینرێت و نوێنەرایەتی دەکرێت، بەرخۆدانی مێژووییمان لەدژی داگیرکەران گەورە دەبێت. دەوڵەتی تاوانبەری شەڕی تورک کە لە بەرانبەر ئەم بەرخۆدانە مێژووییەی هێزەکانمان بێچارە بووە، بە پێشێلکردنی بەهای ئەخلاق و یاسایی، گۆڕەپانەکانی گەریلا لەبەرچاوی جیهان بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیک و کیمیایی بۆردومان دەکات. لەگەڵ هێرشە نامەردەکانیش، گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەسەر بناغەی دڵسۆزی بۆ شەهیدان بە شێوەیەکی فیدایی شەڕ دەکەن و ئەم هەڵوێستە شکۆدارە، بە تەئکید بەرەو سەرکەوتن دەچێت.
لە چالاکیەکانی پیرۆزبایی ١٥ی تەباخ، جەژنی ژیانەوەکەدا کە بە پێشەنگایەتی تیمە گەڕۆکەکانمان ئەنجام دەدرێت، ١٠ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران، درۆنێک، سەنگەرێک، کامێرایەک و مۆبیسێکی داگیرکەران تێکشکێنران. سوپای داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان ١٠ جار بۆمبی ئەتۆمی تاکتیک و چەکی کیمیایی بەکارهێناوە و ١٣ جاریش بە فرۆکەی شەڕ، ١١ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی و بە دەیان جاریش بە چەکی قورس هێرشی ئەنجامداوە.
زانیاری فراوان لەبارەی چالاکی و هێرشەکان بەم شێوەیەیە:
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی ئاڤاشین؛
١٤ی ئاب کاتژمێر ٠٥:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ کامێرایەکی بۆمبڕێژکراو لەسەر سەنگەرێک، لەلایەن هێزەکانمانەوە بینرا و دواتر بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ لەناوبرا.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛
١٣ی ئاب کاتژمێر ٠٨:٢٠ لە بەرانبەر داگیرکەران کە بەرەو سەنگەرەکانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخۆدانی ساجا پێشڕەویان دەکرد، تیمەکانی یەژەئاستارمان چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا ٤ داگیرکەر سزادران. کاتژمێر ٠٨:٣٠ جارێکی دیکە بە سابۆتاژ لەداگیرکەران درایەوە.
١٣ی ئاب کاتژمێر ١٨:٥٠ درۆنێک لەسەر گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ، لەلایەن تیمەکانی گەڕۆکمانەوە تێکشکێنرا.
١٣ی یاب کاتژمێر ٢٣:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ، هێزەکانمان لە هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکیاندا کە ویستی سەرباز لە گۆڕەپانەکەدابەزێنێت. دوای دەستوەردانی هێزەکانمان، هەلیکۆپتەرەکە بە ناچاری كشایەوە.
١٤ی ئاب کاتژمێر ٠٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ، داگیرکەران هەوڵیاندا کە بە درۆن سەنگەرەکان بۆردومان بکەن. دوای دەستوەردانی هێزەکانمان درۆنەکان کشانەوە.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید ساڤاش مەڕەشی جەنگی خابور؛
١٣ی ئاب کاتژمێر ٠٧:٣٠ تیمەکانی گەڕۆکی یەژەئاستارمان لەدژی بارەگای سەربازی کانی ماسی لە مەتینا چالاکیان ئەنجامدا. هێزەکانمان سەنگەرەکانی داگیرکەرانیان کە ٢ داگیرکەر تێدابوون کردە ئامانج و ٢ داگیرکەر سزادران. دواتر جارێکی دیکە لە داگیرکەراندرا و داگیرکەرێک سزادرا. داگیرکەرێک بریندار بوو. سیستمێکی کامێرای مۆبیس تێکشکێنرا.
١٣ی ئاب کاتژمێر ١٤:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی هەکاری تیمەکانی گەڕۆکمان لەداگیرکەرانیاندا. لە چالاکیەکاندا ٣ داگیرکەر سزادران.
١٣ی ئاب کاتژمێر ١٣:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی، لەدژی داگیرکەران کە ویستیان بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیک و چەکی کیمایی سەنگەرەکانی گردی شەهید پیردۆغان بۆردومان بکەن، هێزەکانمان چالاکیان ئەنجامدا. دوای دەستوەردانی هێزەکانمان، داگیرکەران ناچاربوون بکشێنەوە.
١٣ی ئاب کاتژمێر ٢٢:٠٥ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی بە سابۆتاژ لەدژی داگیرکەران کە بەرەو سەنگەرەکانی گردی شەهید پیردۆغان پێشڕەوی بکەن، چالاکی ئەنجامدرا.
هێرشی داگیرکەران بە بۆمبی ئەتۆم تاکتیک و چەکی کیمیایی؛
١٣ی ئاب لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ، چەمچح و ئەشکەوتی بریدناران، تونێلەکانی شەڕ ١٠ جار بە بۆمبی ئەتۆم تاکتیک و چەکی کیماییی بۆردومانکران.
هێرشی سوپای دگایرکەری تورک بە چەکی قورس، هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی؛
داگیرکەران لە گۆڕەپانی گردی ئێف ئێم، دارستانەکان دەبڕنەوە.
١٣ی ئاب درۆنەکان لەسەر گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی و گردی ئێف ئێم دەگڕان.
١٣ی ئاب لە مەتینا گۆڕەپانی گۆلکا و گۆڕەپانی بەرخۆدانی ساجا و چەمچۆ ١٣ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکرا.
١٣ی ئاب گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ، ساجا، گردی هەکاری و گردی ئامێدی ١١ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردومانکران.
١٣ی ئاب گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ بە دەیان جار بە چەکی قورس تۆپبارانکرا."
ف.ق