هه‌په‌گه رایگه‌یاند، "سوپای توركی داگیركه‌ر سه‌رباری هه‌موو توانا ته‌كنیكیه‌كانیشی نه‌یتوانی پێشڕه‌وی بكات، له به‌رامبه‌ر گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان كه به ئیراده‌یه‌كی گه‌وره‌وه شه‌ڕ ده‌كه‌ن، گورزی قورسی به‌رده‌كه‌وێت. له چالاكییه‌كاندا كه هێزه‌كانمان به پێرفۆرمانسی به‌رز، گیانی فیدایی ئاپۆیی و تاكتیكی گه‌ریلای سه‌رده‌می نوێ، ٩ داگیركه‌ر سزادران، یه‌ك سه‌نگه‌ر و ٢ سیستمی كامێرای حه‌راری تێك‌شكان. له‌لایه‌كی رته‌وه سوپای توركی داگیركه‌ر ٢٩ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی، ١٠ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ٨ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر، به‌ده‌یان جاریش به تانك، چه‌كی قورس و هاوه‌ن گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی بۆردومان كرد.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه په‌یوه‌ست به چالاكی و هێرشه‌كان ئه‌م زانیارییه‌ی راگه‌یاند:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
له ١٩ی ئاب كاتژمێر ١٢:٠٠ هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمان به تاكتیكی سابوتاژ له داگیركه‌رانیاندا كه ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر پێشڕه‌وی بكه‌ن و له‌وێ ٤ داگیركه‌ر سزادران.
له ١٩ی ئاب كاتژمێر ١٥:٣٠ داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ساجا به تاكتیكی نیشانشكێن گولـله‌باران كران و ١ داگیركه‌ر سزادرا.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی جه‌نگی خابوری شه‌ید ساڤاش مه‌رعه‌ش:
له ١٨ی ئاب كاتژمێر ١٣:٠٠ سه‌نگه‌رێكی داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید پیردۆغان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئامێدی كرایه ئامانج و لێی درا. له‌و چالاكیه‌دا سه‌نگه‌ره‌كه روخێنرا.
له ١٨ی ئاب كاتژمێر ١٣:٤٥ و ١٩ی ئاب كاتژمێر ١٨:١٥ داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری له‌لایه‌ن تیمه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمانه‌وه به تاكتیكی نیشانشكێن گولـله‌باران كران و ٢ داگیركه‌ر سزادران.
له ١٩ی ئاب له كاتژمێر ١٦:٢٠ دا یه‌ك سیستمی كامێرای حه‌راری كه داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری جێگیریان كردبوو له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمانه‌وه تێكشكێنرا.
له ١٩ی ئابدا كاتژمێر ١٤:٠٠ و ٢١:٤٥ داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه به تاكتیكی نیشانشكێن گولـله‌باران كران و ٢ داگیركه‌ر سزادران.
له ١٩ی ئاب كاتژمێر ١٤:٣٠ دا یه‌ك سیستمی كامێرای حه‌راری كه داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی شاخی جودی جێگیریان كردبوو، له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه تێكشكێنرا.
له ١٩ی ئاب كاتژمێر ١٨.١٠ داگیركه‌ران كه ویستیان سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی بۆردومان بكه‌ن، به تاكتیكی سابوتاژ له‌وان درا. دوای ده‌ستوه‌ردانه‌كه، داگیركه‌ران ناچاربوون تائاستێك بكشێنه‌وه.
له ١٩ی ئاب كاتژمێر ١٨:٣٠ به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی درا و گورزیان لێوه‌شێنرا.
هێرشه داگیركه‌رییه‌كان به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی:
له ١٩ی ئابدا سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر ٢٣ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
له ١٩ی ئابدا سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانه‌كانی شه‌ڕی شاخی جودی و شاخی ئامێدی ٤ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
له ١٩ی ئابدا داگیركه‌ران ٢ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێمیان بۆردومان كرد. ئه‌وه ده‌ستنیشان كرا كه ره‌نگی گازه كیمیاییه‌كان زه‌رد و خۆڵه‌مێشی بووه و بۆنی هاوشێوه‌ی بۆنی بۆیاخ و سوتاوییه.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به تانك، چه‌كی قورس، كاتیوشا، هاوه‌ن، هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
له ١٩ی ئابد گۆڕه‌پانی قاشورای مه‌تینا و گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كوڕه‌ژارۆ شاخی جودی و شاخی هه‌كاری ٨ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.
له ١٩ی ئابدا گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی به‌هار و سیدا ١٠ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ١٩ی ئابدا گۆڕه‌پانه‌كانی ئه‌شكه‌وتی برینداران، شاخی جودی و شاخی هه‌كاری به ده‌یان جار به تانك، چه‌كی قورس، كاتیوشا و هاوه‌ن بۆردومان كران.
له ١٩ی ئابیش گۆڕپانه‌كانی كۆردینه، گوندی دێشیش و گوندی سه‌راروی مه‌تینا به ده‌یان جار له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه به كاتیوشا بۆردومان كران".
هـ . ب