هه‌په‌گه رایگه‌یاند، "گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان به رۆحی سه‌ركه‌وتنی ئه‌نجامگیری فه‌رمانده‌ی نه‌مر هاوڕێ عه‌گید گورزی قورسی له سوپای توركی داگیركه‌ردا و چالاكییه‌كانی خۆی بۆ سڵاوكردن له قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی بێ پسانه‌وه درێژه پێده‌دات. هێزه‌كانمان تاكتیكه‌كانی گه‌ریلایه‌تی سه‌رده‌می نوێیان به شێوه‌ی ئاوێته له‌گه‌ڵ یه‌كتر به‌كارهێناوه، به رۆحی گیانبازی و له دژوارترین هه‌لومه‌رجدا جارێكی تر به ته‌واوی جیهان نیشان ده‌ده‌ن كه تاكه به‌رگریكارانی خاكی پیرۆزی كوردستانن.
له چالاكیه‌كاندا كه به پێشه‌نگایه‌تی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان ئه‌نجامدران، ١٠ داگیركه‌ر سزادران و ٢ داگیركه‌ریش برینداربوون. هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆش له جۆری پانزه‌ر و سه‌نگه‌رێك تێك‌شكێنران و روخێنران.
سوپای توركی داگیركه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ٣ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی، ٣ جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ٧ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به ده‌یان جاریش به تانك، كاتیوشا و چه‌كی قورس بۆردومان كرد".
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له‌سه‌ر چالاكی و هێرشه داگیركهرییهكان ئه‌م زانیارییه‌ی بڵاوكرده‌وه:
"له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
له ٨ی ئابدا كاتژمێر ١٨:١٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌رانیاندا. له ئه‌نجامدا ٢ داگیركه‌ر سزادران، سه‌نگه‌رێكیش روخێنرا.
له ٩ی ئابدا كاتژمێر ١٠:٣٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌رانیاندا.
له ٩ی ئابدا كاتژمێر ١٨:٠٠ له دژی داگیركه‌ران كه ویستیان به‌ره‌و تونێله‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ بێت، ببه چه‌كی سوك چالاكی كرا. دوای ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌كانمان داگیركه‌ران ناچاربوون تائاستێك بكشێنه‌وه.
له ٩ی ئاب كاتژمێر ١٩:٠٠ ئۆتۆمبێلێكی زریپۆش له جۆری پانزه‌ر، كه له كونیشكا به‌ره‌و گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ ده‌چوو، له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه خرایه ژێر چاودێری و به چه‌كی قورس گورزی لێدرا.. له ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كه به ته‌واوه‌تی تێكشكا، ٧ داگیركه‌ر سزادران، داگیركه‌رێكیش برینداربوون. دوای چالاكی داگیركه‌ران كوژراوه‌كانی خۆیان به هه‌لیكۆپته‌ری سكۆرسكی له گۆڕه‌پانه‌كه دوورخسته‌وه.
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابور:
له ٩ی ئاب كاتژمێر ١٣:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی له به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران كه هه‌وڵیاندا به ته‌قه‌مه‌نی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له شاخی شه‌هید پیردۆغان بۆمبڕێژ بكه‌ن، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به نیشانشكێن چالاكییان كرد. له ئه‌نجامی ئه‌م چالاكییه‌دا داگیركه‌رێك سزادرا، داگیركه‌رێكیش برینداربوو.
سوپای توركی داگیركه‌ر ١ی ئاب له گۆڕه‌پانی باژێرگانی ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ ده‌ستی به ئۆپراسیۆنێكی به‌رفراوان كرد. ئۆپراسیۆنه‌كه ئێواره‌ی ٦ی ئاب بێ ئه‌نجام كۆتاییهات.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی:
له ٨ و ٩ی ئابدا له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم، وه‌رخه‌لێ و ئه‌شكه‌وتی برینداران له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی ٣ جار تونێله‌كانی شه‌ڕ بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی سوپای توكی داگیركه‌ر به تانك، كاتیوشا، چه‌كی قورس، هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
له ٩ی ئابدا درۆن به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم سوڕایه‌وه.
له ٩ی ئابدا گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ساجا و گۆڕه‌پانی سه‌ری مه‌تینا له هه‌رێمی مه‌تینا ٣ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كرا.
له ١٠ی ئابدا گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم و كوڕه‌ژارۆ ٧ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومانكران.
له ٩ی ئابدا له خواكورك گۆڕه‌پانه‌كانی شه‌كیف و دۆڵی لۆلان، گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی چه‌مچۆ، ئه‌شكه‌وتی برینداران، شاخی ئێف ئێم و شاخی جودی به ده‌یان جار به تانك، كاتیوشا و چه‌كی قورس بۆردومان كران".
هـ . ب