چەکدارانی پەدەکە هێرشیان کردە سەر گەنجانی ئێزدی
هێزە چەکدارەکانی سەر بە پارتی (پەدەکە) هێرشیان کردە سەر گەنجانی ئێزدی، کە دەیانویست هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال بە هاوکاریی پەدەکە، ئیدانە بکەن.
هێزە چەکدارەکانی سەر بە پارتی (پەدەکە) هێرشیان کردە سەر گەنجانی ئێزدی، کە دەیانویست هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال بە هاوکاریی پەدەکە، ئیدانە بکەن.
ئێوارەی دوێنێ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، ئۆتۆمبێلێکیان لە گوندی بەهراڤای سەربە شەنگال کردە ئامانج. لە ئەنجامدا دوو شەڕڤانی یەبەشە برینداربوون. بۆ ئیدانەکردنی ئەو هێرشانە، کە هاوکاریی پارتی (پەدەکە) بۆ سەر شەنگال ئەنجام دەدرێن، ڕێپێوانێک بە پێشەنگایەتیی یەکێتی گەنجانی ئێزدخان و تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ) ڕێکخرا.
جەماوەری گەل لە گۆڕەپانی مام زەکی لە سنون ڕێپێوانەکەیان دەستپێکرد و بەرەو ناوەندی هێزەکانی حەیدەر شەشۆی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بەڕێکەوتن. لە رێپێوانەکەدا لافیتە و پۆستەرێک بەرزکرابوویەوە، کە لەسەری نوسرابوو "شەنگال شوێنی خۆفرۆشان نییە".
دوای ئەوەی ڕێپێوانەکە گەیشتە ناوەندی هێزەکانی حەیدەر شەشۆ، گەنجانی ئێزدی بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە هاوکارییەکانیان بۆ دەوڵەتی تورک بە بەرد هێرشیان کردە سەر ناوەندەکە و ئاگریان تێبەردا.
بەڵام چەکدارانی حەیدەر شەشۆی سەر بە پارتی (پەدەکە) بە گولـلە هێرشیان کردە سەر گەنجان.
لە ئەنجامی هێرشی چەکدارانی حەیدەر شەشۆدا ژمارەیەک گەنج برینداربوون، بەڵام بە ڕوونی ژماری بریندارەکان نەزانراوە.
ئەم پێکدادانانە بە دەستێوەردانی دایکان و ئاسایشی ئێزدیەکان ڕاوەستاوە.
ژ.ت