چه‌ته‌كانی رۆژی په‌ده‌كه گه‌نجێكی عه‌شیره‌تی زێباریان رفاند
راگه‌یه‌نرا كه له ناوچه‌ی ئاكرێی باوری كوردستان، چه‌ته‌كانی رۆژی سه‌ر به په‌ده‌كه له خاڵێكی پشكنین گه‌نجێكی عه‌شیره‌تی زێبارییان رفاندووه.
راگه‌یه‌نرا كه له ناوچه‌ی ئاكرێی باوری كوردستان، چه‌ته‌كانی رۆژی سه‌ر به په‌ده‌كه له خاڵێكی پشكنین گه‌نجێكی عه‌شیره‌تی زێبارییان رفاندووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژ نیوز، چه‌ته‌كانی رۆژ له ئاكری خاڵێكی پشكنینیان دانا و گه‌نجێكیان رفاند.
ئه‌وه راگه‌یه‌نراوه كه ئه‌و گه‌نجه رفێنراوه ناوی سه‌میر ناسح ئیبراهیمه و له عه‌شیره‌تی زێباری و خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی دینارته‌ی ئاكرێیه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان دواتر سه‌میر ناسح ئیبراهیم راده‌ستی 'یه‌كه‌ی دژه-تیرۆر' له ئاكرێ كراوه.
سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان باسیان له‌وه‌كرد، كه چه‌ته‌كانی رۆژ به هۆی ناسنامه‌ی وڵاتپارێزیه‌وه سه‌میر ناسحیان رفاندووه.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، كه په‌ده‌كه هه‌وڵ ده‌دات به پاساو و بیانووی جیاجیا وڵاتپارێزان له بادینان بڕفێنێت.
هـ . ب