چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەریی بنەماڵەی دۆکو ١٧ رۆژی تێپەڕاند

چالاکیی ئێشکگریی بنەماڵەى گوڵستان دۆکو لە بەردەم دادگای دێرسیم بۆ روونکردنەوەی چارەنووسی کچەکەیان ١٧ رۆژی تێپەڕاند و چالاکییەکەش بەردەوامە.

گوڵستان دۆکو خوێندکاری زانکۆی دێرسیم لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ەوە هیچ هەواڵ و زانیارییەکی نییە، بنەماڵەکەى لە بەردەم دادگای دێرسیم چالاکیی دانیشتنیان بۆ روونبوونەوەى چارەنووسی کچەکەیان دەستپێکردووە و چالاکییەکەیان ١٧ رۆژی تێپەڕاندووە.

 بنەماڵەی دۆکو جارێکی تر لەبەردەم دادگا هاواریان کرد و وتیان: "گوڵستان لە کوێیە؟ کچەکەمان بدۆزنەوە". بنەماڵەکە وتیشیان،  کچەکەیان بەهۆی باوکی تۆمەتبارەوە، زەینەل ئاباراکۆڤ، کە بووەتە هۆی بێسەروشوێنکردنی کچەکەیان، پۆلیس کچەکەیانی نەدۆزیوەتەوە.

ئەندامانی پلاتفۆرمی ژنانی دێرسیم و سەرۆک شارەوانیی دێرسیم فاتیح محەممەد ماچۆ ئۆغڵو سەردانی بنماڵەکەیان کرد و پشتگیریان لە چالاکییەکەیان کرد.

بنەماڵەکە چالاکیەکەیان دەبنە ئەنقەرە

بنەماڵەى دۆکو ڕایانگەیاند، ڕۆژی ٢٠ی کانوونی دووەم لەبەردەم دادگای دێرسیم چالاکییەکەیان ئەنجام دەدەن و پاشان دەچنە ئەنقەرە بۆ ئەوەی لە بەردەم وەزارەتی داد بەردەوام دەبن لە چالاکییەکەیان.

ژ.ت