چالاکی خێمەدانان ٢ ڕۆژە لە شەنگال بەردەوامە

ئەو خێمەیەی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شەنگال دانرا، لە ڕۆژی دووەمدا لەلایەن مەجلیسە عەرەبییەکانەوە سەردانکرا.

مەجلیسە عەرەبییەکان ئەمڕۆ چوونە سەردانی چالاکی خێمەدانان کە دوێنێ بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازادی ئێزدی (تاژێ) بە ئامانجی لابردنی گۆشەگیری و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دانرا.

چالاکییەکە بەدرێژایی ڕۆژەکە بەردەوام بوو و بەڵێن دووپاتکرایەوە بۆ فراوانکردنی تێکۆشان لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.