چالاکی خێمەدانان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد کۆتایی هات
لە شەنگال چالاکی خێمەدانانی ٣ ڕۆژە بە پێشەنگایەتی تاژێ بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی هات.
لە شەنگال چالاکی خێمەدانانی ٣ ڕۆژە بە پێشەنگایەتی تاژێ بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی هات.
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) لە ٢٨ ی کانوونی دووەم بە درووشمی "کەس ناتوانێت ڕۆژەکەمان تاریک بکات"، لە ناوەندی شەنگال چالاکی خێمەدانانی دەست پێ کرد. لە سێیەم ڕۆژدا بە پێداگری لەسەر چالاکی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کۆتایی هات.
چەندین لایەن و کەسێتی سەردانی چالاکییەکەیان کرد، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ نەعیم ئەلیاس گوتی: "لە ساتی هەرە زەحمەتدا ڕێبەر ئاپۆ جڤاکی ئێزدی لەیاد نەکرد، ئەوکاتەی هەمووان پشتیان لێ کردین و هەڵهاتن، شەڕڤانان بە فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ سنگی خۆیان خستەپێش دوژمن و هاتنە لای جڤاکەکەمان".
نەعیم تیشکی خستەسەر گۆشەگیری توند و درێژخایەنی ئیمراڵی و گوتی: "ئەرکی ئێمە چالاکی کاریگەر بۆ شکاندنی گۆشەگیری ئەنجام بدەین، چاوەڕێی زانیارین لە ڕێبەرمانەوە، تا زانیاری وەرنەگرین، ئاسوودە نابین".
لەسەر ناوی سەرۆک عەشیرەتەکانی شەنگال عەمر ساڵەح گوتی: "لەبەر ڕۆشنایی بەرگرینامەکانی ڕێبەر ئاپۆ جڤاکی ئێزدی خۆی ڕێکخستووە و خۆی دەپارێزێت. بۆ دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال ئێمە تێدەکۆشین. بەم هێز و ئیرادە ئاپۆییەوە، بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و خۆبەڕێوەبەری شەنگال تێدەکۆشین".
ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ، شەمێ ڕەمۆ ئاماژەی بەوە کرد سێ ڕۆژە بە سەرکەوتوویی چالاکی دەکەن، گوتی: "بەڵام لێرەوە باشتر چالاکییەکانمان پێش دەخەین بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ. هەرگیز گۆشەگیری سەر ڕێبەرمان قبووڵ ناکەین. ئازادی ڕێبەر ئاپۆ وەک ئازادی خۆمان دەبینین، بۆ ئازادی سەرۆکمان هەرچیمان لەدەست بێت دەیکەین".
هەروەها بانگەوازی لە سی پی تی و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و هەمووان بۆ ئازادی وی ڕاپەڕن.
چالاکییەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.