چالاکی لە زاپ و مەتینا: داگیرکەرێک سزادرا، ٢ی دیکەش برینداربوون
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ و مەتینا لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چەندین چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکییەکاندا داگیرکەرێک کوژرا و دووانی دیکە برینداربوون.
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ و مەتینا لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چەندین چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکییەکاندا داگیرکەرێک کوژرا و دووانی دیکە برینداربوون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای سویای تورکی داگیرکەر ئەم زانیارییەی راگەیاند:
"لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛
٢٣ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٠:٠٥ بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار درا.
٢٤ی کانونی یەکەم کاتژمێر ٠٧:٣٠ بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانەی بەرخودانی شاخی بەهار درا.
٢٥ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٣:٠٠ و ١٧:٣٠ بە چەکی سوک دەستوەردان بەرامبەر بەو داگیرکەرانە ئەنجامدرا کە دەیانویست بەرەو تونێلەکانی شەڕی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بچن. دوای چالاکیەکە جموجۆڵی داگیرکەران وەستا.
٢٥ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٦:١٥ بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی وەشێندرا و گورز لە مۆڵگەیەک وەشێندرا.
٢٦ی کانونی دووەم کاتژمێر ٠١:٣٠ بە تاکتیکی نیشانەشکێنی لە کامێرایەکی حەراری سەر بە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی وەشێندرا و لەناوبرا.
٢٦ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٠:٥٥، ١١:٠٥ و ١١:١٠ دا ٤ جار بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی وەشێندرا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
٢٨ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٠:٥٠ و ١١:٠٠ دوو جار بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی وەشێندرا. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
٢٨ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٢:١٥ بە تاکتیکی سابۆتاژ لەو داگیرکەرانە درا کە دەیانویست بەرەو تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی پێشڕەوی بکەن. ئەو چالاکییە لە لایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا و بەهۆیەوە داگیرکەرێک سزادرا و ٢ داگیرکەریش برینداربوون.
لە هەرێمی مەتینا؛
٢٦ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٣:٤٠ لەو کاتەی داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی سەرێ مەتینا کەوتنە جموجۆڵەوە، بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لەواندرا. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
٢٦ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٤:١٠ هێزەکانمان دەتسوەردانیان بەرامبەر هەلیکۆپتەرێکی هێرشبەر لە گۆڕەپانی بەرخودانی سەرێ مەتینا ئەنجامدا. دوای دەستوەردانی هێزەکانی یەژاستار، هەلیکۆپتەرەکە ناچاربوو لە گۆڕەپانەکە دووربکەوێتەوە.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغە؛
٢٥، ٢٦ و ٢٨ی کانونی یەکەم تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، ٤ جار بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.
٢٨ی کانونی یەکەم تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە هەڕێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٤ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
٢٨ی کانونی یەکەم تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، جارێک بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆردومان کران.
٢٦ی کانونی یەکەم تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێ لە هەرێمی مەتینا ٨ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
٢٤-٢٨ی کانونی یەکەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی بەربزن، لۆلان، قەلە و شاخی شەهید هاوار لە هەرێمی خواکورک ١٠ جار، گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی و شاخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٢ جار، گۆڕەپانەکانی سێدارێ، شاخی زەنگیل، دەشتی کافیا، یەکماڵ و شاخی کون لە هەرێمی گارە ١٤ جار، بە گشتی ٢٦ جار ئەو شوێنانە بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کراون.
٢٥ی کانونی یەکەم گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٨ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر هێرشیان کرایەسەر".